
04-19-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕۆسته‌م حه‌وێزی
ڕۆسته‌م حه‌وێزی
شاعیری شیعری ڕامیاری كوردی ڕۆسته‌م حه‌وێزی له ساڵی 1913دا له‌شاری كۆیه له‌دایكبووه ناوی ته‌واوی "محه‌مه‌د نافیع كوڕی عه‌بدولفه‌تاح ئاغای كوڕی عه‌وڵاغای حه‌وێزیی"هو خوێندنی تاكو پۆلی دووه‌می ناوه‌ندی بووه. به‌ڵام به‌زیره‌كی خۆی و خوێندنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وێژه‌ی و ڕووناكبیریی بووه‌ته لاوێكی ڕۆشنبیری هۆشیارو له‌گه‌ڵ دروست بوونی پارتی "هیوا" له‌ساڵی 1939دا به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا "ڕه‌فیق حیلمی" بووه‌ته ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌و پارته و له‌دواییدا ڕێبازێكی چه‌پی گرتووه‌و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی تووشی گه‌لێك گرتن و ڕاوه‌دونان بووه تاكو به‌رپابوونی شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958 ئینجا به فه‌رمانبه‌ری تاپۆ له كۆیه دامه‌زراوه و له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی پارتی به‌عس دووباره به به‌ر هه‌ڵمه‌تی گرتن كه‌وتووه و ژیانێكی كوله‌مه‌رگی ژیاوه تاكو له شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28ی شوباتی 1999 هه‌ر له كۆیه له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دواییكردووه.
ڕۆسته‌م حه‌وێزی شاعیرێكی لێهاتووی شیعری ڕامیاری كوردی بووه‌و دیوانێكی گه‌وره‌ی له‌و جۆره شیعره له پاش به‌جێماوه‌و به‌شێكی له‌ساڵی 2001دا له‌لایه‌ن "چه‌له‌نگ"ی كوڕییه‌وه به چاپ گهیێنراوهو ده‌كه‌وێته 190 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره ناونجی.
شاعیر له هۆنراوه‌یه‌كیدا به‌ناوی سه‌ربه‌ستی ئه‌م بابه‌ته به‌جۆرێكی هونه‌ریی پڕ چه‌مك و واتا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و سه‌ربه‌ستی به به‌راتێكی كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی و به‌گوڵی ته‌مه‌نی به‌ندكراوه‌كانی نێو گرتووخانه‌ی زۆرداریی و به‌ری كۆششی مه‌ردی خهباتگێڕو ڕه‌نجی جوتیار و كرێكاران داده‌نێ و له‌م ڕووه‌وه ده‌ڵێ:
به‌راتێكی ته‌بیعی كۆمه‌ڵی ئینسانه سه‌ربه‌ستی
وه‌ڵاشی میلله‌تی خاوه‌ن ڕه‌وشتی جوانه سه‌ربه‌ستی
گوڵی عومری هه‌زاران گرتی نێو زیندانه سه‌ربه‌ستی
به‌رو مێوه‌ی ته‌لاش و كۆششی مه‌ردانه سه‌ربه‌ستی
بڕشتی ڕه‌نجی جوتیارو كرێكارانه سه‌ربه‌ستی
ئینجا له پێنج خشته‌كی دووه‌می هۆنراوه‌كه‌یدا پتر نرخ و به‌های سه‌ربه‌ستی بۆ مرۆڤ ده‌رده‌بڕێ كه‌چۆن وه‌ك گه‌وهه‌ر و ڕۆژ و چرای ڕووناك و دوڕو مهرچانهو له‌هه‌مان كاتیش‌دا دوژمنی زۆردار و دزانه و ده‌ڵێ:
له‌ناو به‌ردی نه‌زانی گه‌وهه‌ری په‌نهانه سه‌ربه‌ستی
له‌پشت هه‌وری زوڵم ڕۆژ و چرای ئاسمانه سه‌ربه‌ستی
له‌ژێر ده‌ریایی داگیركه‌ر دووڕو مه‌رجانه سه‌ربه‌ستی
شه‌وه‌ی زۆردار و توججار و دزو گۆرانه سه‌ربه‌ستی
له‌سه‌ر كایه‌ی حوكمڕانی سه‌پان سوڵتانه سه‌ربه‌ستی!
شاعیر هه‌ر له بواری ڕامیاریدا له هۆنراوه‌یه‌كی دیكه‌دا له‌باری ژیانی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه ده‌دوێ كه چۆن ئه‌م میلله‌ته له‌سه‌ر گه‌نجینه‌ی به‌هاداری نه‌وت و به‌ربوومی كشتوكاڵی زۆر و زه‌وه‌ندن و سروشتی خاكه‌كه‌یان هه‌موو خێر و بێرێكی پێ به‌خشیوون كه‌چی به‌شیان له‌و هه‌موو خێر‌و به‌رهه‌مه زۆره ته‌نیا نان و دۆیه و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ:
له‌سه‌ر گه‌نج و خه‌زینه‌ی زێڕی ڕه‌شدان
له‌ناو خه‌رمانی گه‌نم و باخی لیمۆ!
ته‌بیعه‌ت هیچ نه‌ما پێیان ببه‌خشێ
كه‌چی نیتیان به غه‌یره‌ز نانی جۆو دۆ!
ڕۆسته‌م حه‌وێزی له هۆنینه‌وه‌ی چوارینی ڕامیاریش ده‌ست ڕۆیشتوو بووه و چه‌پكێكی له‌و جۆره شیعره پێشكه‌ش كردووین و ئه‌مه‌ی خواره‌وه نموونه‌یه‌كیه‌تی:
گهورهكم ده‌وێ زانا به‌كاربێ
به‌بێ نۆكه‌رو بێ خزمه‌تكار بێ
ڕزگاریی قه‌ومی له‌لا شیعار بێ!!
ڕۆسته‌م حه‌وێزی شاعیرێكی ڕاسته‌قینه‌ی ڕهخنهگربووهو هه‌ر چه‌نده له‌ڕووی ڕووخساره‌وه شیعری له چوارچێوه‌ی كلاسیكی داڕشتووه، به‌ڵام به‌ناوه‌ڕۆك نوێن و هاوچه‌رخانه‌ن، كێشی شیعره‌كانی عه‌رووزین، به‌ڵام ده‌كرێن به‌بڕگه بیان كێشرێت و هه‌ست بكرێت زۆربه‌ی شیعره‌كانی له‌سه‌ر كێشی 10 بڕگه‌یی و 11 بڕگه‌یی و 16 بڕگه‌یین و سه‌روای ستوونی و هه‌ندێ جاریش جووت سهروایی به‌كارهێناوه.
http://www.xozga.com
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|