شیعره‌ی حه‌زره‌تی مه‌حوی
دیارم ده‌یری عیشقه جێ به سوتن بێ له‌وێ ده‌گرم
که من مشتێ چڵ و چێوم به‌چی بم که‌ڵکی کێ ده‌گرم
نه‌گه‌ییه دامه‌نی ده‌ستی دوعا، جا ده‌بمه خاکی ڕێی
ته‌ریقه‌ی گۆشه‌گیری به‌رده‌ده‌م ئه‌م جاره ڕێ ئه‌گرم
که دادی یه‌ئسی خۆمم برده لا، ئه‌م عارفه توند بوو
وتی ئاخر سبه‌ینێ جه‌ژنه خوێنی تۆ له پێ ئه‌گرم
له ڕوو سوری عیباده‌ت لام و ڕوو زه‌ردی خه‌جاڵه‌ت مام
به ناوی سێوی ناوم باغه‌وان و من به‌هێ ئه‌گرم
له‌سه‌ر خۆ چوونه شه‌یدا بوونه قوڕ پێوانه سوتانه
هه‌تا مردن محه‌ببه‌ت ئیشی زۆره ڕێزی لێ ئه‌گرم
چ شۆخه ئاگرم تێ به‌ر ده‌دات و پێم ئه‌ڵێ یا شێخ
به خاشاکی ئه‌وت شوعله عه‌سامه ده‌ستی پێ ئه‌گرم
که سینه‌ی ڕێشمی به‌و تیغی نازه ئه‌نجن ئه‌نجن کرد
وتی په‌شمورده‌یه ئه‌م لاله زاره ئاوی تێ ئه‌گرم
له پاداشتی قسه‌ی ساردا هه‌مه ئاهو هه‌ناسه‌ی گه‌رم
که‌سێ شێتانه به‌ردم تێ گرێ من به‌رقی تێ ئه‌گرم
شوکر وشیاره (مه‌حوی) تێ ئه‌گا دونیا خه‌راباته
که به‌د مه‌ستی بکا ئه‌هلی خراپه‌ی بۆچی لێ ئه‌گرم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )