ته‌مه‌ن په‌رداخ
لێم زویر مه‌به ئازیز گه‌ر له‌هه‌موو دیدارێکا هه‌ر چیرۆکه کۆنه‌کانی ڕابردووت بۆ بگێڕمه‌وه ئاخر ئێستا له‌په‌رداخی به‌ر تنۆکی ته‌مه‌ن ئه‌چم هێنده پڕم به‌ده‌ست خۆم نیه‌و لێم ئه‌ڕژێ لێم زویر مه‌به ئازیز که‌هه‌ر چێرۆکێکم زیاتر له‌جارێ بۆ گێڕایته‌وه ڕه‌نگه له‌م عومری پڕ بوون و لێڕژانه‌یا توشی ده‌ردی بیرچوونه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌چیرۆکه‌کان بوو بێتم ئاخر ئازیز ، پاش نیو سه‌ده له‌پڕ بوون له‌لێڕژان چ په‌رداخێ له‌بیری دێ تنۆکه‌کانی سه‌ره‌تای له‌بارانی هه‌وری کام وه‌رزه‌وه هاتوون تکایه زویر مه‌به ئازیز له‌واقی هێشتا وڕماوم دوای نیو سه‌ده له‌پێک هه‌ڵدانی شه‌رابی عومرێکی تفت خۆشم له‌لام زێده سه‌یره منی هه‌موو ته‌مه‌ن ، په‌رداخ چۆنه هێشتا .. که‌نه‌شکاوم
به‌ندی عه‌لی .. 2011
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 11-01-2011 در ساعت 02:36 PM
|