
02-01-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سفر
سفر
به منداڵی
ته نها ئه‌وه‌نده له سفر ده‌گه‌یشتم
کا تی نوستن، دایك و باوکم
که گلۆپی ئاساییان ده‌کوژانده‌وه
گلۆپی سفریان هه ڵده‌کرد
کاتێ چوومه قوتابخانه
له وانه‌ی ژمێریاری بوو
فێری ژماره‌ی سفر بووم
له قۆناغی ئاماده‌یی
له وانه‌ی زینده‌وه‌رزانی
مامۆستا قۆپیه‌ی لێگرتم
سفری دامێ
له وساته‌وه ڕقم له ژماره‌ی سفربوو
له زانکۆش که‌وتمه داوی کیژێکی زۆرزان
دڵم دایه و دڵی دامێ
خۆپه‌رست بوو
منی فرۆشت بۆ یه‌کی تر
ژینی زه‌ربی سفر کردم
نه‌گه‌یشتین
به هیچ ئه‌نجام و ئاکامێ
له‌سه‌ر سفر مامه‌وه
که‌س دڵی نه‌دامه‌وه
،، ،، ،،
ڕۆژگار هاتن، ڕۆژگار ڕۆین
جارێ زه‌نگێکم بۆ هه‌ڤاڵێکی خۆم لێدا
به بێ‌ئه‌وه‌ی ئاگاداربم، ژماره‌یه‌کم هه‌ڵه‌کرد
پێنجه‌که‌م لێ بوو به سفر
سفرم له جیا تی لێدا بوو
تۆ به ده‌نگه ناسکه‌که‌ت
بیستۆکی ته‌له‌فۆ نت هه‌ڵگرتوو وتت
ببوره ژماره‌که هه‌ڵه‌یه کاکه
منیش ووتم. خه‌جاڵه‌تم
وتت هیچ نیه،قه‌یناکه
ئه‌ی نازداری برۆ په‌یوه‌ست
له وساته‌وه
جگه‌ره‌ی گوێچکه‌ی ته‌نها ییم
فێره حه‌شیشی ده‌نگت بوو
له‌و ساته‌وه سۆزی ده‌نگت
وا زاخاوی مێشکی ئاودام
خووم پێوه‌گرت
هه‌مووجار به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست
ژماره‌که‌م هه‌ڵه ده‌کرد
هه‌ندێ جار باوکت ده‌هاته سه‌ر ته‌له‌فۆ ن
هه‌ندێ جاریش براکانت
ده‌مگوت ماڵی قاسم ئاغای سرێشمه‌یه
ده یان ووت نه‌خێر کاکه گیان
یا ته‌له‌فۆنه‌که‌تان شه‌کلی کردوه
یا ژماره‌که‌ت هه‌ڵه‌یه
ئه‌گه‌ر تۆش هه‌ڵتگرتبایه
درێژدادڕیم ده‌کرد له قسه‌کانم
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاشنام بیت
بۆوه‌ی لێت نزیک ببمه‌وه
تا ساڕێژکه ی زامه‌کانم
تا جارێکیان به ته‌نیا له ماڵ بووی ئه‌تۆ
ئه‌وه‌بوو تۆ هه‌ڵتگرتوو
که‌وتینه قسه و گفتوگۆ
که‌واته من
چۆن چۆنی سوپاسگوزاری سفر نابم
خۆم به قه‌رزاری ده‌زانم
هه‌تاکو له ژیان مابم
له داها تو
ده‌بێ ژماره‌یه‌کی پیرۆز بێ له‌لام
چونکه گه‌ر سفر نه‌بوایه
من هه‌رگیز تۆم نه‌ده‌ناسی
سه‌رمه‌ستی سیحری دوو چاوانت نه‌ده‌بووم
ئه‌ی گوڵ ئه‌ندام
چونکه ئه‌گه‌ر سفر نه‌با
ڕێڕه‌وی داهاتووی ژینم نه‌ده‌گۆڕا
به ڕه‌به‌نی ده‌مامه‌وه
لا شه‌یه‌کی بێ گیان ده‌بووم
تۆ نه‌ده‌بووی به قیبله‌گام
که‌مال رێناس
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|