مناڵه‌كان ..............!!!!
كاتێ له مه‌كته‌ب گه‌ڕانه‌وه
یه‌كسه‌ر مه‌چوون له ماڵه‌وه
دابنیشن
له‌ماڵه‌وه وه‌رنه‌ده‌رێ
هه‌موو پێكران
وه‌رن له گۆره‌پانی شار
چاوه‌ڕێكه‌ن
ئیمڕۆ حاجی قادر
به‌ڕێوه‌یه
له‌گه‌ڵ كه‌شكۆڵی شیعره‌كانی
دێ بۆ ڵاتان
فێرتان ده‌كا
چۆن یاخی بن
دژی زۆردار و سته‌مكاران
نیشتمانتان جێ مه‌هێڵن
بۆ دوژمنان
فێرتان ده‌كا
چۆن یه‌ك بگرن
تا دوور بن
له دیل و كۆیله‌تی
فێرتان ده‌كا
چۆن نیشتمانتان
وه‌ك باوك و دایكتان
خۆش بوێ
ده‌بێت بیپارێزن
وه‌كوو چاوتان
گوێی لێ‌بگرن
پێتان ده‌ڵێ و
فێرتان ده‌كا
شتێ نی یه
له نیشتمان
جوانتر و شیرین‌تر بێ
خالید شه‌یدا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )