
11-10-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مەلاریا (لەرز و تا) Malaria
نەخۆشى مەلاریا لە زۆربەى ناوچەكانى كوردستاندا هەیە، بەڵام لە هەندێ ناوچەدا ڕێژەكەى بەرزە وەك ناوچەى شارەزوور، بیتوێن، كەلار، مێرگەسوور...تاد. ئەم نەخۆشیە بە هۆى مێ یەى مێشوولەى ئەنۆفیلسەوە دەگوازرێتەوە. چەند جۆرێك مشەخۆرى مەلاریا هەیە كە هەندێكیان دەبنە هۆى نەخۆشى ترسناك، وەكو مەلاریاى فالسیپارەم لە ئەفریقیا. بەڵام ئەم جۆرە لە كوردستاندا نىیە و تەنها جۆرى P. Vivax و P. Ovale هەیە.
نیشانەكانى مەلاریا:
1- نەخۆشیەكە بە نۆرەیەكى لەرز دەست پێ دەكات، هەندێك جار نەخۆشەكە چۆقەى ددانى دێت و لەسەرما خۆى دادەپۆشێت.
2- پاشان لەرزەكە تێدەپەڕێت و نەخۆشەكە هەست بە گەرمایەكى زۆر دەكات و ئارەقەیەكى زۆر دەكاتەوە. لە هەردوو بارەكەدا پلەى گەرمى نەخۆشەكە بەرزە.
3- ئەو كەسانەى زوو زوو تووشى مەلاریا دەبن، یان ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێن، ئەوا سپڵیان گەورە دەبێت و كەمخوێن دەبن.
4- لە منداڵى ساوادا و لە تووشبوونى چەند بارەدا، نیشانە نمونەییەكانى مەلاریا بە تەواوى دەرناكەون.
5- باشتر وایە بۆ هەموو ئەوانەى گومانى مەلاریایان لێ دەكرێت، تاقیكردنەوەى خوێنیان بۆ بكرێت واتە BFFM.
چارەسەر:
- پشوودان و دەرمانى دژى تا و ئازار.
- خەپلەى كلۆرۆكوین Chloroquine tab. 150 mg base، بۆ گەورە 10خەپلە بەم شێوەیە: یەكسەر دواى دەست نیشانكردنى نەخۆشیەكە 4 خەپلە بەسەر یەكەوە دەخوات. دواى 6 كاژێر 2 خەپلەى دیكە. ڕۆژى دواتر 2 خەپلە و ڕۆژى سێ یەم 2 خەپلە دواى خواردن.
- مەلاریا سووڕى جگەرى هەیە، بۆ لەناو بردنى مشەخۆرەكەى ناو جگەر پێویستە خەپلەى پریماكوین Primaquine tab. 15 mg بۆ ماوەى 2 هەفتە بخورێت. باشتر وایە پێش بەخشینى دەرمانى دژى مەلاریا دڵنیا بیت لەوەى نەخۆشەكە نەخۆشى فاڤیزمى G6PD نىیە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|