
10-26-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له ده‌ستم دێ
له ده‌ستم دێ
کاتژمێری کامه‌رانیت بوه‌ستێنم
ئه‌لقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م
نامه‌ی به‌ختت بسوتێنم
له ده‌ستم دێ
هه‌موو شتێک ئاشکرا که‌م
کام شه‌وت گه‌ش و ڕووناکه
ئه‌و شه‌وی پف له چرا که‌م
له ده‌ستم دێ به دوو وشه
دڵی زاوای نووستووت ڕه‌ش که‌م
له خۆشاوی شه‌وی په‌رده‌تان بێبه‌ش که‌م
نامه‌کانت یه‌ک یه‌ک ماون
دیاریه ساده‌کانت یه‌ک یه‌ک ماون
چاویان شۆڕه
ده‌ست له‌سه‌ر سنگ بۆم وه‌ستاون
له تاوی ئه‌م کاره‌ساته‌م
ئاره‌قه‌ی شه‌رم ده‌تكێنن
مۆری حه‌زێکی ئاگرین
به‌ناو چاوته‌وه ده‌لکێنن
تاڵێکی پرچت نه‌ماوه
تێر تێر بۆنم نه کردبێ
جێی ده‌رزییه‌ک
له سنگی برسیت نه‌ماوه
په‌نجه‌م په‌ی پێ نه‌بردبێ
گه‌واهی ده‌ده‌ن له‌سه‌رت
دارتێله‌کانی سه‌ر شه‌قام
گه‌واهی ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی
نامه‌ی تۆیان بۆ ده‌هێنام
به‌ڵی گیانه!
گه‌ر بمه‌وێ
کاتژمێری کامه‌رانیت بوه‌ستێنم
گه‌ر بمه‌وێ
ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م
نامه‌ی به‌ختت بسوتێنم
به‌ڵگه‌م پێیه
هه‌زار به‌ڵگه‌ی ئاشکراو ڕوون
به‌ڵگه‌ی چوار ساڵ پێکه‌وه‌بوون
به‌ڵام...چیبکه‌م!
خۆشه‌ویستیت نه‌هه‌نگێکه
خوێنی هه‌ڵچووم ده‌خواته‌وه
خۆشه‌ویستیت ڕووبارێکه
قینی ڕه‌شم ده‌شواته‌وه!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|