
10-26-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
من ئه‌و باخچه‌یه‌م خۆش ده‌وێ
که ناویان ناوه فێیس بووک .
مه‌نزلگای ئه‌ویندارانه ،
کۆفێ یه بۆ گه‌وره‌و بچووک .
پاسوۆرده‌که‌م ناوی تۆیه
هه‌رگیز بیرم ناچێته‌وه .
هه‌رکه ناوی تۆ ده‌هێنم،
ئه‌کاونتم ده‌کرێته‌وه .
ده‌ڕوانمه لیستی هاوڕێیان ،
که له‌وێ نیت له‌تو په‌تم .
له‌به‌ر خاتری چاوی تۆیه ،
رۆژو شه‌وێ وا له‌خه‌تم .
که ناتبینم به فرمێسک ،
وینه‌ی نازدارت ده‌کێشم .
لاپتۆپه‌که‌م ته‌ڕ ته‌ڕ ده‌بێ ،
سه‌د ئاهی سارد هه‌لده‌کێشم.
من نازانم چۆنه ره‌نگی ،
پێستت ک قژت ، جاوی گه‌شت .
کام رێژنه بارانی عه‌تر ،
داباریوه‌ته سه‌ر له‌شت ؟
نازانم هێشتا نه‌مدیوی ،
کورتی ، که‌له‌گه‌تی ، قه‌ده‌ی .
ئه‌و رۆژه‌ی که دێمه ژوانت ،
ماچی شیرینم پێ ده‌ده‌ی !؟
گوتم ده‌مه‌وێ بتبینم ،
من دێم ، تۆ وه‌ره لامه‌وه .
که‌چی به‌داخه‌وه گولم ،
وه‌لامێکت نه‌دامه‌وه .
وتت ..نا ، تێلت بۆ ده‌که‌م ،
له‌و ساته‌وه من چاوه‌ڕێم .
ئه‌وا ماڵ ماڵ . زه‌نگه زه‌نگه
کووچه کووچه ، بۆت ده‌گه‌ڕێم .
شێتانه من خۆشم ده‌وێی
ئاشکرا دانی پیا ده‌نێم .
هه‌تا ئه‌و ساته‌ی هاک ده‌کرێم ،
له‌سه‌ر وۆله‌که‌م داتده‌نێم .
من فێیس بووکم خۆشده‌وێ ،
جونکه تۆم تێدا ناسیوه .
رۆژگاری من شه‌وه‌زه‌نگ بوو
تۆ کردووته به کازیوه ..
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|