دایک نیشتمانمه...
دایک نیشتمانمه و نیشتمان دایکمه
دایک هه‌ستمه و جار جار له‌گه‌ل په‌یڤه شلک ئاساکان له دایک ئه‌بێته‌وه و
له‌گه‌ل هه‌ناسه گه‌رمه‌کانی ته‌مه‌نا ورده ورده خۆی ئه‌پێچێته‌وه
جار جار له‌گه‌ل هه‌ست و هه‌ناسه‌کانی دایکما ئه‌بووم به نێرڤانه‌بوون و
له نێو کاسیه‌ته‌کانی ته‌نیایی ون ئه‌بووم
ئه‌بووم به خه‌ون تنۆک تنۆک به‌سه‌ر لاسکه گیایه‌کانی نیشتمانا ئه‌چۆڕامه‌وه
ئه‌بێت کوێ په‌ناگه‌م بێت دڵی دایکم یان خه‌ونه‌کانی نیشتمانم
نیشتمانه‌که‌م چی بکه‌م کاتێک سه‌مفۆنیاکانی عه‌شق
له نێو ده‌روازه‌کانی خه‌یاڵا ئه‌بوون
به هێڵه ئه‌هریمه‌نه‌کان و
له نێو جه‌نجالی حه‌زه‌کانی دایکما فه‌نا ئه‌بوون
ئیتر ئه‌مه ژیانه !!!!! ئه‌فڕێت و ئه‌مرێت ،،
ئیتر ئه‌مه ته‌مه‌نه !!!! ئه‌ژێت و ئه‌خورێت
دایک نیشتمانمه جار جار له چاوه‌کانی بڵێسه‌ی حه‌زه‌شێته‌کان ئه‌بینم و
جارێکیش فه‌رهه‌نگی پڕ له خه‌م
جار جار بێ ئاگایی و جار جاریش خه‌ونی بێ مانای بوون به سه‌ما و
به ده‌وری که‌مانجه‌ژه‌نه‌که‌ی نیشتمانم هه‌نگاو ئه‌نێت .... هه‌نگاو
هه‌نگاو به‌سه‌ر رۆژژمێرێکی تۆزاوی
و مه‌مله‌که‌تێکی ئه‌فسوناوی
جار جار له ژێر قه‌د و باڵا فریشته‌یه‌که‌ی
زه‌رده‌خه‌نه به‌ردینه‌کان ئه‌بینم کاتێک ئه‌بن به‌ڕاوکه‌ری فه‌رامۆشی و
سروده ئاگرینه‌کانی ئه‌بن به سیمای جوانی دواجاریش ئه‌بن به نمایشی بالنده کۆچکه‌رییه‌کانی ئێره و ئه‌وێ
ئێستا زانیم نیشتمان دایکمه و دایکم نیشتمان
من و دڵه پر حه‌سره‌ته‌کان ناگه‌ین به دڵی ئه‌وان ؟؟؟؟
ســــیروان واحـــــد