حه‌مه جه‌زا
"حه‌مه جه‌زا عه‌لی" له 1949.02.03 له شاری سلێمانی چاوی پوشکووتووه. هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌جه‌زا هه‌ر له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی هونه‌ر و سترانی کردووه. زۆرینه‌ی بنه‌مه‌ڵه‌که‌یان به که‌سانی ده‌نگخۆش ده‌ناسرێن و ژماره‌یه‌کی زۆریان وه‌ك "ئه‌ژده‌ر وه‌هبی"، "به‌رهه‌م حه‌سه‌ن" و هتد ناوبانگێکیان له‌ناو هونه‌ری کوردی‌دا په‌یدا کردووه.
له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه ناوه‌و خاوه‌نی 6 منداڵه (2 كوڕ و 4 كچ).
له‌ساڵی 1969دا "حه‌مه جه‌زا" ده‌بێته ئه‌ندامی "تیپی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی" و له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆیدا وه‌ك "عوسمان عه‌لی"، "سه‌لاح مه‌جید"، "حه‌مه‌ی نێرگز" و هتد به‌شدای چه‌ندان ئاهه‌نگی موزیکی ده‌کات.
بۆ یه‌که‌مجار له‌ساڵی 1970دا به‌ره‌وو شاری هه‌ولێر ده‌ڕوات و له ئاهه‌نگی 16ی ئابدا به‌شداری ده‌کات، هه‌روه‌ك خۆی له یادگارییه‌کانیدا ده‌گێڕێته‌وه. دواتر به‌ته‌واوه‌تی له هه‌ولێر نیشته‌جێ ده‌بێت و به‌هۆی خۆشی ده‌نگییه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر له دۆست و هاوه‌ڵانی بۆ په‌یدا ده‌بێت و به‌ته‌واوه‌تی له‌نێو هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیراندا ده‌ناسرێت.
یه‌که‌مین به‌رهه‌می تۆمارکراوی له‌ساڵی 1971دا به‌ناوی "بیبی خانم" بڵاوده‌کاته‌وه، که له سلێمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێکی "تیپی مۆزیکی باواجی کۆیه" تۆماری ده‌کات.
ساڵی 1977 به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی به‌ناوی "ئیشق و ئازدای" هۆنراوه‌ی "هێمن موکریانی" و به‌ژه‌نینی ئامێری عود له‌لایه‌ن "ڕزگار خۆشناو" بڵاوده‌کاته‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ش ناوبانگێکی باش به "حه‌مه جه‌زا" دروست ده‌کات و له‌ماوه‌ی ته‌نها دوو ڕۆژدا له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا بڵاو ده‌بێته‌وه.
له‌ساڵی 1977دا دوو ستران له‌گه‌ڵ "تیپی مۆزیکی هه‌ولێر"دا تۆمار ده‌کات و له‌ساڵی 1978دا "حه‌مه جه‌زا" چوار سترانی دیکه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌مان تیپدا بڵاو ده‌کاته‌وه. له‌ساڵی 1980دا دوو سترانی دیکه له‌گه‌ڵ "تیپی مۆزیکی هه‌ولێر" به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ێنێت.
"حه‌مه جه‌زا" زۆرینه‌ی به‌رهه‌مه به‌پێزه‌کان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی عودژه‌ن "ڕزگار خۆشناو" به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه.
دوای به ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌رهه‌می "ئیشق و ئازدای" هونه‌رمه‌ند "حه‌مه جه‌زا" له‌ساڵی 1977دا "شه‌نگه‌بێری" تۆمار ده‌کات و له‌ساڵی 1978یشدا "بووکی ئازادی و جوانی ناو چیا" به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ێنێت. هه‌ر هه‌مان ساڵ "ناڵه‌ی جودایی" مامۆستای هێمن " گله‌یی له که‌س ناکه‌م" ئاوێته‌ی هونه‌ری کوردی ده‌کات.
سه‌رجه‌م ستران تۆمارکراوه‌کانی "حه‌مه جه‌زا" 212 ده‌بن، بێجگه له به‌شداربوون له سه‌تان ئاهه‌نگ و مێهره‌گان و ئاهه‌نگی تایبه‌ت.
پاش بێزارییه‌کی زۆر و هه‌راسانکردن و ڕاوه‌دوونان له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه "حه‌مه جه‌زا" له 1981.05.23 شاری هه‌ولێر به‌جێده‌هێڵێت و به‌ره‌وو شاخ ده‌ڕوات. سه‌ره‌ڕای سه‌ختی ژیانی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی هونه‌رمه‌ندی ناوبراو له هونه‌ر دوورنه‌که‌وته‌وه و چالاکی خۆی له‌گه‌ڵ "تیپی مۆزیکی شه‌هید کارزان" درێژ پێدا و کۆمه‌ڵێك له سروودی نشتیمانی بۆ پێشمه‌رگه و خه‌باتی ڕزگاریخوازی کوردستان تۆمارکرد.
پاش ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 "حه‌مه جه‌زا" له 1991.10.03 یه‌که‌مین ئاهه‌نگی له "یانه‌ی مامۆستایان" له‌گه‌ڵ "تیپی هونه‌ری هه‌ولێر" له‌شاری هه‌ولێر سازکرد.
"حه‌مه جه‌زا" 1990 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی به‌ره‌وو وڵاتی دانیمارك ڕۆیشتن و گیرسانه‌وه‌ی له‌و وڵاته، زۆرجار سه‌ردانی کوردستانی ده‌کرده‌وه و به‌شداری چالاکی هونه‌ری ده‌کرد. له دوای 2000ه‌وه چه‌ندان ئاهه‌نگی له هه‌ولێر، سلێمانی، که‌رکووك، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سازداوه و به‌شداری ده‌یان به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی و ته‌له‌ڤزیۆنی کردووه.
2007 "حه‌مه جه‌زا" دووچاری شێرپه‌نجه‌ی په‌نکریاس ده‌بێته‌وه و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشکی سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و زۆر شوێنی دیکه ده‌کات، به‌ڵام ڕۆر دوای ڕۆژ ته‌مه‌نی له کورتی ئه‌دا و خه‌ونه‌کانی کاڵ ده‌بوونه‌وه و ژیانی به‌ره‌و لێژه‌ی گڵۆڵهبوون ده‌چوو.
"حه‌مه جه‌زا" له‌پاڵ ده‌نگه سازگارییهکهی، خه‌ریکی نووسینی هۆنراوه‌ش بوو و دیوانێکی گه‌وره‌ی به چاپ گه‌یاندووه و له لاپه‌ڕه‌ی 239دا، که له شاری "هێرلیو له دانیمارك له 2008.11.10 له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌که‌ی ده‌نووسێت: "بۆکرۆزی دێ له سینه‌م، قرچه‌ی سوتانی جگه‌رمه ئهتاسێنی هه‌ناسه و دڵ زۆر له‌سه‌رخۆ نه‌رمه نه‌رمه هێدی هێدی گڕ ئه‌سێنێ، ئازار وا گه‌یشته جه‌سته‌م، ده‌زانم ده‌ردم گران، من ده‌رده‌داری شێرپه‌نجه، مه‌رگم نزیکه و لێم حاڵی، ده‌وایه‌ک بۆ سه‌ره‌تانم، تا ئه‌و کاته‌ی چاولێك ئه‌نیم، بههێوای خۆشی ژیانم."
له 2009.10.26 "وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان" له شاره دێرینه‌كه‌ى كوردان، شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌ى "حه‌مه‌جه‌زا"ی هونه‌رمه‌ند، كه ته‌مه‌نێكى زۆرى له‌وێ به‌سه‌ربردبوو، له "هۆڵى پێشه‌وا"ی هه‌ولێر خه‌ڵاتى ڕ‌ێزلێنانى به‌خشییه هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه "حه‌مه‌جه‌زا".
له‌کاژمێر 1:50 ڕۆژی هه‌ینی 2010.10.01 دڵه گه‌وره‌که‌ی له لێدان که‌وتوو و به‌یه‌کجاری ماڵئاوایی له ژیان کرد. هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له کاژاوهیهکی پڕ شكۆی شایسته‌دا و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و دۆستان و هاوڕێیانی هونه‌رمه‌ند له گردی سه‌یوان له سلێمانی ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك سپێردرا.
م : خۆزگه