بێخود
بێخود
بێخود ناوی "مه‌حموود"ه و کوڕی موفتی حاجی مه‌لا ئه‌مینی کوڕی مفتیی گه‌وره حاجی مه‌لا ئه‌حمه‌دی چاوماره، که ناوبانگی به "پیرحه‌سه‌ن" ده‌رکردبوو. ئه‌میش کوڕی مه‌لا مه‌حموودی دێلێژه‌یی پیرحه‌سه‌نی کوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌دی دێلێژه‌یییه، که له ساڵی 1792دا کۆچی دواییکردووه. ئه‌میش کوڕی مه‌لا محمدی دێلێژه‌یییه که به‌ناوبانگ بووه به "مه‌لای گه‌وره" و له ساڵی 1760دا له دێلێژه کۆچی دواییکردووه. ئه‌م که‌سایه‌تییه خوێندنگایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بووه له دێلێژه و هاوچه‌رخی شێخ "رضا"ی دێلێژه بووه.
مه‌لا محمود پیر حه‌سه‌نیی کوڕه‌زای مه‌لا محمدی گه‌وره، لای زانای به‌ناوبانگ "ابن الحاج"ی جێشانه‌یی خوێندوویه‌تی، پاش په‌رمانی وه‌رگرتن له دێلێژه خوێندنگایه‌کی گه‌وره‌ی کردووه‌ته‌وه، پاش دروست کردنی شاری سلێمانی له 1785دا، چووه‌ته ئه‌وێ و له‌گه‌ڵ شێخ معروفی نۆدێییدا پێکه‌وه له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی وانه‌یان وتووه‌ته‌وه. وه‌ك ده‌رده‌که‌وێت، پێکه‌وه‌ش فه‌قێی لای "ابن الحاج" بوون.
ئه‌م که‌سایه‌تییه سێ کوڕی زانای پایه بڵندی بووه: "مه‌لا حسن"، "مه‌لا حسین"، "مه‌لا أحمد". مه‌لا حسنی ناردووه‌ته "مه‌رگه"ی پژده‌ر، مه‌لا حسینی له دێلێژه به‌جێ هێشتووه وه مه‌لا ئه‌حمدی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ته سلێمانی. به‌مجۆره باڵی زانستی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی کوردستاندا کێشاوه. ئه‌م که‌سایه‌تییه له ساڵی 1824دا کۆچی دواییکردووه.
مه‌لا ئه‌حمه‌د کوڕی مه‌لا محمودی پیر حه‌سه‌نی، که به "چاومار" به‌ناوبانگ بووه، لای باوکی و لای شێخ معروفی نۆدێی و مه‌لا عبدالله‌ی ڕه‌ش خوێندوویه‌تی، که به "مه‌لا ڕه‌ش" به‌ناوبانگ بووه، و "شێخ الاسلام"ی بابانه‌کان بووه. ئیجازه‌شی لای شێخ معروفی نۆدێ وه‌رگرتووه. ئه‌م که‌سایه‌تییه له مزگه‌وتی "مفتی"دا وانه‌ی وتۆته‌وه و خۆی دروستی کردووه. ئه‌م مزگه‌وته‌ش ئه‌که‌وێته نزیکی به‌رده‌رکی سه‌رای ئێستای سلێمانییه‌وه، که هاوکات خوێندنگایه‌کی گه‌وره بووه.
ئێستا جێگای ئه‌و خوێندنگایه و ماڵی مه‌لا ئه‌حمه‌د خۆی، ئوتێل و دوکانه‌کانی "حاجی برایم ئاغا"یه، زانایانی به‌ناوبانگی وه‌ک مه‌لایی پێنجوێنی و مفتی زه‌هاوی و شێخ ئه‌حمه‌د فائز لای ئه‌م که‌سایه‌تییه خوێندوویانه. له ساڵی 1839دا بووه به "رئیس المدرسین"ی سلێمانی، له ساڵی 1863دا پایه‌ی "مفتی"یه‌تیی دراوه‌تێ، وه له ئه‌یلوولی 1871دا له حیجاز کۆچی دواییکردووه.
له پاش کۆچی دوایی "چاومار"، حاجی مه‌لا ئه‌مینی کوڕی جێگای ئه‌گرێته‌وه، له 1886دا بووه به حاکمی سلێمانی، له ساڵی 1890دا بووه مفتی و مه‌دالیه‌ی مه‌جیدیی دراوه‌تێ و کراوه‌ته به "وه‌کیلی دائیره‌ی مه‌شیخه‌تی ئیسلامی" له سلێـمانی. ئه‌م که‌سایه‌تی له 1898دا کۆچی دواییکردووه. گه‌لێک نووسراوی به‌نرخی له‌پاش خۆی به‌جێهێشتووه.
پاش حاجی مه‌لا ئه‌مین، مه‌لا عبدالعزیزی کوڕه گه‌وره‌ی ئه‌بێ به مفتی سلێمانی، که له‌وکاته‌دا ته‌مه‌نی 21 ساڵ بوو، به‌ڵام پایه‌یه‌کی زانستیی به‌رزی هه‌بووه. هه‌ر به‌هۆی ئه‌و پایه‌ی زانستییه‌وه کراوه به ئه‌ندامی کۆڕی زانیاری ده‌وڵه‌تی عوسمانی و مه‌دالیه‌ی مه‌جیدی پێدراوه. گه‌لێ ئه‌رکی گه‌وره‌ی تری پێ سپێراوه، وه‌ک سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی مه‌عاریفی سلێمانی و حاکمیه‌تی و وه‌کاله‌تی دائیره‌ی مه‌شێخه‌تی ئیسلامی له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، که مه‌رکه‌زه‌که‌ی له ئه‌سته‌مبووڵ بووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی پایه‌ی زانستییه‌وه کاربه‌ده‌ستانی دائیره‌ی مه‌شێخه‌تی ئیسلامی ویستوویانه له خۆیانی نزیک بخه‌نه‌وه. له ساڵی 1900دا کردوویانه به مفتی "بۆرسه"، به‌ڵام نه‌چووه. له ساڵی 1902دا کردوویانه به مفتی "ئه‌دڕنه"، به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌ویستووه.
که ئینگلیزه‌کانیش سلێمانی یان داگیرکردووه، مفتی به‌ربه‌ره‌کانییه‌کی توندی کردوون. له‌به‌ر ئه‌وه به‌توندی له‌گه‌ڵی جووڵانه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌و فرمانانه‌یان لێسه‌ندووه‌ته‌وه، که پێی سپێرابوو.
پاش دامه‌زرانی حوکوومه‌تی خۆماڵیش، مفتی هه‌ر به‌ردوام بوو له به‌جێهێنانی ئه‌رکه ئاینییه‌کانی سه‌رشانیدا بۆ خزمه‌تی ئیسلام و موسوڵمانان، وه سه‌رده‌مێک سه‌رۆکی لقی کۆمه‌ڵی "الهدایة الاسلامیة" بوو له سلێمانی. ئه‌م که‌سایه‌تییه ڕێکه‌وتی 1947.08.20دا ئه‌م جیهانه‌ی به‌جێهێشت.
"بێخود"یش له ساڵی 1879دا هاتوه‌ته دونیاوه، لای زانایانی ناوداری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سلێمانی خوێندنی ته‌واو کردووه. له ساڵی 1900دا کراوه به حاکمی هه‌ڵه‌بجه. له‌گه‌ڵ مامۆستایان "رفیق حلیمی" و "زێوه‌ر"دا مامۆستایه‌تیی کردووه، بێ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌وه هیچ مانگانه‌یه‌ک وه‌ربگرێ.
پێش کۆچی دوایی مفتیی کاکی، چه‌ند ساڵێکی له هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ربردووه. ئه‌وجا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی. تا مردنی له جێگاکه‌ی ئه‌ودا مفتی بووه. کاژمێر سێ و چاره‌کی پاش نیوه‌ڕۆی 1955.08.25 بۆ یه‌کجاری ماڵئاوایی کرد. به کۆچی دوای ئه‌م که‌سایه‌تییه سه‌رچاوه‌یه‌کی تری شعیری کلاسیکی کوردی وشک بوو.
چه‌ند پارچه‌یه‌ک له شیعره‌کانی بێخود
ده‌فه‌رموێ:
ئه‌و سینه له غه‌ش خاڵی یه، ئه‌و بێ ڕق و کینه
ئه‌و خادیمی شه‌رعی نه‌به‌وی و میلله‌ت و دینه
مه‌علووم چووه بۆ خزمه‌تی سالاری مه‌دینه
وام زانی که فه‌وتاوه نه‌فه‌وتاوه دڵی من
یان ده‌فه‌رموێ:
ئه‌ی خودا ، ئه‌ی رافیعی نۆ سه‌قفی گه‌ردوون بێ عه‌مه‌د
نیعمه‌تت بۆ ئێمه (لا یحصی)، صیفاتت (لا یعد)
(شکر لله) تا ده‌وامی بێ له‌گه‌ڵ ڕۆحا جه‌سه‌د
پڕ زمان و دڵمه یاڕه‌ب (قل هو الله أحد)
ذیکر و فیکری ظاهیر و باطینمه (الله الصمد)
یان ده‌فه‌رموێ:
هه‌موو ڕۆژێ به باوباپیر و خۆم و که‌سمه‌وه صه‌دجار
له سه‌ر تا پایی من قوربانی سه‌ر تاپایی پێغه‌مبه‌ر
http://www.xozga.com
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 04-19-2012 در ساعت 07:04 PM
|