موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1889  
قدیمی 11-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


بۆ وون بوون ........ ئاماژەیەک .

1
کە رۆیشتی من بیرم‌چوو
بە ئەستێرەکان بڵێم ، پاسەوانت بن
ئێستا شەوان
وەکوو منداڵ هێور، هێور
فرمێسک دەبارێنم و
لێیان دەپاڕێمەوە
لەو بەرزایەوە تۆم بۆ بدۆزنەوە
2
بەماچێک ماڵئاواییم لێکردی
نەمزانی شار هەمووی ماچ
بارانی رێگەکەت دەکا
نەمزانی باڵندەکان بەدەم
نەغمەیەکی تاساوەوە
هەموویان دوای تۆ سەفەر دەکەن
3
منیش دەمەوێ وەکوو گەڵایەک
لەژێر سێبەری درەختی قژەکەتدا بمرم
دەمەوێ لەدوا ئاڵوگۆڕی هەناسەماندا
هەناسەم بەتۆ بسپێرم
دەمەوێ رووەو قیبلەگای تۆ
سەر بەرزبکەمەوەو
نوێژەکانی عەشقت بکەم
4
نازانم قیبلەگات کوێیە
تۆ هەموو شەوێک هەواڵی منت پێدەگا
چونکە پەپولەی رۆحم
ئۆقرە ناگرێ و دەگاتە لات
5
چاوەڕێم بێیتە خەونمەوە
تابڕژێمە دەریای چاوەکانتەوە
من ئێستا خەو بەلاشەی
مردووەکانەوە دەبینم
شەوانە ئەو گۆرانیە غەریبە دەڵێمەوە
کە فێرت کردووم
6
ئەی هاوڕێکەم لەم ووڵاتەدا
گازینۆکان گۆڕستانی پیاوەکانەو
پیاوانیش زیندانی ژنانن
7
من زەمەنێکم خۆش دەوێت
ئاسمان و خۆر و دەریا و
مرۆڤی وەکو تۆبن
تۆ مرۆڤی ئەم سەردەمە نیت
8
وەرە باتێر بۆنت بکەم
من لەهەموو بۆنێک بێزارم
تەنها لەبۆنی قژی تۆ نەبێت
9
دوێنێ بەهەموو خونچە
گوڵە مێخەکەکانم ووت
کوا هاوڕێکەم؟
دڕکەکانی دەوربەری پەنجەیان گەستم
10
کە رۆیشتی وانەیەکی نوێت فێر کردم،
چۆن هەست بەلێدانی بەپەلەی دڵم بکەم
چۆن لەگەڵ مەرگدا بجەنگم .

که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر ..

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید