وه‌رگێڕانی شێعرێکی مه‌وله‌وی
وه‌رگێڕانی شێعرێکی مه‌وله‌وی
(بشنو از نی چون حکایت می کند...)
گوێده بۆ نه‌ی چۆن سکاڵا‌و زارئهکا
شیــنی دووری و دابــڕانی یـــار ئه‌کا
تـا له نهیـــــزار دابـــڕاوه ژیــنی من
چه‌نده ناڵان مێرو ژن به شینی من
کـــوا دڵێــکی دابــڕاوی پــــڕ شـهقــار
تــا بـڕێـژم ده‌ردی دووری تـاسـهبـار
کێ له بنج و ماکی خۆی جیا بێته‌وه
ڕۆژێ هه‌ردێ زێـدهکهی بگرێـته‌وه
بۆ هه‌مووکه‌س دام له ناڵه‌ی پڕبه زار
یـــاری شــــادان تـا پـــهرێـشان و زگـار
رێی گومانـه گـه‌ر ده‌بن به یـاری من
تێنه‌گه‌یون که‌س له رازی کاری من
راز و ناڵه‌ی من یه‌که گه‌ر تێی بگه‌ن
چـاو و گوێ هـه‌ر نـاتـوانـن پێـی بگه‌ن
گیان و له‌ش بۆ یه‌ک دیار و تێکه‌ڵاو
بۆی نییهکهس دیتنی گیان هێزی چـاو
ئـاگرێـکه سـۆزی نـه‌ی، پێـت بـا نـه‌بێ
له‌م گڕه‌ی هه‌رکه‌س نه‌بێ خۆی با نه‌بێ
ئـاگری ئیشقه که سـۆزی کـه‌وته نـه‌ی
تیـنی ئیـشقه ئــاگـری خستـۆتـه مـه‌ی
نــه‌ی هــهڤـاڵـهکـێ لـه یــاری دابـــڕا
پــــهردهکــانـی، پــهردهمــانــی لا دڕا
کێ ده‌زانێ ده‌رد وده‌رمان چه‌شنی نه‌ی
هاوده‌م و هـۆگر له‌گه‌ڵمان چه‌شنی نه‌ی
باسی رێگه‌ی پڕله خوێن و ده‌رد ئه‌کا
باسی مهجنـوون ئاشـقی چۆڵـگهرد ئه‌کا
رازداری ده‌رده تــــهنــیــــا ده‌رده‌دار
گوێ نه‌بێ هیچ که‌س نییه کڕیاری زار
پڕله حه‌سره‌ت لێم به‌سه‌ر چوو ڕۆژگار
ڕۆژگــــاری ســـــۆزبـــاری پــڕ جــهخـــار
ژین به سه‌رچوو با به‌سه‌رچێ نیمه باک
تــۆ بمێـنـه یـاره‌که‌ی بـێ گــه‌ردی تـاک
بــێـجـگه مـاسی کـێ لـه ئـاو پـاراو ده‌بـێ
کـــێ لــه ئیـشقا بـێ بــه‌ره دامــاو ده‌بـێ
چی ده‌گا لـه‌م بیری خاراو کاڵ و خاو بــــا وتـــارم بێـتــه کــۆتــایـی و ته واو
م:نه‌که‌رۆز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 02-28-2012 در ساعت 03:34 PM
|