نمایش پست تنها
  #9  
قدیمی 11-10-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


سكچوون


بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
سكچوون چى یە؟
ژمارەى جارەكانى پیسایى كردن بە شێوەیەكى ئاسایى لە ڕۆژێكدا، بە پێی جۆرى خۆراك و كەسەكە دەگۆڕێت. پیسایى كەسێك كە سكى بچێت، ڕێژەى ئاوى لە كەسێكى ئاسایى زیاترە واتە شلە یان ڕەوانە.
ئەگەر منداڵێك سكى بچێت، زۆربەى كات دایكەكە پێی دەزانێت. لەو كاتەدا لەوانەیە دایكەكە بڵێت كە پیساییەكە بۆنێكى زۆر ناخۆشی هەیە و بە قۆڕەیەكەوە دێتە خوارەوە و لە هەمان كاتدا شلە و وەك ئاو وایە.
بە هۆى قسەكردن لەگەڵ دایكاندا، دەتوانین پێناسەیەكى ناوچەیى گونجاومان بۆ سكچوون دەست بكەوێت. لە زۆر كۆمەڵگادا سكچوون واتە پیسایى كردنى شل سێ جار لە رۆژێكدا.
زۆربەى كات منداڵان تووشى سكچوون دەبن، بە تایبەتى ئەوانەى تەمەنیان لە نێوان 6 مانگ بۆ دوو ساڵە. هەروەها لەو ساوایانەشدا ڕوو دەدات كە تەمەنیان لە 6 مانگ كەمترە و شیرى قوتوو (شیرى مانگا) دەخۆن.
یان ئەو منداڵانەى دەرمانیان دەدرێتێ بە تایبەت ئەنتى بایۆتیك Antibiotics.
هەر ساوایەك شیرى دایكى بخوات،پیساییەكەى كەمێك لە پیسایی ئاسایى شل ترە، ئەم حاڵەتەش سروشتى یەو بە سكچوون دانانرێت.
چى دەبێتە هۆى سكچوون؟
سكچوون زۆربەى جار بە هۆى میكرۆبەوە دروست دەبێت، ئەم میكرۆبەش لەوانەیە ڤایرۆس، بەكتریا یان ئەمیبا بێت، زۆربەى ئەو میكرۆبانەى دەبنە هۆى سكچوون، لە ناو خۆراك و زبڵ و ئاوى زێراب و پیساییدا دەژێن.
سكچوونى كت و پڕ (كورت خایەن) و سكچوونى درێژخایەن
سكچوونى كورت خایەن لە پڕ دەست پێدەكات و تا چەند ڕۆژێك دەخایەنێت. زۆربەى كات هۆى ئەم سكچوونە بە زۆرى بە هۆى میكرۆبەوە ڕوو دەدات. سكچوونى درێژخایەن لە سێ هەفتە زیاتر دەخایەنێت و لە رۆژێكەوە بۆ ڕۆژێكى دیكە جیاوازە. ئەم سكچوونە لەوانەیە بە هۆى تووش بوون بە میكرۆبەوە یان بە هۆى هۆكارى دیكە تووشى مرۆڤ ببێت.
بۆچى سكچوون ترسناكە؟
سكچوون دوو ئاكامى پڕ مەترسى لێ دەكەوێتەوە كە بریتێن لە:
بەدخۆراكى و مردن. سكچوونى كت و پڕ لەوانەیە ببێتە هۆى لەدەست دانى ڕێژەیەكى زۆرى ئاو و خوێى لەش لە ماوەیەكى كورتدا كە ئەمەش دەبێتە هۆى مردن. لە دەست دانى ئاو و خوێى لەش پێی دەووترێت: ووشك بوونەوە.
سكچوون لە كەسانى بەدخۆراكدا زیاتر باوەو مەترسیشى زیاترە، لە هەمان كاتدا سكچوونیش دەبێتە هۆى بەدخۆراكى چونكە:
1- ماددە خۆراكیەكان بە هۆى سكچوونەوە لە لەش دەچنە دەرەوە.
2- ئەو كەسەى سكچوونى هەیە حەزى لە خواردن نى یە واتە ئیشتیهاى كەمە.
دایكان زۆر جار ئەو هەڵەیە دوو بارە دەكەنەوەو لە كاتى سكچووندا خۆراك نادەن بە منداڵەكانیان، تەنانەت بۆ چەند ڕۆژێكیش لە چاك بوونەوەى منداڵەوە. لەبەر ئەوە زۆر پێویستە خۆراكى باش بدرێت بەو منداڵانەى سكچوونیان هەیە. خۆراكى باش زۆر گرنگە بۆ خۆپاراستن و چارەسەركردنى سكچوون.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید