موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2144  
قدیمی 03-07-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض فستیواڵ


فستیواڵ

له‌ فستیواڵی دره‌خت و شێعر و باراندا
له‌ باخچه‌ی ره‌نگاوره‌نگی گۆڤاراندا
ئامێزی هه‌ر گوڵێک و سه‌ر شانی هه‌ر دره‌ختێک،
هه‌وری خولیای شاعیرێکی له‌ سه‌ردایه‌ و
له‌ ناو برووسکه‌ی شێعره‌وه‌و
بۆ ناو خه‌ونی شه‌قامی بێده‌نگی ئازادی
بۆ زه‌ینی ژاکاوی باخچه‌کان و
وشکه‌ساتی لێوی جیهان
رێژنه‌ی چه‌پڵه ‌و خه‌نده‌ی شێعر و
ماچی شوعار ده‌بارێنن...
به‌ڵام کاتێ،
ته‌زووی ته‌رزه‌ و با شێتۆکه‌ی زستان بێت و
به‌ شه‌پڵاخه‌ ماچی سوورکات له‌ سه‌ر گۆنا و گوێی دارستان
چنگی زریان ئێخه‌ی پارکی ئازادی دابدڕێ،
ئیتر ئه‌وده‌م
رێژنه‌ی چه‌پڵه ‌و گرمه‌ی ئایدیا و
قاقای شێعری بن سێبه‌ران
یه‌که‌ یه‌که‌ هه‌ڵده‌وه‌رێ و فیڕۆ ده‌چێ
ئیتر ده‌می پڕهاواری میکرۆفۆن و
زرمه‌ی شێعر و گرمه‌ی شوعار له‌ گۆ ده‌چێ.

ڕه‌حیم لوقمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید