
11-01-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شۆخ وشەنگ
هەروەكو چۆن كانی ڕۆشن! دەڕوا بەرەو گۆمی لیخن شۆخ وشەنگیت هێندە نابا بۆكەناری مەرگ دەتبا! ئەی شۆخەكەی قاڵبوی خۆشی هەتاكو كەی بادە نۆشی بۆ بێزاری لەم ژیانە؟ كەهەندێكی وەك تۆ جوانە! تۆ دەتەوی هەربمێنی لەناو جوانان خۆت بنوێنی بەشۆخی خۆت دابپۆشی سەرنجی گەنج ڕابكێشی. لەناخیشا كرمە ڕێژی بیرو ئەندێشە دەنێژی وادەزانی ئەم تەمەنە هەموو خۆشی وڕابواردنە! چونكە خەونت هەرهێندەیە مرۆڤ وابێ هەر بەندەیە بەندی حەزو ئارەزووە ساتی تەمەن لەلای زووە. دەربەس نایە بەدوای ڕاكا چوون زەمەن لای تێپەڕناكا. هەموو ڕۆژێكی وەك یەكە هەموو ساتێكیشی پەكە. ئەی شۆخەكە تۆ بڕوانە! بۆبەرینی ئەم جیهانە تابزانی چەن بچووكی بەبچووكیت هێسك سووكی تۆ ببینە ستەمكاران فوودراون وەك میزەڵان بەئاسمانا دێن ودەچن لەپڕێكدا دەیانبینی ، دەتەقن ولەناودەچن. ئیدی ئەی شۆخەكەی چاومەس! تاكەی لەهیچ نابی دەربەس؟ ئیدی لەپای چی لووت بەرزی؟ خۆبادان و بەخۆنازی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|