شیعر و هۆنراوه بۆ منداڵانی جگه‌رگۆش
چه‌پكه شیعرێك بۆ مناڵان ، له هونراوه‌ی: كاك ئاكۆ مه‌حه‌مه‌د سابیر ، نیگار و ئاماده‌كردنی: كاك شكۆ عه‌لی عه‌سكه‌ری
ئه چه نده شيعره ي خواره وه ئه ي سايتي خوشكانه كه ئه وه به سپاسه وه ئيمه ش كه لكي لي ورده گرين.
نــه‌نــه
ته‌ق ته‌ق ته‌ق ته‌ق
گوێم له ده‌نگی ده‌رگایه
من بیكه‌مه‌وه دایه؟
ئا ئا گوڵه‌كه‌م ڕاكه
بیكه‌ره‌وه خێراكه
مژده مژده نه‌نه‌یه
چارۆكه‌كه‌شی پێ یه
پڕه له نوقڵ و میوه
ئه‌ڵێت بۆ تۆم كڕیوه
سوپاس نه‌نه‌ی ڕووخۆشم
به هاتنت دڵخۆشم
ئه‌مڕۆ هاتویت بۆ ماڵمان
وه‌ك جه‌ژن وایه لامان
نه‌نه دنیای زۆر دیوه
له‌دوای شه‌وچه‌ره و میوه
چیرۆكی گورگ و بزن
ئه‌گێڕێته‌وه بۆ من
ده‌ست به سه‌رما ئه‌هێنێت
له‌لای خۆی ئه‌مخه‌وێنێت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-03-2011 در ساعت 09:15 PM
|