
04-09-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دايه گيان
دايه گيان
دايه گيان
خۆشم دهوێي
به‌قه‌د خۆت نا
تۆ كه ئه‌وه‌نده بهرزبي
حه‌دم نيه
له ئاست بهرزيت تۆم خۆش بووێ ...
دايه گيان
ده‌رگاي دڵت ئه‌كه‌يته‌وه
ئه‌مه‌وێ له سنوورهكاني ڕق راكه‌م و
به‌ره‌و ده‌روازه‌ي خۆشه‌ويستي تۆ بێمه‌وه
مه‌ترسه !
ئه‌زانم زۆر لهسهفهري من ئهترسي
به‌نێو دهرياكهي يۆناندا
خۆم و خه‌مه‌كان ئه‌گه‌ڕێينه‌وه
ڕه‌نگه ئاره‌زووي هاتنه‌وه‌م نهكهي
چونكه ئه‌زاني به چ ڕێگه‌يه‌ك
به‌ره‌و ميهني دڵي تۆ ئه‌گه‌ڕێمه‌وه
ئاخر دايه گيان
تۆ كه له‌سه‌فه‌ر ئهترسي
بۆ ناپرسي ڕه‌نگه له‌م دووره وڵاته
شه‌وێ له كۆڵاني مردن لاده‌م و
به‌بێ بووني تۆ سه‌ربنێمه‌وه
دايه گيان
ئێستا ئه‌زانم ...
لاي لايه‌ي تۆ
به هيچ مۆسقا ژه‌نێ نا ژهنرێ
چونكه مۆسيقا چه‌ند چركه‌يه‌ك
به به‌ر گوێچكه‌م گوزه‌ر ئه‌كا و
زوو ون ئه‌بێ ..!
كه‌چي ده‌نگه پر سۆزه‌كه و
ئاوازي لاي لايهكهي تۆ
هه‌رگيز هه‌رگيز له ياد ناكرێ
ئه‌ي دكتۆري زامه‌كانم
قه‌ت ئه‌و كاتانه‌م بير ناچێ
كه نه خۆش بووم
شه‌و نخوونيت بۆ ئه‌كردم
كه هه‌ستم به ژان كردبا
به ماچ تيمارت ئه‌كردم
زۆرجاريتر
هه‌ر به گاڵته
خۆم كردووه به نه‌خۆشێك
ئه‌زاني بۆ
چونكه تۆ ته‌نيا كه‌سێ بووي
نازه‌كانت هه‌ڵ ئه‌گرتم
تۆ ئه‌وه‌نده مبهرهباني
كاتێ من تاوانێك بكه‌م
له دادگاي ژين
به به‌ندكراو له‌قه‌ڵه‌م بدرێم
تۆ خه‌مي من له دڵ ئه‌گري
بۆيه منم
تاوانبارێكي ئازادكرا‌و
تۆش ئهبيته
بێ تاوانێكي به‌ندكراو
بۆيه ئه‌گه‌ر هه‌موو دنيا
دژ بهياساي خۆشه‌ويستي
بوه‌ستنه‌وه
لايه‌نگري ئه‌و ياسايهم
چونكه تۆ يه‌كه‌م مرۆڤ بووي
ئاشناي خۆشه‌ويستيت كردم
ئاخر چۆن سوپاست بكه‌م
له‌كاتێكا
تۆ زه‌وي بووي
مني پشكوف
له نێو جه‌سته‌ي تۆدا ڕووام
به باراني سۆزي پاكت
من گه‌وره‌بووم
كه‌چي ئێستاش هه‌ر من گوڵم
تۆش باخه‌وان
دايه گيان
مرۆڤێكي ئاسايي بم يان كه‌م ئه‌ندام
باكم نيه
ئه‌گه‌ر كوێربم
تۆ چاوێكم پێ ئه‌به‌خشي
ئه‌گه‌ر لاڵ بم
تۆ زمانم بۆ دروست ئهكهي
ئه‌گه‌ر شه‌ل بم
تۆ چاره‌ي ده‌ردي من ئهكهي
گه‌ر نيوه‌ي جه‌سته‌شم نه‌بێ
زۆر دڵنيام تۆ نيوه‌ي ترم پێ ئهدهي ...
هاودێر ڕه‌ش
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|