نمایش پست تنها
  #77  
قدیمی 11-10-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


پاك ڕاگرتنى دەوروبەر و شوێنە گشتى یەكان

لە ناوبردنی خۆڵ و پاشەڕۆ
مرۆڤ لە هەر شوێنێك بژی یان كار بكات.پاشەڕۆ وخۆڵ لەدوای خۆی بەجێ دەهێڵیت پشتگوێ خستنی پاشەڕۆ و خشت وخۆڵ:
1- دیمەنی ناشرینە.
2- بۆنی ناخۆش بڵاودەكاتەوە.
3- مێروو وگیانەوەری زیان بەخشی لێ كۆدەبێتەوە وەك مێش و سیسرك و مشك.
4- ئەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
5- لەوانەیە ببێتە هۆی ئاگر كەوتنەوە.
6- لەوانەیە ببێتە هۆی پیس بوونی هەواو ئاو و خواردن.
جۆر و بڕی خۆڵ و پاشەڕۆ لە كۆمەڵگایەكەوە بۆ كۆمەڵگایەكی دیكە جیاوازە.ئەو خێزانەی بە تەنها خۆیان لە كێڵگەیەكدا دەژین و كەسی دیكەیان لێوە نزیك نى یە پاشەرۆی كەمیان لەدوا بەجێ دەمێنێت ئەو بڕە كەمەش پێویستە لەناوببرێت بە سووتاندن یان ناشتن لە ژێرگڵ.كاتێ خەڵكانێكی زۆر لە گوندەكاندا یان لە شارۆچكەكاندا پێكەوە ژیان بەسەر دەبەن پاشەرۆی زۆریان لێ وەپاش دەكەوێت و ئەگەر بە شێوەیەكی كاریگەر ئەم پاشەڕۆیە لە ناونەبرێت ئەوا لەوانەیە گیروگرفتی تەندروستی گەورەی لێ بكەوێتەوە.
لەناوبردنی پیسایی
پێویستە پیسایی بە شێوەیەكی دروست لە ناوببرێت لە بەرئەوەی زۆر لەو میكرۆبانەی كە مرۆڤ تووشی نەخۆشی دەكەن لەگەڵ پیسایی و هەندێكیان لەگەڵ میز دردەهاوێژرێنە دەرەوە میكرۆبەكانی ناو ئاوەڕو (میزو پیسایی مرۆڤ + ئاو + هەرشتێك مرۆڤ فڕییداتە ناو زێرابەكانەوە) بە شێوەیەكی ڕاستەوخو یان دوای چەند قۆناغێكی ناوەندی دەبنە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی.ئەم نەخۆشیانە بە هۆی ئاوەڕۆوە دەگوازرینەوە بۆ نمونە:زەحیری ى (سكچوون)چیلكەیی یان ئەمیبی گرانەتا كۆلێرا ئیفلیجی منداڵان هەوكردنی جگەر (زەردوویی) ژەهراوی بوونی خۆراكی بەلهارزیا وهەموو جۆرەكانی كرمی ناو ڕیخۆڵە.
مرۆڤ و هەموو جۆرەكانی ئاژەڵ پیسایی بەجێ دەهێڵن.هەر كاتێك كۆمەڵێكی زۆر لە خەڵكی لە شوێنێك دا پێكەوە بژین لە ناوبردنی پاشەڕۆو ئاوەرۆیەكەیان بە شێوەیەكی دروست یەكێكە لە پێداویستى یە كۆمەڵایەتی وتەندروستى یە گرنگەكان.چونكە ئاوەڕۆ و پیسایی لە وانەیە نەخۆشی بەربڵاوی لێ بكەوێتەوە لە كۆمەڵگادا.


لە ناوبردنی خۆڵ و پاشەڕۆ (تەواوكەرى بابەتى پێشوو)
هەتا ئێستاش، زۆر لە گوندنشینان لە شوێنە كراوەكاندا پیسایى دەكەن، واتە ئاودەستیان نىیە. بۆ باشتر كردن و پاك ڕاگرتنى دەوروبەر، پێویستە ئاسانكارى بۆ گوندنشینان بكرێت و ڕێگاى ئاسان و كەم مەسرەفیان بۆ بدۆزرێتەوەو گرنگى ئەم كارەیان بە تەواوى بۆ ڕوون بكرێتەوە بۆ ئەوەى بتوانن بە شێوەیەكى دروست پاشەڕۆو پیسایى لە ناوببەن و دەوروبەرەكەیان لە پیس بوون بپارێزن.
كاریگەرترین ڕێگەى لە ناوبردنى پیسایى لە گوندەكاندا، بریتىیە لە دروست كردنى جۆرێك لە ئاودەست، كە لە خوارەوە ڕوون كراوەتەوە. هەموو كارا و كارمەندانى تەندروستى دەبێت شارەزاییان هەبێت لە چۆنیەتى دروست كردنى ئەم شێوە ئاودەستانە و پێویستە لەسەریان كە گرنگى ئەم ئاودەستانە بۆ خەڵكى ڕوون بكەنەوە. قوتابیان دەتوانن هەمان ڕۆڵ ببینن، بە گەیاندنى زانیارى پێویست دەربارەى گرنگى ئاودەست بۆ خێزان و دراوسێكانیان، هەروەها دەتوانن بەشدارى بكەن لە دروست كردنى ئەو ئاودەستانەدا، لەهەر شوێنێك پێویست بێت.
ئاودەستى سەركوون:
ئەم ئاودەستە بریتىیە لە چاڵێك، كە سەرەكەى لە پلێتێك دروست كراوە و ناوەڕاستەكەى كونێكى تێكراوە، بە دیوارێكى سادە دەورە دراوە و سەقفى هەیە.
مەبەستى سەرەكى بۆ ئەوەیە پیسایى یەكە بە شێوەیەكى دروست لە ناو ببرێت و مێشى لىَ كۆنەبێتەوە و قاچ و دەستى بەرنەكەوێت.
ئاودەستى باشتر:
ئەو ئاودەستەى لە سەرەوە وێنەكەى كراوە، بۆ ماڵان گونجاوە و كەمى تێدەچێت بەڵام ئاودەستى داخراو باشترە چونكە بۆنى بڵاونابێتەوە و مێش و مەگەزى لە دەور كۆنابێتەوە. ئاودەستى داخراو سەرەكەى بە چیمەنتۆ یان لە تەختەیەكى ئەستوور دروست دەكرێت، كە سەرقاپى هەیە بۆ كونەكەى. چیمەنتۆ باشترە چونكە قایمتر جێگەى خۆى دەگرێت و ناڕزێت.
ڕێگەیەك بۆ دروست كردنى پلێتى چیمەنتۆ بۆ سەر چاڵى ئاودەستەكە:
1- چاڵێك بە قوڵى 7 سانتیمەتر هەڵكەنە بە ڕووبەرى یەك مەتر دووجا، وە دڵنیا بە لەوەى ناو چاڵەكە بە ڕێكى تەخت كراوە.
2- لە شیشى ئاسن، كە ئەستوریەكەى نزیكەى 1\4 بۆ 1 سانتیمەتر بێت، شەبەكەیەك دروست بكە بە شێوەیەك كە دوورى شیشەكان لەیەك (10) سانتیمەتر بێت و لە ناوەڕاستەكەى كونێك هەبێت بە پانى 25 سانتیمەتر.
3- شەبەكەكە بخەرەوە ناو چاڵەكەوە و سەرى شیشەكان بنوشتێنەوە یان بەرد بخەرە ژێر لاكانیەوە بۆ ئەوەى نزیكەى 3 سانتیمەتر لە سەر ڕووى زەوىیەوە بەرز ببێتەوە. پاشان سەتڵێكى كۆن بخەرە ناو كونى شەبەكەكەوە.
4- چیمەنتۆى گیراوە بكە ناو چاڵەكەوە هەتا بە بەرزى 5 سانتیمەتر چیمەنتۆكە بەرز دەبێتەوە (لەگەڵ هەر بێڵێك چیمەنتۆ، 2 بێڵ لم و 3 بێڵ چەو تێكەڵاو بكە).
5- دواى 3 سەعات، دواى ئەوەى چیمەنتۆكە كەمێك ڕەق دەبێت، سەتڵەكە دەربهێنە، پاشان چیمەنتۆكە بە پەڕۆى تەڕ یان چووش یان نایلۆن دابپۆشە و بە تەڕى بیپارێزە هەتا 3 ڕۆژ، پاشان پلێتە چیمەنتۆكە دەربهێنە.
بۆ دروست كردنى ئاودەستى داخراو، چاڵێكى بازنەیى بە پانى یەك مەتر و بە قوڵى 1-2 مەتر هەڵدەكەنرێت و سەرەكەى بە پلێتە چیمەنتۆیەك دەگێرێت.بۆ ئەوەى ئەو ئاودەستە نەبێتە هۆى نەخۆشى، دەبێت بەلایەنى كەمەوە لە دوورى 20 مەترەوە لە ماڵان و بیر و كانى و جۆگە و ڕووبارەكانەوە دروست بكرێت. ئەگەر شوێنەكە لاى سەرچاوەى ئاوەوە بوو، پێویستە لە خوار سەرچاوەكەوە دروست بكرێت. با ئاودەستەكە بە پاكى ڕابگیرێت، بە بەردەوامى بشۆرێت، منداڵان فێر بكە پاك و خاوێنى ناو ئاودەستەكان ڕابگرن.
دڵنیابە لەوەى كە كونى ئاودەستەكە سەرقاپى هەیە و لە شوێنى خۆیەتى. ئەتوانرێت سەرقاپێكى سادە لە تەختە دروست بكرێت.
سوودەكانى ئاودەست لە ناوچە گوندنشینەكاندا:
1- زۆربەى گوندەكان بەشی ئەوە شوێن و خاكیان هەیە ئاودەستى تێدا دروست بكەن.
2- دروست كردنى ئەو جۆرە لە ئاودەست زۆر ئاسانەو كەمى تێدەچێت.
3- بۆ دروست كردنیان، شارەزایى زۆر پێویست نىیە، خەڵكى ناوچەكان تەنها پێویستیان بە كەمێك زانیارى و سەرپەرشتى هەیە.
4- كەرەستەكانى دروست كردنى بە ئاسانى بەردەست دەكەون.
5- ئەم ئاودەستانە پێویستیان بە ڕاكێشانى ئاوى بۆرى نىیە.
6- ئەگەر بە باشى دروست بكرێن، ئەوا زۆر خاوێنن و بۆنیان لێوە نایەت.
7- بەكارهێنانیان ئاسانە.
8- هەر كاتێك چاڵى ئاودەستەكە پڕ بوو، بە ئاسانى دائەپۆشرێت و یەكێكى دیكە دروست ئەكرێت.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید