
11-13-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كات
كاتی سه‌فه‌ر یوو
ئێستاش ساوێری
كه سه‌رچاوه‌كانی روونی پێكه‌وه هه‌ڵكردن
لێڵ ده‌كات،
پێده‌كه‌نێ.
ئه‌ی هه‌تاوی پاكی راستكرداری
له ناخمدا بنوه...
ئه‌ی زمان به‌تاڵه‌كان،
چلۆن ئاوه‌ها ساكار و بێ‌په‌رده
چه‌مكێكی دیكه،
به وشه‌گه‌لێكی درۆیین و تێكدراو
شرۆڤه ده‌كه‌ن؟
***
چیدیكه به لێك تێگه‌یشتنێكی ته‌واو
هه‌رگیز ناگه‌ین و
ده‌ستی ئاره‌زوو
به‌م ژه‌هره ساردانه‌ی بێزاریی
كه سه‌ما ده‌كه‌ن،
دیتر چیرۆكانی عه‌شق و بوێری
له‌سه‌ر چڵ‌و پۆكانی حه‌ز ناچننه‌وه
زێده بكه‌ن له‌نێوان ئێمه‌دا
ته‌م و مژه‌كانی رق و قین
با هه‌زاران ساڵ لێك دوور بین
بگره زێده‌تر.
***
ئێستا،
پێكه‌نین خه‌نجه‌رێكه
گه‌وزاو،
ژه‌هراویی‌و
فرمێسك،
فرمێسك، دانه‌وێڵه‌ی دووڕوویی ژیانه
ئاخۆ
ئێستا كاتی ئه‌وه نییه
ده‌ڵاڵی نگریس
كۆڵبه‌ری سڕبوون و ئاژاوه
ئه‌م پیره تینووه‌ی لێكدابڕان
له دادگای ئازادییدا
دان به تاوانه‌كانیدا نه‌نێ؟
یا خود،
ئه‌م كونده بووه دزێوه،
بگه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌ده‌م و
له قووڵایی خه‌ڵوه‌تدا
چاڵ بكرێت!
***
من بینه‌ری تێداچوونی سه‌ربه‌رزی رووبار
له قووڵایی تینووی زلكاودا بووم و
بینه‌ری بێ‌شه‌رمی كه‌متیار،
كه‌متیاری پیری په‌ككه‌وتوو له چاره دۆزیه‌ك و
بینه‌ری شه‌هید بوونی شێر
له زیندان و كۆت و زنجیردا.
خۆزگه، ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌م
هه‌رگیز نه‌ده‌بینی.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|