
03-09-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوعا
دوعا
ڕه‌نجی زه‌مانم بینی
له‌ژێر پێڵاوی سوننه‌ت
ڕه‌نجی باخه‌وانم دی
له‌نێـو ده‌ستی ئیشتیا
ڕه‌نجی گوڵه‌وانم دی
له‌سه‌ر سینگی ڕه‌شه‌با!
په‌نجه‌ره‌كه‌ی ڕووانگه‌ما ن
بڵغی ده‌روونی گرتــووه
با بیشۆینه‌وه به‌تیشـك
بیكه‌ینـه‌وه له نه‌فـه‌س
تا چیدی له نهێنـیدا
قه‌وزه‌ی باوه‌ڕی زه‌لاو
نه‌ڕژێته فكری كانی
"شلوێ نه‌كا هه‌ستی ئاو "
با بیكه‌ینه‌وه له مشوور
بیشۆین به تێـفكرین
تا ئه‌نگووتنی نییه‌ت
هه‌تا ڕوودانی هه‌ڵوێست
له ئاسۆی گه‌شی عیشق !
عیشق،
ئه‌سیری ئه‌نده‌روونه
له‌مێژه ده‌ست ده‌گێـڕێ
بۆ درزێ ڕووناكایـی!
پێبه‌پێ له‌گه‌ڵمان دێ؛
هه‌ر كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ین:
ده‌بێ به چه‌مكی مه‌را‌ق
چون ده‌زانێ
جێندێڵێ نه‌فه‌سی باخ
دێته‌وه‌هه‌وه‌سی شاخ،
هه‌ر ده‌مێ پێده‌كه‌نیـن:
ده‌بێ به نیگه‌رانی
چون ده‌بینێ
قاقایه‌كی شه‌ڵاڵین
تلیساوین به غفڵه‌ت،
له كاتی گه‌رمه‌شیندا :
هه‌میشه ڕاده‌چه‌نێ
زو و هه‌ست ده‌كا
بووله‌رزه‌ی عاتیفه‌مان
ده‌هه‌ژێنێ ماڵی هۆش،
كاتێ بیـرده‌كه‌ینـه‌و ه:
په‌راوێزی حه‌سره‌ته
چون په‌ی ده‌با
حه‌ل نابین له گوماندا
نازانین ... نا ... ...
ده‌شێ باسی " په‌روانه"
به‌رینه كۆنگره‌ی با؟
ده‌تووانین له‌ززه‌تی "سێ‌و "
بده‌ین به ئیحساسی به‌رد؟
ئاخۆ لافاوی "سوننه‌ت"
چه‌ن جا ر ده‌می هه‌وه‌سی
بر بێ بۆ خوێنی ڕه‌زبه‌ر؟
ئاخۆ... ئاخۆ ... ...،
له وه‌ختی هه‌نگاوناندا :
ده‌حه‌به‌سێ ... به‌ند ده‌بێ
ده‌زانێ ... ده‌زانێ
ده‌تلاسێین له جاده‌ی بیر
هه‌ڵده‌زنێین له"بزنه‌ڕێ"
سه‌خته... سه‌خت
هه‌تا هه‌نگاوێ داوێین:
سه‌فه‌ر پـڕ ده‌بـێ لـه‌مژ
خاڵی ده‌بێ له‌ڕێـگا
تۆ بڵـێی كه‌ی عاشق بین
تۆ بڵـێی كه‌ی ... ...
یا دوعا
سایتی به‌خته‌وه‌ری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|