مارف خه‌زنه‌دار
مارف عه‌بدولقادر مارف عه‌زیز ئاغای خه‌زنه‌دار له 1930.11.01 له شاری هه‌ولێر له دایکبووه. بنه‌ماڵه‌كه‌یان خه‌ڵكی سلێمانییه و دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م چوونه‌ته هه‌ولێر.
مارف خه‌زنه‌دار خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له هه‌ولێر ته‌واوه ده‌کات و له ساڵی 1951دا به‌سه‌رکه‌وتووی خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واو ده‌کات. له ساڵانی 1952 - 1957 له شاره‌کانی هه‌ولێر، کوت و به‌غدا وه‌کو فه‌رمانبه‌رێك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده "مه‌عارف" داده‌مه‌زرێت.
ساڵی 1957دا خوێندنی زانسگه له كۆلێژی ئاداب له به‌غدا و به‌كالۆریۆسی له زمانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێناوه. دواتر له ساڵانی 1957 - 1959 له ناوه‌ندی "شه‌رقیه" و ئاماده‌یی "که‌رکووکی ئێواران" له که‌رکووك ده‌بێته مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی.
له‌ئاداری 1960دا په‌یوه‌ندیی به "البعثة العلمیة العراقية" كردووه و بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ له مۆسکۆ بۆته خوێندكار. پاشان له شاری "سانت پترسبۆرگ" نیشته‌جێبووه و بۆته خوێندكاری خوێندنی باڵا له‌به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی له‌په‌یمانگای توێژینه‌وه‌کان ڕۆژهه‌ڵات، که سه‌ر بهئهكادیمییهی زانستی ڕووسیا بووه، له‌وێ بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌ده‌ستهێناوه. له‌ساڵی 1963دا له كۆلێژی ڕۆژهه‌ڵات له زانسگه‌ی "سانت پترسبۆرگ" بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌كۆی ده‌نگی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی گفتوگۆ به‌ده‌ستهێناوه.
پڕۆفیسۆر "مارف خه‌زنه‌دار" له ساڵانی 1968 - 1981 له به‌شی کوردی کۆلێژی ئادابی زانسگه‌ی به‌غدا ده‌بێته پڕۆفیسۆر و له ساڵانی 1973 - 1981 سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و به‌شه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی.
پڕۆفیسۆری ناوبراو به دامه‌زرێنه‌ری به‌شی کوردی کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانسگه‌ی به‌غدا داده‌نرێت و تا ساڵی 1976 سهرباهری کارکردنی له کۆلێژی ئادابی زانسگه‌ی به‌غدا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و به‌شه‌ش ده‌کات.
خه‌زنه‌دار له ساڵی 1988 - 2006 له کۆلێژی ئادابی زانسگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌بێته پڕۆفیسۆری ئه‌ده‌بی کوردی.
وه‌كو نووسه‌ر و سه‌رنووسه‌ر له چه‌ندین کۆوار و ڕۆژنامه‌یه‌كدا كاریكردووه. سه‌رجه‌م 32 پهڕتیوکی چاپكراوی له نووسین و وه‌رگێڕان و لێكۆڵینه‌وه‌و بواری خوێندندا هه‌یه، که له گرنگترین ئه‌و چاپكراوانهش "مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی"یه، كه له‌حه‌وت به‌گ پێكهاتووه.
مامۆستا "مارف خه‌زنه‌دار" ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراقه بووه. له‌ساڵی 1960دا بۆته ئه‌ندامی یه‌كێتیی ڕۆژنامه‌نووسانی گێتی.
له‌ته‌ك نووسین و کاری زانسگه ئه‌ندامێکی كارای "كۆڕی زانیاریی كوردستان" بووه.
"مارف خه‌زنه‌دار" له 2010.10.25 له ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا له شاری هه‌ولێر ماڵئاوایی له ژیان کرد.
م : خۆزگه