نمایش پست تنها
  #80  
قدیمی 11-10-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


چۆن سكچوون بڵاودەبێتەوە


1- ئەگەر كەسێك سكچوونى هەبێت و دواى چوونە ئاودەست دەستى بە ئاو و سابوون نەشواتەوە.
2- ئەگەر پیسایى لە شوێنێكى سەربەرەڵادا بمێنێتەوە و مێش و مەگەز بەسەریەوە بنیشێتەوە ئەوا میكرۆبەكانى دەگوێزنەوە بۆ سەر ئەو خۆراك و ئاوەى مرۆڤ دیخوات.
3- میكرۆبەكانى سكچوون بە هۆى جل و بەرگ و كەل و پەل و ئەو دەفرانەشەوە دەگوازرێنەوە كە نەخۆشى تووشبوو بە سكچوون بەكاریدەهێنێت.
چۆن سكچوون دەبێتە هۆى ووشك بوونەوە؟
زۆربەى ئەو منداڵانەى بە سكچوون دەمرن، هۆیەكەى لە دەستدانى ڕێژەیەكى زۆرى ئاو و خوێیە لە لەشیان. ئەم لەدەست دانى ئاوە پێی دەووترێت ووشك بوونەوە. ووشك بوونەوە كاتێك ڕوودەدات كە بڕى شلەمەنى لەدەست چوو زیاتر بێت لەو شلەیەى دەچێتە ناو لەشەوە. ئەمەش كاتێك ڕوودەدات ئەگەر سكچوونەكە توند بێت و ڕشانەوەشى لەگەڵدا بێت.
بەهەمان شێوە ووشك بوونەوە لە كاتى نەخۆشى توندوتیژیشدا ڕوودەدات ئەگەر نەخۆشەكە تواناى خواردن و خواردنەوەى نەبێت.
لە هەموو كەسێكدا و لە هەموو تەمەنێكدا ووشك بوونەوە ڕوودەدات، بەڵام ووشك بوونەوە لە منداڵاندا زۆر خێراترە و مەترسى زۆر زیاترە.
پێویستە هەمووان و بەتایبەت دایكان، نیشانەكانى ووشك بوونەوە بزانن و هەروەها ڕێگاكانى خۆپاراستن و چارەسەركردنى.
نیشانەكانى ووشك بوونەوە:
1- كەم بوونەوەى میز یان نەمانى، میزەكە ڕەنگى زەردێكى تۆخە.
2- كەم بوونى لە پڕى كێش.
3- ووشك بوونەوەى دەم و زمان.
4- نەمانى فرمێسك و بەقوڵداچوونى چاو.
5- بە قوڵداچوونى پەردەى مەڵاشووى سەر.
6- نەمانى لاستیكیەتى پێست (بە ڕاكێشانى پێست بە دوو پەنجە، بە هێواشى دەچێتەوە بارى ئاسایى یان وەكو خۆى دەمێنێتەوە).
ووشك بوونەوەى توند لەوانەیە ببێتە هۆى ترپەى خێرا و لاوازى دڵ و هەناسەى قوڵ و خێرا یان گەشكە.
هەر منداڵێك سكچوونەكەى وەكو ئاو وابێت ئەوا لە مەترسى ووشك بوونەوە دایە.
یارمەتیدانى منداڵان بۆ تێگەیشتنى سكچوون و ووشك بوونەوە:
سكچوون بە ماناى پیسایى شل یان ئاوى چەند جارێك لە ڕۆژێكدا. لەهەمان كاتدا زۆربەى ئەو منداڵانە ڕشانەوەیان هەیە و سكیان هەڵدەئاوسێت و پێچ و ئازارى هەیە. پیساییەكە لە وانەیە بۆنى لە پیسایى ئاسایى ناخۆشتربێت.
لە زۆر ناوچەدا، سكچوون بڵاوترین هۆى مردنى منداڵانە. زۆربەى ئەو منداڵانەى تووشى دەبن تەمەنیان لە نێوان شەش مانگ بۆ دوو ساڵە.
ئەو ساوایانەى بە شیرى قووتوو پەروەردە دەكرێن، پێنج تا شەش جار ئەگەرى تووش بوونیان بە سكچوون لەو منداڵانە زیاترە كە شیرى دایك دەخۆن. هەروەها سكچوون لەو خێزانانەدا كەمترە كە ئاوى بۆریان بۆ ڕاكێشراوە.
بۆ پاراستنى منداڵان لە سكچوون:
1- هەتا دەكرێت شیرى دایك بدرێت بە ساوا.
2- منداڵ خۆراكى تەواو پێبدرێت.
3- چاودێرى پاك و خاوێنى بكرێت و بەپێی توانا ئاوى بۆرى بەكاربهێنرێت.
ئەو منداڵانەى بە سكچوون دەمرن، زۆربەى كات لەبەر ئەوەیە لەشیان ڕێژەیەكى زۆر ئاو لەدەست دەدات واتە منداڵەكە بەهۆى ووشك بوونەوە دەمرێت. لەبەر ئەوە باشترین ڕێگاى چارەسەرى بریتیە لە قەرەبوو كردنەوەى ئەو ئاوەى منداڵەكە لە دەستى داوە. بۆ زۆربەى جۆرەكانى سكچوون، دەرمان سوودێكى ئەوتۆى نىیە و ئەوەى یارمەتى چاك بوونەوەى منداڵەكە دەدات شلەمەنیە وەكو شیرى دایك، ئاو، شۆربا، یان هەر شلەمەنیەكى دیكە. لە هەمان كاتدا پێویستە خۆراكى تەواو بدرێت بە منداڵەكە. خۆراك لە كاتى نەخۆشیدا لەش بەهێز دەكات و بەرگرى لە دژى نەخۆشی زیاد دەكات.لە هەموو شلەمەنیەكان باشتر بۆ سكچوون، گیراوەى تایبەتى سكچوونە كە پێی دەگوترێت (گیراوەى خوێیەكانى پاراوكردن بەدەم). ئەم گیراوەیە بریتیە لە ئاو كە خوێ و شەكرى تێدا تواوەتەوە. قوتابى بە ئاسانى فێردەبێت چۆن ئەو گیراوەیە دروست بكات و لە كاتى سكچووندا بیدات بە خوشك و برا ساواكانى.
بە كورتى، ئەگەر منداڵێك سكچوونى هەبێت:
1- شلەمەنى زیاترى پێویستە.
2- پێویستە هان بدرێت بۆ ئەوەى خواردن بخوات هەر كاتێك تواناى هەبوو.
كێ هەڵدەستێت بەم چالاكیانە؟
مامۆستایان، كارمەندانى تەندروستى، یان هەر كەسێكى دیكەى پەیوەندیدار.
یارمەتیدانى منداڵ بۆ ئەوەى كێشەى سكچوون تێ بگات:
سكچوون تا چ ڕادەیەك بڵاوە و ترسناكە؟
بۆ زانیارى دەربارەى ئەم كێشەیە، منداڵەكان دەتوانن لێكۆڵینەوەیەكى سادە ئەنجام بدەن. با پرسیار لە دایكانیان بكەن، لە ماوەى ساڵى ڕابردوودا چەند جار خوشك یان برا بچووكەكانیان تووشى نەخۆشى سكچوون بوون. بۆ هەر یەكێك لەم منداڵە بچووكانە با ئەم زانیاریانە كۆبكەنەوە:
1- تەمەنى منداڵەكە.
2- بە چ شیرێك پەروەردەكراوە (قووتوو یان شیرى دایك).
3- ساڵى ڕابردوو چەند جار منداڵەكە تووشى سكچوون بووە؟ ئەگەر دایكەكە نەیتوانى ماوەكە بە ساڵ یان بە مانگ دیارى بكات، داواى لێ بكە وەرزێك یان ڕووداوێكى گەورە دیارى بكات.
4- چەند منداڵ بە هۆى سكچوونەوە ساڵى پار مردوون؟
كاتێك منداڵەكان دەگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە، ئەو زانیاریانەى دەستیان كەوتووە لەسەر تەختە ڕەشە یان لەسەر كارتۆنێكى گەورە تۆمارى دەكەن. لەم ڕێگەیەوە قوتابیەكان بۆیان دەردەكەوێت، لە چ تەمەنێكدا سكچوون زۆرە. هەروەها ئەو ڕاستیەشیان بۆ ڕوون دەبێتەوە كە ئەو منداڵانەى شیرى دایك دەخۆن زۆر كەمتر تووشى سكچوون دەبن لە چاو ئەو منداڵانەى بە شیری قووتوو پەروەردە دەكرێن.
ئەو زانیاریانەى منداڵەكان كۆى دەكەنەوە، یارمەتیان دەدات نەك تەنها بۆ ئەوەى بزانن كە بارى تەندروستى ناوچەكەیان چۆنە، بەڵكو بۆشیان ڕوون دەبێتەوە كە ئەو چالاكیانە تا چ ڕادەیەك كاریگەرى لەسەر ئەو بارە هەیە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید