عاشقی تۆم
تۆ خۆشه‌ویستی گه‌وره‌ی سه‌ره‌تاو کۆتایی ژینمی
به‌بێ تۆ گیانه‌که‌م دڵم بۆته گۆشه‌گیری هه‌ناسه‌ی ته‌نیایی
من عه‌شقی تۆم شه‌رم ناکه‌م که شاپێناسه‌ی گیانمی
ئه‌ی په‌پوله ناسکه‌که‌ی باخی ته‌مه‌نی ئه‌سرینم
من سه‌رخۆشی باڵاتم بۆ خۆشه‌ویستیت وه‌ک ماسی و ئاوم
ده وه‌ره بپرسه له دڵ و چاوم پێت ئه‌ڵێن چیمه
پێت ئه‌ڵێن بێ تۆ ژین نی یه‌و بێ تۆش ژینم به‌ره‌و نه‌مانه
من عاشقی ڕوناکی چاوتم مه‌ستی کێڵگه‌ی ئه‌وینتم
چونکه خۆشم ئه‌وێی شازاده لانه‌وازه‌که‌ی ناو چه‌پکه گوڵی بۆن خۆشم
گه‌ر گوێت له‌و ووشانه بێت که پێناسه‌ی خۆشه‌ویستی منی بۆ کردویته‌وه
ئێسته لێوانیشم ئه‌په‌رستی تا جارێکی تر ئه‌و هه‌سته جوانه بدرکێنمه‌وه
نزیک به‌ره‌وه با هه‌ست به بۆنی هه‌ناسه‌ت بکه‌م ده‌سته‌کانت بگرمه‌وه
تۆ ئه‌وینی تۆ شانامه‌ی وشه‌کانمی هه‌وێنی سۆزی دڵمی
ده نزیک به‌ره‌وه با گیانت نه‌بێته گه‌رده‌لولی خه‌مباری
نزیک به‌ره‌وه‌و بمنێ به سینه‌ته‌وه با تێر بم له هه‌ناسه‌ت
با وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌ی ناسیمیت روناکی بیت یه‌که‌م تاسه‌ی خۆشیم بیت
من چاوم گۆمی عه‌شقه‌و دنیاش ده‌ریای سۆزه
ده وه‌ره وه‌ک مه‌له‌وانێک سه‌مای خۆشه‌ویستی تیا نمایش بکه
گه‌ر شه‌پۆلێک سه‌ر ڕێ ی لێ گرتی من که‌ناری ئاسوده‌یی به باڵی مه‌لێکا بۆ ئه‌نێرم
چونکه دڵدارێکی شێتم تا ماوم پاسه‌وانی ڕۆحی تۆ ئه‌بم
ده‌ریا نامۆ
به‌ریتانیا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )