به‌دکاری تۆ
ئه‌مشه‌و من و پێنوس و په‌رتوک
به‌ده‌م وه‌نه‌وزی زامه‌کانمه‌وه
له ئازاری جه‌سته‌ما و پڕی دڵێک
به‌دیار پێکێ مه‌ی له‌خه‌مه‌وه
سه‌رسامی دڵ ڕه‌قی تۆ بووین
نه‌مان توانی ووشه‌یه‌ک به‌دی بکه‌ین
باسی داستانی تۆ هێنده سه‌خت و تاڵن
لاوازی ده‌ست و قه‌ڵه‌می گرتبووین
له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ناسه‌یه‌ک دا
وه‌ک گڕه‌ی هاوین سینه‌م ئه‌سوتایه‌وه
شه‌سته گریانی چاوانیشم ڕێ ی نه‌ئه‌دا
ئارامانه به شانی بێ وه‌فایتا هه‌ڵبه‌مه‌وه
نازانم کام خودا کام شێخ کام دوعا
به گژ تیرۆری حه‌زێک و دڵێکدا بکه‌م
سه‌رسنگێکیشم له تۆ بکوتایا
خۆشمی ساویلکانه پێ ژیر بکه‌م
هێنده چاو و دڵ و ناخم پڕه
هێزێک شک نابه‌م ڕزگارم بکات
زاڵمی تۆ‌و به‌دکاری هه‌ست و نه‌زانی سۆزته
ڕق و قینم ئه‌هاژێنێت و شێتم ئه‌کات
گیانه نه‌مئه‌زانی تۆ که‌سێکی دۆڕاوو
سه‌ره‌ڕۆی تاوان و بێدارێت
له هیچ کوچه‌یه‌کی ئه‌م زه‌ویه‌دا جێت نه‌بوو
بۆیه ئه‌تویست له جه‌سته‌ی من بخزێیت
هیچ ناسنامه‌یه‌کت نیشان نه‌دام
ترسایت هه‌وێ ی دووڕویت ئاشکرا که‌م
وه‌ک بایاقوشێک هه‌ڵهاتی لێم
ساڵێکی خه‌مگین و په‌یمانێکی به‌تاڵ پێدام
تۆی بێ شه‌رم نه‌مزانی و چۆن
دورگه‌کانی ئه‌وینم بڕی و پێم گه‌یشتی
وه‌ک ڕێبوارێکی سه‌رلێ شێواو و ون
هاتی تاوانی له خاچ دانی ڕازه‌کانم بده‌ی
بۆ تینوێتیت له خوێنی دڵم ئه‌خوارده‌وه
بۆ برسێتیت له گۆشتی لاشه‌م ئه پچڕی
له لاوازی ده‌رونما وه‌ک زاوای یه‌ک شه‌وه
سه‌راپای گیانت هه‌ڵئه‌په‌ڕی
بۆ پاکانه‌ی ووشه بێ ماناکانت
هه‌زاران چیرۆک و ئه‌فسانه‌ت ئه‌هێنایه‌وه
تا له‌سه‌ر باخی سینه‌م ڕائه‌کشایت
گوڵی حه‌زمت چه‌پک چه‌پک ئه‌چنیه‌وه
به‌دکاری تۆ گورگێکی گه‌ڕۆک بوو
سوکنایی به ڕۆحت هه‌رگیز نه‌ئه‌هات
خۆشه‌ویستیشت خه‌ونێکی شه‌ڕانی بوو
زۆر زوو دڵم لێی به‌ئاگا هات
ئیدی پاشماوه‌ی تۆ بێ له پێناسه‌ی ناپاکی
هیچ یاسایه‌ک ڕێم پێنادا باسی که‌مه‌وه
بۆیه ئه‌مشه و من و پێنوس و په‌رتووک
ووشه‌مان ئازار ئه‌داو خۆشمان سه‌رسام ڕامابوینه‌وه
ده‌ریا نامۆ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )