موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1762  
قدیمی 10-07-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


بۆ هاتوویی

بۆ هاتوویی ئه‌مشه‌و دڵم ئه‌دوێنی !!
پێنوسم پێ ئه‌گرێ و چاوم ئه‌گرێنی
ده‌پێم بڵێ چی تۆی هێنا ونی خه‌یاڵم بی؟؟
میوانی هه‌زاران خه‌م و ئازارم بی
شه‌رتم کرد له‌بیره‌وه‌ریه‌کانما بتسرمه‌وه‌
ساباتی وشه‌ نه‌دره‌وشاوه‌کانت بڕوخێنمه‌وه‌
چونکه‌ تۆ ڕێبوارێکی بێ خه‌نده‌ی....
ده‌ریایه‌کی بێ شه‌پۆلی.....
درۆیه‌کی له‌ ڕاستی ون بووی.....
ئاسمانێکی بێ ئه‌ستێره‌ی.......
عاشقێکی بێ په‌یمانی.......
هه‌روه‌ک و ئه‌مانه‌ که‌سێکی بێ دڵی
ئه‌ی چۆن هاتی یه‌خه‌ی هۆنراوه‌م بگری؟؟
تۆ شه‌رمه‌زاری ..تاڤگه‌یه‌کی تێکده‌ری
یه‌خه‌ی شه‌وگارم به‌ سوێندێکی به‌تاڵ ئه‌گری
ئه‌مشه‌و هاتی گوێم له‌ قاقاکه‌ی سه‌ر شانۆکه‌ بوو
ئه‌ها ئه‌و شانۆیه‌ی نمایشی له‌ خۆبایبووه‌کانی تیا بوو
هاتی وه‌ک و جاران هانا بۆ ئامێزی شعرم به‌ری
به‌ڵام تۆ
تۆ ته‌نها مۆمێکی تواوه‌ی له‌ ژینما
زیندوویه‌کی وه‌فا مردووی له‌ دیده‌ی منا
ئه‌مشه‌وهاتووی گوڵه‌یه‌خه‌یه‌کی سیس به‌ی له‌یه‌خه‌م
ته‌نیای و بێزاریت هێور که‌یته‌وه‌ له‌سه‌ر سینه‌م
به‌ڵام گیانه‌ هه‌رچه‌نده‌ دڵم ساویلکه‌و خۆش باوه‌ڕه‌
به‌ڵام له‌ ئاستی تۆ پۆڵاو ئاسن و ئاگره‌
هه‌رگیز جارێکی تر ڕێ به‌ پێکه‌نینه‌ درۆکه‌ت نادا
جارێکی دی باوه‌ڕ به‌ خواوه‌ندێکی تۆ په‌رستیاری ناکا
چونکه‌ تۆ خه‌نه‌به‌ندانی خه‌م به‌ من ئه‌گێڕی
ئاهه‌نگی گه‌ڵا وه‌ریوه‌کان به‌من سه‌رچۆپی پێ ئه‌گری
بڕۆ جارێکی دی به‌هه‌ڵه‌ سه‌ردانم نه‌که‌ی
ئیدی خۆشم ناوێی وشه‌ی ڕقم پێ ئه‌درکێنی!!!

ده‌ریا نامۆ


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید