موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1891  
قدیمی 11-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

تۆ لە ئێوارەیەكى پاییزیمدا

كۆچ
شەو لە كۆشى پاكیزەیى و ئاوابووندا لێى راكشام
بە ئەسپایى ، هەنسكىَ قووڵ
چراكەمى كوژاندەوە
تەوارێك بێدەنگیمى كوشت
ترۆپكىَ لە دوور تێیروانیم
تارمایى كۆچێ شەیدایەك
لە خەڵوەتى بێداریدا
گوێ رادێرى جریوە بوو
شوێن ماچێكى لە ژوور سەرما تۆخ كردەوەو ..
ئێستێكى كرد
چنگىَ لە مروارى ووشەى
بۆ بەژنى پەیكەرێك هەڵرشت
خۆزگەى چڵێك
گەرامەوە ..
دایكم بینى ، لە سەر سنگى شیر رەنگییا
چڵىَ خۆزگە ..چرۆى دەكرد
لەگەڵ دەركەوتنى كەل و ..
كووڕبوونەوەى خۆرەتاوا
گەڵاو گوڵى تێكەڵ بوون و
سێبەرێكیان بۆ ماندوویەتى پەپوولەو
شەققەى باڵى مەلێك چێكرد
گەڵا ووتى :
نەمامم دى بەدەم كۆرژنى سەماوە
ئاوازى لەبەرخۆ كرد و ..
دایە باڵاو بوو بە چنار
ماسى چاوى چكۆلانەى بەرەشى شەو كل رێژ كرد و
هەردوو لێوى كۆتكراوى
جێهێشت بۆ كەنارى رووبار
راوچییەك لە خەمى نێچیر
ماندوویەتى خۆى دەتەكان
سۆفییەكیش هەردوو دەستى پاراننەوەى
بۆ ئاسمانىَ بەرزكردەوەو
بەرماڵێك نزاى كرد لە خواو ..
تەسبیحەكەى لە مەچەكى ئاڵان
ئەگەرەكانى بەیەكگەیشتن
بە یەكبگەن ..
ئاشتى ووڵات داگیر دەكات
نە كوشتار و ترس دەمێنێ و
نەش ئەو جەنگەجیهانییەى مرۆڤەكان لێى دەترسن
قەت روو نادات
بەیەكبگەن ..
كام ئۆقیانووس فراوانە
كام تەنگەبەر ترسناك و بىَ ئامانە
دەپەرننەوەو شەقى دەكەن
دڵنیابە بەیەكبكەن ئەو لێوانە ..كە هەردەشگەن
گـــڕ و بەفر..
سەما و ئاواز ..
لە چوارچێوەى تابلۆیەكى رەنگترا
قۆزاخەكان دەشكێنن و..
هێندەى تر ژیان جوان دەكەن ..!.

* فاتیح سەلام *
15/10/2011

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید