موضوع: قسه ی خوش...
نمایش پست تنها
  #99  
قدیمی 03-21-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


رۆژێك لە پرسەیەك دا نەفەرێك چوكلێتی دەدا بە ئامادەبوان، پیاوێك مستێكی چوكلێت هەڵگرت. نەفەرەكە گوتی: كاكە ئەوە چ دەكەی نەفەرێك مردووە خۆ پاسێك وەرنەگەڕاوە؟!

خاوەن نانەوەخانەكە بە نەفەرێك دەڵێ: ئیتر با كەس لەپشت سەرت رانەوەستێ چوونكە نانی بەر ناكەوێ، نەفەرە گێلەكەش هەركەس دێ دیخاتە پێش خۆی و دەڵێ: ئەگەر لەپشت سەری من راوەستی نانت بەر ناكەوێ .


لە نەفەرێك دەپرسن بۆ هەڵواسینی گڵۆپێك پێویستت بە چەند كەسە؟ دەڵێ: سێ كەس! دەڵێن: باشە بۆ سێ كەس؟ دەڵێ: نەفەرێك دەچێتە سەر پێژەكە بۆ ئەوەی گڵۆپەكە بگرێ و دوو كەسەكەی دیكەش لە خوارەوە پێژەكە بادەدەن
.

دەزانن كاتێك فیلێك دەچێتە سەر دارێك چی روو ئەدات؟ فیلێك لەسەر زەوی كەم دەبێتەوە! ئەی ئەگەر دوو فیل بچنە سەر دارێك چی روو ئەدات؟ فیلێكی دیكە بە دارەكە زیاد دەبێ! بەڵام ئەی ئەگەر سێ فیل بچنە سەر دارێك چی روو ئەدات؟ دارەكە دەشكێ .


كەسی یەكەم: لە چ جێگایەك قەڵەم دەست دەكەوێ؟
كەسی دووهەم: زیاترەكەی لە قەل فرۆشی!

یاریدەدەری فڕۆكەوان: سەیركە! خەڵك لەم سەرەرەوە وەك مێروولە دیارن !فڕۆكەوان: گیانەكەم، ئەوی تۆ دەیبینی هەر مێروولەیە، ئێمە هێشتا نەفڕیوین!


مامۆستا: ئاخرین ددانی مرۆڤ كە سەر وەدەر دەنێ چ ددانێكە؟
قوتابی: ددانی دەسكرد مامۆستا!

گوێرەكەیەك روودەكاتە شێوەكار و دەڵێ: ئایەرۆ خاڵەی شێوەكار بۆ منت وەك گوێرەكە كێشاوەتەوە؟ !


رۆژێك شقارتەیەك سەری خۆی دەخورێنێ ئاگر دەگرێ


دایك: كوڕم ئارام وەرە سێبناغ بخۆ ئاسنی هەیە .ئارام: ئاخر دایە گیان هەر ئێستا ئاوم خواردەوە دەترسم ژەنگ هەڵێنم.


باوك: كوڕم تازە مادم لە دەرسەكانت كەوتووی بەكەس مەڵێ با ئابڕوومان نەچێ
.كوڕ: باشە بابەگیان، بەهەموویانم گوتووە كە بەكەس نەڵێن.

رۆژنامەنووس: بۆچی بەر لە هەر یارییەك دەچی بۆ حەمام؟ یاریزان: بۆئەوەی گۆڵی خاوێن و جوان بكەم!

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید