
10-26-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
جارێک کابرایه‌ک یه‌که‌م جاره دەچێتە سینەما، فلیمی حەیواناتی لەسەرە، سەیر دەکات وا ، گایەک بەدوای خەڵکەکەی کەوتووە، کابراش دەترسێت، هەڵدەستێت دەیەوێت بڕوات، خەڵکەکە ڕێی لێ دەگرن ودەڵێن کاکە دانیشە، ئەوە فلیمە، خۆڕاستی نییە، کابراش دەڵێت دەزانم فلیمە خۆ گێل نیم، بەڵام ئەم گایەسەر شێتە چوزانێ فلیم چیە!!

مشکێکی نه‌گبه‌ت
ڕۆژێکیان کابرایه‌ک مشکێک له ماڵه‌که‌یدا ئه‌بینێ، داوا له براده‌رێکی ئه‌کا که ته‌ڵه‌یه‌کی مشکی باتێ.. ڕه‌فیقه‌که‌ی بۆی ئه‌بات و پێی ئه‌ڵێ: پارچه‌یه‌ک په‌نیری بچکۆله‌ی پێوه‌بکه و هه‌قت نه‌بێ.. کابرا ئه‌ڵێ وه‌ڵا په‌نیرمان نییه.. ئه‌ڵێ باشه پارچه‌یه‌ک کێکی پێوه‌بکه.. کابرا ئه‌ڵێ به‌خوا کێکیشمان نییه.. ڕه‌فیقه‌که‌ی ئه‌ڵێ ئێ ده تۆزێک نانی پێوه‌بکه.. کابرا ئه‌ڵێ به قورعان نانیشمان نییه.. ڕه‌فیقه‌که‌ی توڕه ئه‌بێ و ئه‌ڵێ: باشه ئێوه که هیچتان نییه، ئه‌و مشکه داماوه چی ئه‌کات له ماڵه‌که‌تان؟

ژنێک پیاوه‌که‌ی ئه‌نێرێ بۆ بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ی شقارته‌ی بۆ بکڕێ. شقارته ئه‌کڕێ و ئه‌یهێنێته‌وه بۆ ژنه‌که‌ی. ژنه هه‌رچه‌ند ئه‌کا، هیچی داناگیرسێ! به پیاوه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌که خۆ ده‌نکه‌شقارته‌کان هیچیان داناگیرسێن!" پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "جا وه‌ڵڵا ژنه‌که له دوکانه‌که هه‌موویم تاقی کرده‌وه، دائه‌گیرسان!"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|