کچی ولاته‌که‌م...
ئه‌ی کچی ولاته‌که‌م هێمن به‌ره‌وه
له‌م ئێوارانه هێمن هێمن هه‌نگاو بنێ به‌سه‌ر شوسته‌ی عه‌شق و
هێمن هه‌نگاو بنێ به‌سه‌ر ئازاره‌کانی ته‌نیایی و
یادگاریه دووره‌کانی ته‌مه‌ن هێمن وه‌ره‌وه با ئاوێنه‌کان له ترسی نیگاکانت نه‌شکێن ،،،،،،
ئه‌مشه‌و سه‌فه‌ری مه‌رگ رووه‌و گوله عه‌شقیاکان باوه‌ش ئه‌کاته‌وه
تۆش هێمن وه‌ره با له هه‌نگاوه‌کانتا هێمنی ببێت به سێبه‌رێک و
دار سێوه‌کانی ژیان له به‌رده‌میا کرنۆش به‌رن
ئه‌ی هه‌ناسه‌ی کورانی ولاته‌که‌م هێمن به با سه‌ماکان خۆیان بنوێنن،،،،،،،
ئه‌مشه‌و له گولدانی عه‌شقا ته‌مه‌ن تنۆک تنۆک به‌سه‌ر رووی سحراویت ئه‌بارێت
ئادگاره‌کان له نێو ئینجانه‌ی ده‌ستانت هه‌له‌وه‌رێن هێمن به با دڵی ئاسمانی شار
له نێو هه‌ناسه گه‌رمه‌کانت نه‌مرێت ،،،،،
ئه‌ی ته‌مه‌نه سپی پۆشه‌که‌ی ولاتم هێمن به با ماته‌می شاره‌که‌م کۆتایی پێ بێت ئه‌وسا وه‌ره‌وه و
دڵه بێ نازه‌کان بگره باوه‌ش و تێر ماچی چاوانیان بکه و
شیله‌ی عه‌شقیان له لێوان بمژه ،،،،،، با ژیانت له‌گه‌ل رۆحی په‌پوله‌کان بێت ،،،،،،
گه‌مه‌ی منالێکی بێ باوکه ،،،،
سه‌مفۆنیایه‌کی بێ نۆته‌یه ،،،،
جه‌نگێکی دۆڕاوه و هه‌ناسه‌ییه‌کی کپه ...
خۆشه‌ویستی درامایه‌کی بێ ئه‌کته‌ره،،،،
ئه‌کته‌رێکی بێ ده‌رهێنه‌ره ،،،،
ده‌رهێنه‌رێکی بی سیناریۆییه ،،،،
ئه‌ڤینی ده‌ریاییه‌کی وشک و جه‌نجالیه‌کی بێ ده‌نگه ،،،
هێمن به با روخساری ئه‌ستێره‌کانت لێ نه‌تۆرێت ،،،
چونکه ئه‌مه دواین ئازاره بێ برینه‌کانه که بۆ تۆیه ،،،،
با له داوی فیرعه‌ونه‌کانا نه‌بیته حه‌شیشه فرۆشی ژیان ،،،
هێمن به نه‌وه‌ک له شه‌قامه‌کانه ببیت به شێبه‌ره بێ رۆحه‌کانی ده‌ستی رۆژگار
هێمن وه‌ره‌وه با له ده‌رگا داخراوه‌کانه‌وه ببیت به چرای ژووره تاریکه‌کانی
ئێره له عه‌شقه دۆراوه‌کانه ون نه‌بیت ،،،،
تکا ده‌که‌م ئه‌ی کچی ولاته‌که‌م
که هاتیه‌وه له ژێر گه‌لا زه‌رده‌کانی پایز بخه‌وه
ئه‌زانی بۆ ؟چونکه ولاته‌که‌ی من هه‌رچوار وه‌رزی پایزه و گه‌لاکانیشی له ترسی درۆ سه‌وزه‌کانی به‌هار
له هه‌ژمه‌تا له روخساره نامۆییه‌کان به سه‌مایه‌کی دڵشکاو ئه‌وه‌رن ،،،،
کاتی هاتی مه‌ترسه له هه‌ناسه بێ ده‌نگه‌کانی ئێره
مه‌ترسه له گوله ژاکاوه‌کانی ئێره
سیروان واحد