
04-10-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێعر
شێعر
قاره‌مان
له سێ‌و چنینی
باخه‌کانی نه‌هامه‌تی و
زایه‌ڵه‌ی کۆنستانتین
تێی گه‌یشتم
ئیسپارتاکووسی بلۆقه‌کانی مه‌ڵبه‌ند
ئه‌گه‌رچی دره‌نگ وه‌ختی
گومبه‌زی ئه‌ستێره‌کان
یادی ئامێزی
شووردبوو
به‌ڵام له منداڵه دیلی
کۆڵانه‌کانی ڕۆم
ده‌گه‌ڕا .
کۆتا
له گرێ چنی ڕه‌دووکه‌وتوویی
که‌ون!
که‌ونت
نه‌خوڵقابووم
پێم وابێ من
له پاشماوه‌ی ده‌رگای
به‌په‌له
به‌په‌له‌ت
نه‌ڕ‌سکابووم من
ماسییانه، شووره‌ی خه‌سیوی
ئاکواریۆم
ئاکواریۆمت
نه‌ویشکابووم
پێم وابێ من
یا مه‌زنده‌ی ئۆخژنی
دوێنێت
نه‌گیرابووم من
ئه‌ی کوا
به لاجانگی گیرۆده‌ییم
بحاوێیه‌وه تۆ .
هێلانه
مافووره‌کان
له چاوم دا
هێلانه ده‌که‌ن
به‌سه‌ر دووپاته‌ی کوێری و
تێمی، ته‌ماوی بزه‌یه‌ک
وه‌بیرت نه‌یه‌ته‌وه
ڕێگایه‌ک، له بیلبیله‌کانی ئاسۆوه
ده‌ڕه‌نگا
هه‌تا خه‌ونه چاوه‌کانی ڕه‌نگ
هه‌تا ساڵوه‌گه‌ڕی
ئه‌ستێره و ئه‌سپ و کا و یۆنجه و ....
ساته سیسه‌کانی زریان
له بێ وازی ڕه‌گ و ڕیس و خوری و
وێنه‌یه‌ک
تینوو
له دوو ده‌ری سیروانه‌وه
وه‌بیرت نه‌یه‌ته‌وه
پیاوه ده‌لاقه‌ییه‌کان
شکۆداری فرمێسک
ناناسن
چاوم
باڵه‌کانی، ڕاخه‌ری هه‌وره
هێور هێور
توانه‌وه‌ی گزینگ
یا له نه‌کاوی ڕووداوێکی ڕووت
مافووره‌کان
له چاوم دا
هێلانه ده‌که‌ن.
غه‌فوور پیرزاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|