
10-12-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیۆته‌ر منداڵ تووشی نزیك بینى ده‌كات

لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى له هۆنگ كونگ كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه بلاوكرایه‌وه ، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ، كه زیاتر له 40% منداڵانى قۆناغى سه‌ره‌تایی له هۆنگ كونگ به‌ده‌ست كێشه‌ى نزیك بینیه‌وه ده‌نالێنن ، كه هۆكارى سه‌ره‌كى زیادبوونى ئه‌و كێشه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زۆر ئه‌نجامدانى یارى ڤیدیۆى و ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزیۆن .
لێكۆلینه‌وه‌كه كه ئه‌نجامه‌كه‌ى له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌ى "ساوس چینا مۆرنیخ بۆست" بلاوكرایه‌وه ئاشكراى كرد ، كه 43,1% منداڵانى قۆناغى سه‌ره‌تایی به‌هۆى به‌كارهێنانى ئه‌و ئامێرانه له به‌ریتانیا به‌ده‌ست كێشه‌ى نزیك بینیه‌وه ده‌نالێنن ، به به‌راورد به رێژه‌ى 36,1%ى پێش ته‌مه‌نى ده ساڵیدا .
توێژه‌ران له زانكۆیه‌كانى چینى كه لێكۆلینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه ده‌لێن" ئه‌و منداڵانه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ له به‌رده‌م شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیۆته‌ر داده‌نیشن ، ئه‌وا كاتێكى ته‌واوى ڕاهێنانى جه‌سته‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ماڵدا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .
جێی باسه منداڵانى قۆناغى سه‌ره‌تایی له هۆنگ كونگ ڕۆژانه 3,5 كاتژمێر كاته‌كه‌یان به ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزیۆن و یارى ڤیدیۆى له‌سه‌ر كۆمپیۆته‌ر به‌رسه‌رده‌به‌ن ، به به‌راورد له‌گه‌ل 0,84 كاتژمێر ئه‌نجامدانى چاڵاكى له ده‌ره‌وه‌ى ماڵدا .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|