بێ شـکه هەوره تریشـقه تاوی بـارانی هەیه
چاوی من ده‌م ده‌م دەڕێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش
دا بڵـێن ده‌ریای عـومـانـه دوڕڕ و مـه‌رجـانی هـه‌یـه
په‌رچه‌می ڕوو داده‌پۆشێ ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه
دا به ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شه‌بوستانی هه‌یه
ئاسمانی حوسنی مه‌حبووبه‌م له ئه‌برۆ و زوڵف و ڕوو
دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه
هه‌ر له‌بت ، یا سینه‌شت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه ، دابڵێن:
له‌علی ڕوممانی هه‌یه ، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه
وه‌حشیه لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت
ڕاسته هه‌ر زیی‌ڕۆحێ بۆ وه‌سواسه شه‌یتانی هه‌یه
دڵ موشه‌ببه‌ک بوو له به‌ر ئێشانی نیشانی موژه‌ت
حه‌یفه قوربان! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یه شانی هه‌یه
له‌حزه‌یێک و له‌محه‌یێک چاوم به چاوی ناکه‌وێ
کێ ده‌ڵێ وه‌حشی غه‌زاله مه‌یلی ئینسانی هه‌یه
تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی ، له جێ ڕاوه‌ستی دێ‌و و کافریش
دێن ده‌ڵێن: به خودا قیامه‌ت ڕاسته هه‌ستانی هه‌یه
فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه
(نالی) ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه ، دیوانی هه‌یه!
نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )