موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2088  
قدیمی 01-26-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض لە من پێچێ لە یار پێچێ


لە من پێچێ لە یار پێچێ

لە کوڵمانێ ، لا لێوانێ ، جووت سێوانێ ، دەستم بەرخی تینوو و سینەت ئاوی کانێ
سینەت گردە وەک تەپۆلکەی بەرماڵانێ ، وەک هەناری سەر دارانێ ، وەک لیمۆیێ ناو باخانێ
دەگرێ دەستم جار و بارێ سینەی یارێ ... کوڕە مەکە
باوەشی پڕ بەیبوونە... بۆنی پرچی وەک بۆنی تورنجی بەهارانێ
لێو بە بارێ ، شەککەر بارێ ، ئەوین دارێ ...

***
لە خەفایێ چ خۆشە ماچان ...
لە نهێنێ چ خۆشە گازان ... هەتیو مەکە
پرچ قەترانێ ، چاو مامزێ ، برۆ کەوانێ
باوەشی رامناگرێ ، دەخزێمە سەر قاچانێ
وەک ماری نێو کەندەڵانێ ، عاشقە و ماشقەی پێچاو پێچێ
لە من پێچێ لە یار پێچێ ... کوڕە مەکە
لە من چاوێ ، لە یار چاوێ
لە لێوانێ ، ژوورێ بۆ من ، خوار بۆ یارێ
راستە دەستێ بۆ من ، چەپ هی دڵدارێ
دڵم لەت ناکرێ ئەویش، رێک بۆ یارێ
چ بخوازێ چ نەخوازێ ، من بای رەش و تۆ دارێ لە پاییزێ ، جلت گەڵاو و گەڵات پەرتی پەرتی پەرتانێ
پێچێ لە پێچانێ ، لیمۆ کاڵێ ، ئاودارانێ ، پڕ بە دەستێ ، بە دوو دەستێ ، لە جەرگەی مەیدانێ ، دەستم چاکە سوارێ...
مەمکت جووتە خوشکی نێو حەیرانێ ، چاکە سوارێ یەک دەگەسێ و یەک جێ ماوە لە باخانێ...هەتیو مەکە

***
رەشە ، چاوی دڵدارێ لە ژێر تریفەی شەوانێ ،
لە کاتی گەمەی پەنجەکانا ، گەشە ، کوڵمی یارێ...
یەکەم پەنجەم سیامەندێ ، دوو فەرهادێ ، سێ مەم و چوار رامین و پێنجەم لاسێ
لە تۆ خەجێ ، شیرینێ ، لە تۆ زینێ ، لە تۆ وەیسێ ، خەزاڵێ ...
من هاوین و تۆ بەهارێ
لە من گەرماو لە تۆ بارێ ، لە ژێر دارێ ، مەزە دارێ . بێ قەرارێ
لە شیلەی شیوانێ ، لە زەرگەتەی چزوو داری دەم و لێوێ
دەمم هەنگ و سینەت گوڵی گەردە دارێ ... کورە مەکە
وشەی زارێ ، وەک پەپوولە ، چ لاوازێ ، بێ توانجێ ، بێ ئامانجێ
دەستم نەگرن ئیتر جەستەت ناکا بەشی ، مانێ ، راموسانێ یان ژوانێ
وردە وردە خەو ئەتبات و منیش بێدار بەدیارتەوە تا بەیانێ ...

ره زا سووری ١٧/٣/١٣٩٠- تاران

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید