ده‌مه‌ته‌قێی وه‌رزه‌كانی ساڵ
( مندالان )
به‌هار
به‌هارم شای وه‌رزانم
مل شكێنی زستانم
باخچه‌ی جوانی سروشتم
بڕوانه ده‌وروپشتم
هاژه‌ی قه‌ڵبه‌زه‌ی ئاوم
ڕووناكییه بۆ چاوم
وه‌رزی سه‌یران و گه‌شتم
له شاخ و كێ‌و و ده‌شتم
هه‌ر خۆم خاوه‌ن نه‌ورۆزم
جه‌ژنی كوردی پیرۆزم
هاوین
من هاوینم هاوینم
تیشكی خۆری زێڕینم
خاوه‌ن سێبه‌ری خۆشم
هه‌ر ئاوی سارد ئه‌نۆشم
میوه‌ی زۆرم له لایه
خه‌رمانم له‌به‌ر بایه
وه‌رزێكی بێ ئازارم
جل و به‌رگی هه‌ژارم
كه من ده‌ركه‌وتم تاوێ
كه‌س لێفه‌و به‌ڕه‌ی ناوێ
پاییز
پاییزم وه‌رزی چاكم
له ناو ئێوه‌دا تاكم
منم باران ئه‌هێنم
تۆوی زۆر دائه‌چێنم
باران زۆر ئه‌بارێنم
تا كاتی په‌ڵه دێنم
ئاوی كانی زۆر ئه‌كه‌م
وه‌ك ئاڵتوونه گه‌ڵاكه‌م
كه دێم و ئه‌ڕۆمه‌وه
ڕووی زه‌وی ئه‌شۆمه‌وه
زستان
نه‌خێر من كه زستانم
گه‌وره‌ی سێ وه‌رزه‌كانم
به وه‌یشوومه و به سه‌رما
كێ خۆی ئه‌گرێ له به‌رما
به ده‌سته‌ڵاتی زۆرم
ئاو به سه‌هۆڵ ئه‌گۆڕم
من به كلووی به‌فره‌كه‌م
كه‌ژوكێو دروست ئه‌كه‌م
له لادێ بم یا له‌شار
سڕ ئه‌كه‌م دوپشك و مار
كاكه‌ی فه‌لاح
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )