وه من ئینسانیكم
له ئه و په ڕی دوایین سنووری ژیانه وه
هاتووم هه تا
حه قێقه تێك بدركێنم
هاتووم
په رده له سه ر عه شقێكی نهێنی لاده م
هاتووم بڵێم :
له سه ره تای رۆژی خیلقه ت
له سه ر قامكی پامه وه راوستام و
له په نجه ره یێكی قوڕاوییه وه بۆ نێو روانیم و
په یم به ئه وینداری خودا برد
هاتووم بڵێم :
له ده رفه تێك
مشتێك ئه وینم له یه غانی خودا دزی و
ئه ویندار بووم
هاتووم بڵێم :
من ئه و گوله گه نمه م نه خوارد
من شه یتانێك ناناسم
من خۆم ئه و گوڵه م كه نده وه و
بۆ پێشكه شی دام به حه ووا
به هه شتم به بڕیاری خۆم به جێ هێشت
كاتێ كه په یم به چاوبازی و ئه وینداری فریشته كان برد
داری به هه شتم بڕی و
قاڵدرمه یێكم لێ ساز كرد
په نجه له نێو په نجه ی حه ووا
به زریكه زریك و پێكه نین
به ره و نێو ئه م خاكه رویشتین
بۆیه وا مه حكومیان كردین
ده یان یاسایان بۆ دانام و
گوتیان پێم
به ر له ئازار
یا ئه وین بده مه وه به هه شت
یاكۆ ده مكه ن به ئێزنگ
بۆ سووتاندن فریشته كانی زیناكار
فه ردین میرزایی