
02-17-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تــــۆڵه
تــــۆڵه
بۆ هادی سوهه‌یلی
نووسه‌ر: سیروان حه‌میدی
کچێکی تری خۆش ده‌ویست، به‌ڵام باوکی بۆی نه‌هێنا. کچه‌که چوو بۆ سه‌فه‌رێکی دور و درێژ و ئیدی قه‌ت نه‌گه‌ڕایه‌وه. به‌ڵام بیره‌وه‌ری ئه‌و چه‌ن مانگه‌ی پێکه‌وه ڕایانبوارد هه‌ریس وازی لێ نه‌هێنا و تا مرد پێی تلایه‌وه. باوکی پیاوێکی نه‌سته‌ق زل و ده‌مار به‌رز بوو؛ بنه‌ماڵه‌ی باوکی پاشماوه‌ی خێزانێکی ڕه‌سه‌ن چاک و جوامێری چه‌ن سه‌ده له‌وه‌و پێش بوون و ئه‌مه‌ش ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی خۆی نه‌بێ ئیدی که‌س به پیاو نه‌زانێت. دیواره بڵنده‌کانی ژوره‌کانی ماڵه‌وه‌یان به وێنه‌ی مردووه سمێڵ فشه‌کانی ئه‌ژدادی داپۆشیبوو، ئه‌ویش به هۆی نه‌بووی نیگارکێشی پسپۆڕ و شاره‌زا له‌و سه‌رده‌مانه‌دا وێنه‌کان زۆریان له مشک ئه‌چوون و زۆریان له سه‌گی دوڕر و هار. به خنجێره‌کانی به‌ر پشتێنیانه‌وه پاسه‌وانییان له ڕه‌گه‌زی خۆیان ده‌کرد و هه‌میشه چاویان وه‌کو چاوی مار به شه‌و و به ڕۆژ ده‌دره‌وشایه‌وه، کاتێ سه‌یرت ده‌کردن هه‌ستت ده‌کرد به‌ملا و ئه‌ولادا چاو ده‌گێڕن و بچوک ترین جوڵانه‌وه‌ت لێیان شاراوه نیه.
هه‌موو سوچ و قوژبنی ماڵه‌که تاریک و نماوی بوون، ڕۆژگار ژاری خۆی کردبووه بنی دیواره‌کان و ئه‌ستونه‌کان و تا ناوی ناوه‌وه ڕزاندبووی و به‌ره‌و کاولی ده‌بردن. سه‌گه درگاوانه‌کان، پیر و که‌نفت له مڕره که‌وتبوون و هێز له چۆکیاندا نه‌مابوو به پێوه ڕاوه‌ستن. خه‌واڵوو و برسی، سه‌ر له سه‌ر ده‌ست چاویان ده‌بڕیه ئه‌و ڕێبواره‌ی به ته‌نیشتیاندا تێ ده‌په‌ڕی، به‌ڵکو پاروه نانێکیان بخه‌نه به‌ر ده‌م. ئاسه‌واری ئه‌و بنه‌ماڵه گه‌وره‌ی وا سه‌رده‌مێک باوی بوو به‌ره‌و مه‌رگ و فه‌وتان ده‌ڕۆشت.
وێنه‌کان ته‌پ و تۆز دایپۆشیبوون و هه‌ر چه‌نده باوکی ده‌ی نه‌وی له خۆی خاوێنیان که‌نه‌وه، خاوێن نه‌ده‌بوونه‌وه. ئه‌و سمێڵه ڕه‌ش و سه‌ر به‌ره‌و ژورانه‌یان زه‌رد ببوو و له تاوان ده‌میان لار ده‌کرده‌وه به‌ڵکو لانی که‌م دانه‌درێنه‌وه. باوکی زیاتر له هه‌موو که‌سێک به‌م بارودۆخه ناته‌با داده‌چوو و هه‌میشه دڵ په‌رت و په‌ک که‌وته ده‌ینواند، هه‌میشه به‌دوای ڕێگه چاره‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕا ئه‌و سه‌ربه‌رزیانه‌ی ڕابوردوو بگه‌ڕێنێته‌وه.
کچی بنه‌ماڵه‌یه‌کی خاوه‌ن درا‌ڤ و زه‌ڕ و زۆری بۆ ته‌نیا کوڕه‌که‌ی داوا کرد، ئه‌وانیش پێش نیاره‌کایان له سه‌ر چاوو دانا و زوو به زوو ته‌پڵ و زوڕنای زه‌ماوه‌ن ئه‌و دۆڵه به ته‌م و مژ داپۆشراوه‌ی گرته به‌ر و کاروانی جوامێره‌کان له چوار ده‌ور و پشته‌وه، به خه‌ڵات و پۆیله‌وه هاتن و زه‌ماوه‌نده‌که‌یان ڕازانده‌وه. سه‌ره‌تا کوڕه‌که پای چه‌قاند و گوتی ئیلا و بیلا من له گه‌ڵ ئه‌و کچه زه‌ماوه‌ن ناکه‌م به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه کانی باوکی له که‌ری شه‌یتان دایبه‌زاند و هێدی و هێمن سه‌ری بۆ فه‌رمانه‌کانی له خۆ گه‌وره‌تره‌کان دانه‌واند. زه‌ماوه‌نی کرد.
زۆری پێنه‌چوو له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی نێوانیان شێوا و قڕه که‌وته به‌ینیان. تاوانباریش کوڕه‌که بوو. ڕۆژێکی ئاخر و ئۆخری زستان که به شه‌ڕ هاتن، کوڕه‌که به شه‌ق و به مشت که‌وته گیانی ژنه‌که‌ی و تا خوا بێژێ به‌سه کوتای، پاشان سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت و ڕۆشت. ژنه‌که‌ی کاتێ تین و گوڕی تێ هاته‌وه خۆی داپێچاو رێگه‌ی روباری گرته به‌ر. ماویه‌ک له قه‌راخ روباره به هات و هاوار و به ته‌وژمه‌که‌دا دانیشت و بیر بردیه‌وه. هه‌ستایه پێ، ماوه‌یه‌کی تر وێستا پاشان گه‌ڕایه‌وه. بیری کوڕه بچکۆله‌که‌ی په‌شێمانی کرده‌وه. کوڕه‌که‌ش کاتێ کرده‌وه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی خۆی هێنایه‌وه بیر شه‌رم گرتی و بڕیاری دا ببێته پیاو و چیتر له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی قڕه و هه‌را به‌ر پا نه‌کات.
هه‌ردوکیان گه‌ڕانه‌وه ماڵ. ژنه‌که کاتێ له به‌ینی دار چناره‌کانی قه‌راخ چۆمه‌وه کاتێ چرای ئۆمێدێکی نوێ له ژیانیدا رۆشن کرابوو، ڕێگه‌ی ماڵه‌وه‌ی گرته به‌ر. زۆری نه‌خایاند، چه‌ن ده‌نگی گڕ که هه‌نگاو به هه‌نگاو نیزیک ده‌بونه‌وه، هاته گوێی. ترسا. ڕومه‌تی داپۆشی، سه‌ری داخست و به په‌له ده‌ستی کرد به هه‌ڵاتن. ده‌نگه کان ماوه‌یه‌ک ڕاوه‌ستان و سه‌یریان کرد. ته‌ماشای یه‌کدیان کرد و وه دوی که‌وتن. خێرا لیباسه‌کانیان له به‌ڕ داڕنی و ده‌سدرێژیان پێ کرد و به‌جێیان هێشت. ژنه‌که کاتێ برینه‌کانی ده‌میان کرده‌وه ده‌سیان کرد به زیڕه‌زیڕ لیباسه‌کانی به خۆیه‌وه لکاند و به‌ره‌و روبار گه‌ڕایه‌وه. گوتی رۆله ئاخ‌و... و خۆی هاویشته لێڵاوی روباره‌که‌وه و خۆی خنکاند. پیره ژنێکی کورته باڵا‌و ره‌شتاڵه که بۆ شنگ هه‌ڵکه‌ندن چبوو ته‌واو کاره‌ساته‌که‌ی بینی و به هه‌ڵه‌وداوان و هه‌ناسه بڕکێ خۆی گه‌یانده ماڵی باوکی کوڕه‌که و هه‌واڵه‌که‌ی راگه‌یاند.
کوڕه‌که خێرا تفه‌نگی کرده شان و سواری ئه‌سپه‌که‌ی بوو و ڕێگه‌ی چۆمی گرته به‌ر. ئه‌وانه‌ی ده‌سدرێژیان کردبووه ژنه‌که‌ی سێ که‌س بوون دوانیان ئامۆزا بوون و ئه‌وی تریشیان خاڵۆزای یه‌ک له‌و کوڕانه بوو. وه دویان که‌وت و به قه‌راخ چۆمه‌که‌دا هه‌ڵی بڕین. ته‌قه له ده‌سیه‌وه هات یه‌کیانی پاڵ خست، ئه‌و دوانه‌ی تریان هه‌ڵاتن. کوڕه‌که دابه‌زی و گولله‌یه‌کی تری له سه‌ریدا خاڵی کرده‌وه و مێشکی پاشیه سه‌ر عه‌زه‌که‌دا. سوار بوه‌وه و وه دویان که‌وت. خێرا پێشی پێ گرتن و دابه‌زی. ئه‌و دوانه وه گوومان خوارد که‌وتن و نیشتنه سه‌ر چۆک و ده‌ستیان کرد به تکا و ڕجا. له پشتێنه‌وه خوار دایانیه به‌ر گولله و خستیانیه لقی زه‌وی. ده‌گریان و خۆیان ده‌تلانه‌وه. چوه سه‌ریان و ماوه‌یه‌ک بێده‌نگ لێی ڕوانین پاشان دو گولله‌ی تری له سه‌ریاندا خاڵی کرد و مێشکی پاشینه سه‌ر عه‌رزه‌که‌دا. ده‌ستی کرد به گیرفانیدا و چه‌قۆیه‌کی ده‌رهێنا. دۆخینی پانتۆڵه‌کانیانی پچڕان گونی هه‌ردوکیانی بڕی و کردی به ده‌میاندا. ئه‌وی ترشی وا لێکرد و پاشان خۆی هاویشته رووباره‌که‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|