خودانه‌ناس...
که‌تۆ ئه‌و هه‌موو باخچه ره‌نگینانه‌ی ،
تریفه‌ی په‌پووله‌ت له‌به‌ر ده‌ستایه .. ،
ئه‌دی بۆ ئه‌وه‌نده شانازی ،
به بڵاچه‌ی تیروو
به بریقه‌ی شمشێره‌وه ده‌که‌ی
ئه‌ی خوانه‌ناس ؟!
که‌تۆ ماڵت ، به‌رامبه‌ر چریکه‌ی که‌ناری و
دراوسێی ، کرووزانه‌وه‌ی شمشاڵیت ،،
ئه‌دی بۆ کاڵفامانه ،
شه‌یدای زرمه‌ی ته‌پڵی شه‌ڕو
عیشقی ،
شیڕه شیڕی شه‌یپووریت !
ئه‌ی خوانه‌ناس !
که‌له‌ودیو ، ده‌رگا پیرۆزه‌که‌ی ( ره‌ییان ) ه‌وه ،
ده‌یان حۆری رووت ،
به په‌رداخی شه‌رابه‌وه ، چاوه‌ڕێ
ئه‌دی بۆ ده‌ست له‌کوێر بوونی جوانی و
چه‌قؤ له‌سه‌ر گه‌ردنی ژن ، هه‌ڵناگریت !
ئه‌ی خوانه‌ناس !
که‌تۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵفرینی کازیوه‌دا
له‌قه‌راغ ،
ئه‌و هه‌موو ده‌ریا سازگارانه دا ، وه‌ستاویت،
ئه‌دی چ عه‌جه‌ب ،
به فرمێسکی بێوه‌ژن خۆت بسمیل و
به‌خوێنی په‌پووله ته‌یه‌موم ده‌که‌ی ،
ئه‌ی خوانه‌ناس ؟!
قوبادی جه‌لیزاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )