
10-12-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سورِى ئینسۆلین له له‌شى مرۆڤدا
ئینسۆلین یه‌كیكه له گرنگترین هۆڕمۆنه‌كانى ناو جه‌سته‌ى مرۆڤ ، كردارى ڕێكخستنى ئاستى سوته‌مه‌نى له‌ش به‌م هۆرمۆنه سه‌یره به‌نده وه ڕێگا به‌م سوته‌مه‌نیه ده‌دات بۆ چونه ناو خانه‌كانى له‌شمان. هه‌نگاوه‌كانى یه‌كه‌مى ژیانى ئینسۆلین له هه‌ندێ خانه‌ى دیاریكراوى (په‌نكریاس)ه‌وه ده‌ست پێده‌كات ، كه‌پێیان ده‌وترێت (خانه‌ى بێتا B-cells ) ، په‌نكریاس ڕۆژانه نزیكه‌ى (30 - 50) یه‌كه‌ى ئینسۆلین ده‌رده‌دات بۆ پارستنى ئاستى پێویستى ئه‌م هۆرمۆنه له‌ناو جه‌سته‌ى كه‌سێكى پێگه‌یشتووى ته‌ندروستدا .
ئاستى ئه‌م هۆرمۆنه له‌خوێندا پاش (8 - 10) خوله‌ك له خواردن ده‌ست ده‌كات به به‌رزبوونه‌وه تا ده‌گاته لوتكه پاش (30 - 45) خوله‌ك له خواردنى ژه‌م ، وه ( 90 - 120 ) خوله‌كى ده‌وێ له‌پاش خواردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئاستى بنه‌ڕه‌تى.
(گلوكۆز) به‌باشترین وروژێنه‌رى (په‌نكریاس) داده‌نرێت بۆده‌ردانى ئیتسۆلین ، به‌ڵام پاش جێگیر بوونى ئاستى (گلوكۆز)ى خوێن له‌نێوان (80 - 100) میللیگرام/دێسیلیتر (په‌نكریاس) زیاتر ئه‌م هۆرمۆنه ده‌رنادات .
ئینسۆلین له دوو قۆناغى بنه‌ڕه‌تێدا ده‌رده‌درێت : -
1. قۆناغى سه‌ره‌تایى: ئه‌م قۆناغه‌یان پاش به‌رز بوونه‌وه‌ى خێرایى ئاستى (گلوكوَز) ده‌ست پێده‌كات به جۆرێ كه ئینسۆلین به شێوه‌یه‌كى خێرا ده‌رده‌درێ بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رزبونه‌وه خێرایه بگونحێ ، له‌وانه‌یه ئه‌مه شرۆڤه‌ى بارى (حاله) دابه‌زینى شه‌كرى ئه‌و كه‌سانه بكات كه به نه‌شته‌ر گه‌ده‌یان یاخود به‌شێك له ڕیخۆڵه باریكه‌یان هه‌ڵگیراوه ، به هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى خێراى ئینسۆلین له‌گه‌ڵ نه‌بونى ڕوبه‌رى ته‌واو بۆ به‌رده‌وام بوون له مژینى (گلوكۆز) لاسه‌نگیه‌ك له‌نێوان ئاستى به‌رزى ئینسۆلین و ئاستى نزمى گلوكۆز ڕووده‌دات وه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى گلوكۆز كه‌م كه‌مه ئاستى ئینسۆلین داده‌به‌زێت.2. قۆناغى دوایى: قۆناغى هه‌ڵكشانى دووباره‌ى ئینسۆلین .... وروژاندنى به‌رده‌وامى (خانه‌كانى بێتا) له لایه‌ن گلوكۆزى ده‌ره‌كیه‌وه ده‌بێته هۆى كه‌م بونه‌وه‌ى هه‌ستیارى ئه‌م خانانه بۆ گلوكۆز (ئه‌گه‌ر هاتو له چوار كاتژمێر زیاترى خایاند) یاخود گلوكۆزى ناوه‌كى به به‌رده‌وامى زیاتر له (24) بیست و چوار كاتژمێر به ئاستى به‌رزمایه‌وه ، ئه‌م دیارده‌ى ناهه‌ستیار بوونه جێگیر‌و به‌رده‌وام نیه‌و ده‌كرێ بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ دۆخى ئاسایى خۆى . ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه شرۆڤه‌ى باری (حاله) هه‌ڵكشانى ناجێگیرى شه‌كرى خوێن بكات لاى هه‌ندێك له‌و نه‌خۆشانه‌ى كه نه‌خۆشى شه‌كره‌یان نیه ، ئه‌م نه‌خۆشانه گازانده له هه‌ڵكشانى ئاستى شه‌كر ده‌كه‌ن له هه‌ندێ كات ، به‌ڵام به ڕێكخستنى ژه‌مى خواردن و خۆ دوورگرتن له زۆرخواردنى شیرنیه‌مه‌نى و كاربوهیدرات شه‌كره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئاستى ئاسایى خۆى . به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه خۆراكیه‌ى كه‌پسپۆرى خۆراك بۆ نه‌خۆشى دیارده‌كات ، یه‌كێكه له هۆكاره هه‌ره‌گرنگه‌كان بۆنه‌خۆشى شه‌كره به‌تایبه‌تى له جۆرى دووه‌م ، بۆ پاراستنى تواناى خانه‌كانى بێتا بۆ ده‌ردانى ئینسۆلین . ئینسۆلینى گه‌یشتوو له‌ناو ده‌نكۆڵه‌ى لكاوه به یه‌كێك له پێكهێنه‌رانى خانه‌وه . گه‌شتى چونه‌ده‌ره‌وه‌ى ئینسۆلین به‌په‌یدابوونى بڕێك گلوكۆز له ناو خانه وه به‌رزبوونه‌وه‌ى ماده‌ى (ATP) كه به یه‌كه‌ى وزه له‌ناو خانه ناوده‌برێت ، ده‌ست پێده‌كات ، له‌م دۆخه‌دا خانه ئاگادارى زیاد بوونى گلوكوز و پێویستى ده‌ردانى ئینسۆلین ده‌بێت بۆ زاڵبوونى به‌سه‌ر ئاستى گلوكۆز .
ده‌روازه‌كانى چونه‌ده‌ره‌وه‌ى توخمى (پۆتاسیۆم) پێوه‌ده‌درێن و ده‌روازه‌كانى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى (كالیسیۆم) ده‌كرێنه‌وه ، له‌گه‌ڵ هاتنه ژووره‌وه‌ى كالیسیۆم ده‌چێته ناو ئه‌و ده‌نكۆڵانه ، ئه‌م ده‌نكۆڵانه گرژ ده‌بنه‌وه‌و ئینسۆلین ده‌رده‌ده‌ن و ئه‌و گه‌شته‌ی ده‌ست پێده‌كات كه هاوڕێى ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به وێستگه‌ى دوایى .
كاتێ ئینسۆلین ده‌گاته خانه‌كانى له‌ش به‌دواى (وه‌رگر)ـى تایبه‌ت به‌خۆیدا ده‌گه‌ڕێ كه له‌باوه‌شى ده‌گرن، ئه‌م وه‌رگرانه له‌سه‌ر ڕووى خانه‌كانه‌وه‌ن، ئه‌م وه‌رگرانه له‌سه‌ر هه‌موو خانه‌كانى له‌شن وه له‌وه ده‌چێته چه‌وریه‌خانه‌كان و خانه ماسولكه‌ییه‌كان زیاترین ژماره‌یان له‌م وه‌رگرانه ده‌بێت.
ئه‌م وه‌رگرانه وه‌ك بازنه‌ى به‌یه‌ك گه‌یاندنى ناوه‌ندى ده‌ره‌وه و ناوه‌ندى ناوه‌وه‌ى خانه كارده‌كه‌ن، له‌وێدا كه ئینسۆلین كارى خۆى ده‌كات. ئه‌م خانانه تواناى وه‌رگرتنى ڕێژه‌یه‌كى كه‌م له‌ئینسۆلینیان هه‌یه له‌به‌رتایبه‌تمه‌ندیه� �یان و هه‌ستیاریان ـ ئه‌م وه‌رگرانه له‌پرۆتینێكى شه‌كرى دووپارچه پێك دێن، پارچه‌ى گه‌وره پێى ده‌گوترێت (ئه‌لفا) و كێشى گه‌ردى یه‌كسانه به 130,000داڵتون و درێژ ده‌بێته بۆ ده‌ره‌وه‌ى خانه به‌ڵام پارچه بچوكه‌كه پێى ده‌وترێت (بێتا) وه كێشى گه‌ردى یه‌كسانه به 90,000 داڵتۆن و به‌شى زۆرى له‌ناوه‌وه‌ى خانه‌یه‌و له كۆتاییه‌كه‌یدا ده‌گاته ترشه‌لۆكێك(ئه‌نزیم) كه چالاك ده‌بێت به لكانى ئینسۆلین به وه‌رگره‌وه، ئه‌م ترشه‌لۆكه ده‌بێته هۆى به‌ستنى فسفۆر به پارچه‌ى (بێتا) وه به‌شێوه‌یه‌كى خودبه‌خودى ئه‌م كرادره ده‌بێته هۆى وروژاندنى زنجیره‌یه‌ك له كردار كه ده‌بنه هۆى ده‌ركه‌وتنى كارى فسیۆلۆژى ئینسۆلین. ئه‌م ڕێبازه ئاڵۆزه له‌سه‌ره‌تاى له‌باوه‌ش گرتنى ئینسۆلینه‌وه تا ده‌ركه‌وتنى كاریگه‌ریه فسیۆلۆژیه‌كه‌ى له‌وانه‌یه توشى هه‌ندێ كه‌م و كورتى بۆماوه‌یى ببێت كه ده‌بێته هۆى كه‌م بونه‌وه‌ى كاریگه‌رى ئینسۆلین به‌هۆى شێوانى قۆناغى پاش وه‌رگره‌كان، به‌ڵام هه‌ندێ له باره‌كانى(حالات) شه‌كره هۆكاره‌كه‌ى بوونى گرفته له ڕێژه یاخود هه‌ستیارى وه‌رگره‌كان بۆ ئینسۆلین یان هه‌ردووكیان پێكه‌وه.
دیارده‌ى ڕێكخستنى داكشاو بریتییه له دیارده‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى وه‌رگره‌كانى ئینسۆلین ده‌ره‌نجامى به‌رزى ڕێژه‌ى ئینسۆلین وه‌ك خۆ پاراستنێك له كاریگه‌رى زیاد بوونى ڕێژه‌ى ئینسۆلین هه‌روه‌ك له باره‌كانى(حالات) قه‌ڵه‌وى و خواردنى شیرنه‌مه‌نى و كاربۆهایدرات به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر، له‌وانه‌یه‌ش وه‌رگرتنى ئینسۆلینى ده‌ره‌كى به‌ڕێژه‌یه‌كى زیاده‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه دیارده‌ى ڕێكخستنى هه‌ڵكشاو بریتیه له زیاد بوونى ژماره‌ى وه‌رگره‌كانى ئینسۆلین به‌هۆى كه‌مى ئینسۆلینى به‌رده‌ست هه‌روه‌ك له حاڵاتى ئه‌نجامدانى چالاكى وه‌رزشى و به‌ڕۆژوو بوون ڕووده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى زیاترى هه‌بێت بۆ به‌ستران به وه‌رگره‌كانه‌وه. بوونى ڕێژه‌یه‌كى زیاده‌ى (كۆرتیزۆن Cortisone) له تواناى یه‌كگرتنى ئینسۆلین له‌گه‌ڵ وه‌رگره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه به‌هۆى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ستیارى وه‌رگره‌كان بۆ ئینسۆلین هه‌روه‌ك له بارى(حاله) ئه‌و نه‌خۆشانه ڕووده‌دات كه چاره‌سه‌رى به كۆرتیزۆن وه‌رده‌گرن به شێوه‌یه‌كى درێژخایه‌ن بۆ هه‌ندێك نه‌خۆشى وه‌ك ته‌نگه نه‌فه‌سى (ڕه‌بوو). یه‌كێكى تر له كاریگه‌ریه‌كانى ئینسۆلین بریتیه له ڕێدان به‌چوونه ناوه‌وه‌ى گلوكۆز بۆ ناو خانه پاش یه‌كگرتنى ئینسۆلین و وه‌رگر، ئه‌م گلوكۆزانه‌ش به‌هه‌ندێ ڕێ و شێوازى تایبه‌ت ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو خانه.
گوازه‌ره‌وه‌كانى گلوگۆز:
كردارى ئۆكساندنى گلوكۆز له ناوخانه‌كان بریتیه له‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى وه‌زه ده‌داته خانه‌كان به‌تایبه‌تى خانه‌كانى (مێشك) كه به‌ته‌واوه‌تى پشت به گلوگۆز ده‌به‌ستێت بۆ دروست كردنى ووزه.
دیوارێكى خانه‌یی ده‌ورى خانه‌ى داوه كه له سێ چین پێكهاتووه، دوو چینى چه‌ورى كه چینێكى پرۆتینیان له نێواندایه، بۆیه ئه‌و ماددانه‌ى له‌ناو چه‌وریدا ناتوێنه‌وه تێپه‌ڕبوونیان به دیوارى خانه‌دا ئه‌سته‌مه وه‌ك گلوگۆز له‌به‌ر ئه‌مه بۆ چونیان پێویستی به ( گوازه‌ره‌وه)یه.
ئه‌م گوازه‌ره‌وانه هه‌ندێكیان پێویستیان به ووزه‌یه وه هه‌ندێكى تریان پێویستیان پێى نیه به‌ڵكو به‌هۆى جیاوازى خه‌ستیه‌وه ، له ئاستى خه‌ستى به‌رزه‌وه بۆ ئاستى خه‌ستى نزمه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه ، تا ئێستا به‌لایه‌نىكه‌م پێنج جۆره گوازه‌ره‌وه بۆ گلوگۆز دۆزراونه‌ته‌وه كه پشت به وزه نابه‌ستن وه هه‌ستیاریان جیاوازه‌و ناوى كورتكراوه‌ى ( GLUT) یان لێ نراوه.
-گوازه‌ره‌وه‌ى (GLUT - 1):
ئه‌م گوازه‌ره‌وه‌یه له هه‌موو شانه‌كانى له‌شى مرۆڤدا هه‌یه و پێداویستى سه‌ره‌كى دابین ده‌كات ، ئه‌م گوازه‌ره‌وه‌یه هه‌ستیارێكى زۆرى بۆ گلوگۆز هه‌یه بۆیه گلوگۆز ده‌گوازرێته‌وه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ بوونى خه‌ستیه‌كى كه‌م له گلوگۆز ئه‌م گوازه‌ره‌وه‌یه پێكهێنه‌رێكى گرنگى یه‌كه‌ى په‌رده‌ى نێوان مێشك و خوێنه ئه‌ویش به دابین كردنى گلوگۆز بۆ مێشك به‌ڕێژه‌یه‌كى گونجاو و تێر.
- گوازه‌ره‌ه‌وه‌ى (GLUT - 2):
هه‌ستیارى بۆ گلوگۆز كه‌مه و ته‌نها له كاتى به‌رزى ڕێژه‌ى گلوگۆزدا كارده‌كات وه‌ك پاش نان خواردن ، ئه‌م گوازه‌ره‌وه‌یه به گوازه‌ره‌وه‌ى گلوگۆز بۆ ناو خانه‌كانى بێتا داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى گلوگۆز ئینسۆلینێكى زیاتر بڕژێنێ.
له‌وانه‌یه ئه‌م گوازه‌ره‌ویه به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى ڕێگر بێ له ده‌ردانى چاوه‌ڕوان نه‌كراوى ئینسۆلین له په‌نكریاسه‌وه یان ڕێده‌گرێ له وه‌رگرتنى گلوگۆز له لایه‌ن خانه‌كانى جه‌رگه‌وه هه‌روه‌ك له حاڵاتى به‌ڕۆژووبوندا.
-گوازه‌ره‌ه‌وه‌ى (GLUT - 3):
له‌هه‌موو شانه‌كاندا هه‌یه وه گوازه‌ره‌وه‌ى سه‌ره‌كى ناو شانه ده‌ماریه‌كانه و هه‌ستیاره‌كى به‌رزى بۆ گلوگۆز هه‌یه و به‌رپرسه له گواستنه‌وه له نێوان شله‌ى مۆخ و ده‌ماره خانه‌كان.-گوازه‌ره‌ه‌وه‌ى (GLUT - 4):
له‌ناو ماسولكه‌كانى جوڵه و چه‌وریه شانه‌كان هه‌یه ، ئه‌م گوازه‌ره‌وانه له‌ناوخانه‌كاندا هه‌ن و درێژ بوونه‌ته‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌ى خانه بۆ له‌باوه‌ش گرتنى ئینسۆلین به‌هۆى وه‌رگره‌كانى.
-گوازه‌ره‌ه‌وه‌ى (GLUT - 5) :
ئه‌مانه له ڕووكه‌شى خانه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌رسدا و جه‌رگ و تۆوى پیاودا هه‌ن، ئه‌م گوازه‌ره‌وه‌یه شه‌كرى (فره‌كتۆز) ده‌گوازێته‌وه كه ووزه‌یه‌كى زۆر ده‌به‌خشێت، ئه‌م كوازه‌ره‌ویه زۆر هه‌ستیاره به‌فره‌كتۆز.
-گوازه‌ره‌ه‌وه‌ى (GLUT -6)
-گوازه‌ره‌ه‌وه‌ى (GLUT - 7):
ئه‌م گوازه‌ره‌ویه گلوگۆزى به‌ستراوه به فسفۆر له گه‌ردیله‌ى كاربۆنى ژماره 6 ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو یه‌كێك له پێكهێنه‌ره‌كانى ناو خانه، ئه‌م گوازه‌ره‌وه‌یه له جه‌رگ و هه‌ندێك شانه‌ى تردا هه‌یه.
هه‌ندێك گوازه‌ره‌وه‌ى تریش هه‌یه كه بۆ كاركردنیان پێویستیان به وزه‌یه ، ئه‌مانه گلوگۆز و سۆدیۆم ده‌گوازنه‌وه و پێیان ده‌گوترێت (SGLT) دوانیان لێ وه‌سف كراون تاوه‌كو ئێستا، ئه‌م گوازه‌ره‌وانه له كۆئه‌ندامى هه‌رس و گورچیله‌كان دان بۆ دووباره مژینه‌وه‌ى گلوگۆز:-
-گوازه‌ره‌ه‌وه‌ى (SGLT - 1)له ڕیخۆڵه‌كان و بۆڕیه‌كانى گورچیله‌دان.
-گوازه‌ره‌ه‌وه‌ى (SGLT - 2) له بۆڕیه‌كانى گورچیله دایه.
به چوونه‌ژووره‌وه‌ی گلوگۆز بۆ ناوخانه كردارێكى تر ده‌ست پێده‌كات به‌مه‌به‌ستى دروست كردنى وزه‌ى پێویست بۆ ژیانى خانه و پاشان و شانه و پاشان ئه‌ندام و له كۆتایشدا له‌شى مرۆڤ.
به‌هیواى ئه‌وه‌ى توانیبتمان له‌م چه‌ند دێره‌دا كورته‌یه‌كى گه‌شتى ئه‌م هۆرمۆنه نایابه‌تان بۆ باس بكه‌ین له زایانگه‌یه‌وه تا مه‌نزڵگاكه‌ى وه ئه‌و ده‌روازانه‌ى پێیاندا تێپه‌ڕ ده‌بێ .
په رتوکی ژیان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|