
03-13-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
واژین بۆ خوا
واژین بۆ خوا
ئێواره‌یه و رژنه‌ی باران ، شریخه شریخی هه‌وره‌کان گوێی هه‌رچی مرۆڤه که‌ڕ ده‌کا ، شه‌قامه‌کان سه‌رئاو گه‌ڕاون ، رێکخه‌ری قوتابخانه چاوێک له کات ژمێر ده‌کا و دوایین زه‌نگی ئه‌مڕۆ لێده‌دا ، مناڵه‌کان وه‌ک هه‌میشه په‌ڕاو ، پێنووس ، راسته و که‌ره‌سته‌کانی تریان له کیفه‌کانیان داوێن و به‌ره‌و ماڵێ ده‌چنه‌وه .
هه‌ڤاڵ له حه‌ساری قوتابخانه دێته ده‌رێ ، که‌وشه‌کانی زاریان کراوه‌یه ، وێده‌چێ تێنوویان بێت ، پێ ده‌نێته شه‌قام و لاقه‌کانی به گۆمی ئاو ده‌سپێرێ ، له‌و کاته که لاقه‌کانی مه‌له ده‌که‌ن ده‌ڕوانێته ئارمین که له‌ولای تر سه‌یوانی هه‌ڵداوه ، ده‌ڵێی چاوه‌ڕێی که‌سێکه ، پێژۆیه‌ک دێ و سواری ده‌کا ، هه‌ڤاڵ له دڵی خۆیدا ده‌ڵێ : ( ئێستا بۆم راده‌گرن یان هه‌ر نه‌بێ چه‌تره‌که‌م ده‌ده‌نێ ) ، پێژۆ ده‌ڕوا بێ وه‌دی هاتنی قسه‌کانی دڵی هه‌ڤاڵ ، چاره‌ی نییه ، رێگا ده‌گرێته به‌ر تا ده‌گاته قوتابخانه‌ی خوشکی ، هه‌ناو هه‌نیسکان دێنێ ، هه‌ڤاڵ ده‌چته کنی ، ماچی ده‌کا ، ئه‌وسا له کۆڵی ده‌کا و ده‌ڕۆن ، شه‌ڵاڵ ده‌گه‌نه‌وه ماڵێ ، له ده‌رگا ده‌ده‌ن ، زڕدایکیان لێیان ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ وه‌رنه ژوورێ به ملی شکاوتانه‌وه .
له ژوورێ بۆنی ترخێنه دێ ، زڕدایکیان ( که‌ژاڵ ) دوو قاپی به‌ده‌سته ، هه‌ڤاڵ و هه‌ناو ده‌چریکێنن : ئاخ گیان ئێستا گه‌رممان دێته‌وه ، که‌ژاڵ ده‌ڵێ ئه‌وه ئی من و کوڕه‌که‌م کاروانه ، ئێوه گه‌ر بابتان هاته‌وه ده‌گه‌ڵ ئه‌و بخۆن . هه‌ڤاڵ کتێبه‌کانی ده‌کاته‌وه و ده‌ست به خوێندن و نووسین ده‌کا ، وانه‌ی خۆی ته‌واو ده‌بێ و ده‌چێت یارمه‌تی خوشکی بدا که له کوێ کێشه‌ی هه‌یه پێی بڵێ ، شه‌و دره‌نگ بوو ، بابیان نه‌هاته‌وه ، بێ خواردن ، بێ راخه‌ر خه‌ویان لێده‌که‌وێ ، هه‌ژار دێته‌وه ماڵێ و مناڵه‌کانی ده‌باته سه‌رجێ ، شه‌و هه‌ڤاڵ دایکی له خه‌و دێ که به دوو قاپ ترخێنه‌وه دێته لایان ، ده‌یان داتێ و ده‌ڵێ خواحافیز مناڵه‌کان ئیتر کاتیه‌تی من بڕۆم ، هه‌ڤاڵ له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ ، ده‌بینێ به‌یانییه ، هه‌ناویش وه‌خه‌به‌ر دێنێ ، هه‌ژار بانگیان ده‌کا : وه‌رن وه‌رن نانه‌که‌تان بخۆن ، له نان خواردن ده‌بنه‌وه ، هه‌ناو ده‌ڵێ : بابه پاره‌مان ده‌یێ بۆ ئه‌وه‌ی پاش نیوڕۆ له قوتابخانه خه‌رجی که‌ین ، هه‌ژار ده‌ڵێ : به خوای رۆڵه هه‌ندێکم دا به دایکت گوتی نازانم چی بۆ کاروان ده‌کڕم و ئه‌وی تریش ده‌بێت ده‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌ی پێشتر وه‌لام ناوه له کرێ خانووی بده‌م ، ده‌ی رۆڵه خواحافیز من ده‌بێ بچمه‌وه قاوه‌خانه ده‌نا کاک هه‌ڵگورد تووڕه ده‌بێ . رۆژ له نیوڕۆ نیزیک ده‌بێ کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ناو و هه‌ڤاڵ بچنه‌وه قوتابخانه ، هه‌ڤاڵ چوار بابۆڵه ساز ده‌کا دوویان بۆ خۆی دووشیان بۆ هه‌ناو ، یه‌کیان ده‌رله‌جێ ده‌خۆن و ئه‌وه‌ی تریشیان هه‌ڵده‌گرن بۆ قوتابخانه له بات خه‌رجی .
ئێره قوتابخانه‌ی هه‌ڤاڵه ، زه‌نگی یه‌که‌م واژینیان هه‌یه ، مامۆستا ده‌ڵێ : ده‌ی کوڕه‌کان ده‌ست پێبکه‌ن ، هه‌ڤاڵ خوله‌کێک ڕوو ده‌کاته ئاسمان و دوایی سه‌ر به لێنووسه‌که‌ی داده‌گرێ و ئاوا ده‌ست پێده‌کا :
( سڵاو خوا گیان ، ببووره بێ ناوی تۆ ده‌ستم پێ‌کرد ، ئاخر بیرم کرد کاتێ ده‌گه‌ڵ تۆ ده‌دوێم پێویستی نییه بڵێم به ناوی خوای گه‌وره ، ده‌زانی بۆ ده‌نووسم ؟ شه‌وێکیان دایکم له خه‌ودا پێی گوتم : رۆڵه هه‌ر کاتێ شتێکت هه‌بوو بۆ گوتن بینووسه چون باشتر ده‌مێنێته‌وه ، ده‌ی خوا گیان چۆنی ، ئه‌و سه‌ره‌وانه خۆشه ، راستی خانوه‌که‌ت چه‌نده‌یه ؟ ره‌نگه خانوه‌که‌ت به قه‌د خانووی ته‌واوی مرۆڤه‌کان بێت ، باشه خوایه چ ده‌بێت خانوێکمان بۆ بنێریه خوارێ ، چووکیش بێ قه‌ینا ، به‌سمانه تێیدا ده‌حه‌وێینه‌وه ، حه‌ساری ماڵی هاوڕێی دراوسێمان زۆر گه‌وره‌یه هیچ باخچه‌شی له‌نێو دایه ، ده‌نگی تێکه‌ڵاوی بولبول و چۆله‌که‌کان ئاهه‌نگێکی یه‌جگار خۆش ساز ده‌کا ، خوایه من نه ئاهه‌نگی خۆشم ده‌وێ نه باخچه نه حه‌سار ، به‌س خانوێکی گچکه‌م ده‌وێ لێت ، دوێنێ ئاگات لێ‌بوو باران باری ؟ ببووره بیرم نه‌بوو که تۆ خۆت ده‌بارێنی ! ده‌زانم چاوت له‌وه‌ش بوو که بابی ئارمین به پێژۆ به‌دوای داهات و سواری کرد ، نا نا من پێژۆم ناوێ ، دوو جووت که‌وشم به‌سه یه‌کیان بۆ خۆم ئه‌وی تریش بۆ هه‌ناو ، به هه‌ر دووکمان سه‌یوانێکمان بده‌یه به‌سمانه ، خوایه ده‌زانم تازه دایکمان نانێریه‌وه به‌س ئاگات لێ بێت ، وڵام مه‌ده‌وه جا خۆت بچۆ پاره په‌یدا بکه و ئه‌و شتانه‌ی پێ بکڕه ، خۆت باشتر ده‌زانی که من نیوڕۆیان له قوتابخانه‌م ، شه‌وانه وانه‌که‌م ده‌خوێنم و ڕۆژانه هه‌ر به‌یانی زوو ده‌چم که‌وشی خه‌ڵک بۆیاخ ده‌که‌م ، هه‌ر چییه ئه‌مڕۆ نه‌چووم بیرت چۆته‌وه ، باوه‌ر ناکه‌م ئاخر هیچ شتێک له تۆ شاراوه نییه و هیچ شتێک بیرت ناچێته‌وه ، ئه‌وه‌ش ده‌بینی ئه‌و پاره‌ی له ئیش ده‌ستم ده‌که‌وێ ده‌یده‌م به زڕدایکم ده‌نا رامان ناگرێت له ماڵێ ، ده‌ی خوایه ناتوانم چیتر بنووسم ، ئاخر په‌ڕه‌کانی په‌ڕاوم ته‌واو ده‌بێ و دوایی په‌ڕاوێکی ترم پێ ناکڕێته‌وه ، خۆشم ده‌وێی خوا گیان ئاگات له دایکم بێت ) .
هه‌ڤاڵ واژینه‌که‌ی ده‌خوێنێته‌وه ، مامۆستا په‌ڕاوه‌که‌ی لێوه‌رده‌گرێ و به ئه‌سرین شه‌ڵاڵی ده‌کا ، ماچی ده‌کا و ده‌ڵێ : بژی هه‌ڤاڵ بژی کوڕه‌که‌م ، دوایین زه‌نگ راوه‌سته کارم پێی .
ئێره قوتابخانه‌ی هه‌ناوه ، زه‌نگی یه‌که‌م ته‌واو بووه ، مناڵه‌کان له حه‌سارن ، زۆربه‌یان له پێش دوکان راوه‌ستاون به‌ڵام هه‌ناو پاره‌ی پێ نییه ، بیری دێته‌وه هه‌ڤاڵ دوو بابۆڵه‌ی بۆ کردبوو که یه‌کیانی نه‌خواردووه ، له قوژبنێک دائه‌نیشێ و به هێمنی ده‌ست به خواردن ده‌کا ، هه‌لی حه‌سانه‌وه ته‌واو بووه و ده‌بێ قوتابیه‌کان بچنه‌وه سه‌ر پۆله‌کانیان ، زه‌نگی دووهه‌م پۆلی هه‌ناو رێنووسیان هه‌یه ، بڕیار بوو ئه‌مڕۆ هه‌ناو نژوه وه‌رگرێ ، مامۆستا ده‌ڵێ ده‌ی هه‌ناو ده‌ست پێبکه ، هه‌ناو ده‌ڵێ هاوڕێیان بنووسن :
به ناوی خوای گه‌وره
( لای من هه‌نیسک رازاوه‌ترین شێعره بۆ ده‌ربڕینی ئازار ، خوایه گیان سپاس بۆ تۆ که هه‌نیسکت دامێ تا هه‌موو که‌م و کورتیه‌کانی پێ له‌ناو به‌م ، بیرم نایه له کام کتێبه‌دا ئه‌م رسته‌م خوێندۆته‌وه که نووسه‌ر ده‌ڵێ : له سه‌ره‌تادا وشه هه‌بوو،وشه لای خوا بوو،وشه خوا بوو ، به‌ڵام ده‌زانم گه‌ر وشه نه‌بێ هۆنراوه‌ش نابێ که‌واته یه‌که‌مین شاعیر واته هۆنه‌ری مێژوو تۆی خوایه ، منیش زۆر خۆشم که هۆنه‌ری هه‌نیسکم ) .
له قوتابخانه‌ی هه‌ڤاڵ زه‌نگی دوایین لێدراوه ، مامۆستا ده‌ستی هه‌ڤاڵ ده‌گرێ ، سواری ماشێنی ده‌کا و ده‌چن به دوای هه‌ناودا ، ده‌یانباته بازار و که‌وش ، په‌ڕاو ، پێنووس و سه‌یوانیان بۆ ده‌کڕێت ، هه‌ندێکیشیان پاره ده‌داتێ ، بۆ یه‌که‌م جاره هه‌ڤاڵ و هه‌ناو خۆشن .
منبع : خانووچکه‌ی شێعر
معادل برخی از کلمات داستان(واژین بۆ خوا)
به‌رامبه‌ری هه‌ندێک له وشه‌کانی چیرۆکی(واژین بۆ خوا)
واژین : انسان
رژنه‌ی باران : باران شدید
مرۆڤ : انسان
شه‌قام : خیابان
رێکخه‌ر : ناظم
قوتابخانه : مدرسه
کات ژمێر : ساعت
دوایین : آخرین
په‌ڕاو : دفتر
پێنووس : قلم
راسته : خط ک‌ش
که‌ره‌سته : وسایل
سه‌یوان : چتر
چاوه‌ڕێ : منتظر
هه‌نیسک : گریه
وانه : درس
کێشه : مشکل
راخه‌ر : رختخواب و ...
پاره : پول
هه‌ندێک : اندکی
مامۆستا : معلم
خوله‌ک : دقیقه
لێنووس : دفتر
ببووره : ببخش
بیر : فکر
ده‌دوێم: حرف می‌زنم
هاوڕێ : دوست
دراوسێ : همسایه
گچکه : کوچک
وڵام : جواب
بۆیاخ : واکس
ئیش : کار
ئه‌سرین : اشک
قوژبن : گوشه، کنار
هێمن : آرام
هه‌لی‌حه‌سانه‌وه:زنگ‌تفریح
پۆل : کلاس
رێنووس ، نژوه: املا
بڕیار بوو : قرار بود
رازاوه : آراسته
رسته : جمله
سه‌ره‌تا : آغاز
وشه : کلمه
هۆنراوه : شعر
که‌واته : پس
واته : یا همان
هۆنه‌ر : شاعر مێژوو : تاریخ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|