موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1934  
قدیمی 11-13-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئیشاره‌ت كه‌ به‌ برژانگت بڵێ‌ خوێنم بڕێژن زوو
ئه‌وا مردن له‌ هیجرانت نه‌ما سه‌برم ته‌وانم چوو



هه‌تاكه‌ی‌ بم وه‌كوو مه‌جنوون منی‌ بێچاره‌ سه‌رگه‌ردان
له‌ عه‌شقی‌ ماهی‌ تابانت له‌ چینی‌ په‌رچه‌م‌و گیسوو



ده‌مێكه‌ دڵ‌ برینداره‌ عه‌زیزم تو خوا سا ده‌ی‌
بڵێ‌ با زوو له‌ گیانم كه‌ن جه‌لاوی‌ دیده‌یی‌ جادوو



به‌ غه‌مزه‌ی‌ چاوی‌ فه‌تتانت منی‌ بێچاره‌ ئه‌وگارم
ئه‌زانم كوشتنه‌ چاره‌م ده‌ بیكه‌ چاوه‌كه‌م فه‌رموو



له‌ حه‌سره‌ت قامه‌تی‌ سه‌روت ئه‌وه‌نده‌ دڵ‌ په‌رێشانم
ئه‌ناڵێنم وه‌كوو قومری‌ هه‌میشه‌ ویردمه‌ كووكوو



سبه‌ینێ‌ جه‌ژنی‌ قوربانه‌ به‌ قوربانت ئه‌كه‌م قوربان
سه‌ر‌و ماڵ‌‌و دڵ‌‌و گیانم به‌ چاوی‌ تۆ قه‌سه‌م هه‌ردوو



به‌ حه‌یرانی‌ ئه‌سووڕێمۆ وه‌كوو په‌روانه‌یه‌ "مینه‌"
له‌ شوعله‌ی‌ شه‌معی‌ سه‌ركوڵمت له‌ عه‌شقی‌ خاڵه‌كه‌ی‌ سه‌ر روو



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید