
04-19-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مه‌لای گه‌وره
مه‌لای گه‌وره
مه‌لا محه‌مه‌دی كۆیی ناسراو به‌مه‌لای گه‌وره زانایه‌كی ئایینی چاكسازو شاعیرێكی لێهاتووی شیعری كۆمه‌ڵایه‌ی بوو، ئه‌و كه‌سه گه‌وره‌یه له‌نێوانی ساڵی 1876 و 1943دا ژیانێكی پڕ له خه‌بات و به‌رهه‌می زانستی و وێژه‌یی به‌سه‌ر برد و هه‌ڵویستێكی ڕاست و دروستی به‌رامبه‌ر به ئازادی نیشتمانه‌كه‌ی و مافی ئافره‌تانی كوردستان هه‌بوو.
ئه‌و زانا و شاعیره خاوه‌ن هه‌ڵوێسته له‌وه گه‌یشتبوو تاكو ئافره‌تی كورد ئازاد نه‌بێ و، له مافی ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری له‌گه‌ڵ پیاودا یه‌كسان نه‌بێت، كۆمه‌ڵگای كوردهواری پێش ناكه‌وێ و ناچێته ڕیزی نه‌ته‌وه پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان.
ئه‌م شاعیره چاكه خوازه هۆنراوه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر مافی ئافره‌ت داناوه و كچی خۆی، ئه‌وه‌ی "نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده" بووه، له‌ساڵی 1924دا ناردوویه‌تیه قوتابخانه‌ی كوڕان له‌كۆیه تاكو بخوێنێ و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی له‌و ده‌مه بووه كه زۆربه‌ی مه‌لاكانی سه‌رده‌می ئه‌و حه‌زیان نه‌ده‌كرد كوڕ بچنه به‌ر خوێندنی قوتابخانه‌ی فه‌ڕمی كوڕان نه‌بادا دینیان بێ هێز بێت.
مه‌لای گه‌وره ویستوویه‌تی له كۆمه‌ڵگای كوردهواری دا كچ و كوڕ به چاوی یه‌كسانی سه‌یر بكرێن، چونكه به‌بێ هه‌وڵ و كۆششی نێرومێ میلله‌تی كورد پێش ناكه‌وێ و ناچێته ڕیزی گه‌لانی جیهان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هۆنراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌نرخی به‌ناوی (ته‌ڵاق) داناوه‌و ئافره‌تی له ڕووی مافی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕامیاریه‌وه له تای ته‌رازووی پیاو داناوه و نه‌فره‌ت له‌دیارده‌ی ته‌ڵاقدانی ئافره‌ت ده‌كات و به‌م جۆره ده‌ست به هۆنراوه‌كه‌ی ده‌كات:
بڵێن به قه‌ومی كوردان
ده‌ستی من و دامێنیان
عه‌یبه به حه‌ققی یه‌زدان
ژن هێنان و ته‌ڵاقدان
ئینجا شاعیر ده‌كه‌وێته سه‌ر وه‌سپی ئافره‌ت و ڕۆڵی له ژیانی هاوسه‌ریدا و نرخێكی زۆری پێده‌دات و به‌جوانی جیهان و سپارده‌ی خودا‌و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر و پشتوانی پیاوی داده‌نێ و ده‌ڵێ:
ژن زینه‌تی دنیایه،
ئه‌مانه‌تی خودایه
حه‌بیبی موسته‌فایه!
قه‌ڵاتن له بۆ مێردان!!
ئینجا شاعیر له‌سه‌ر نوێترین تییۆری په‌روه‌رده‌كردنی ئاده‌میزاد، داوای ئه‌وه ده‌كات گه‌ر ئافره‌ت ڕێزی ڕابگیرێت و به چاكی په‌روه‌رده بكرێ و له‌ناو ده‌ورو به‌ڕێكی پڕ له شادی‌دا بژیت، ئه‌وا ڕۆڵه‌ی ئازاد و دلێری ده‌بێت و وه‌كو شێر ئازا و دانا ده‌بێت و به‌دڵ و ده‌روون ده‌وڵمه‌ند و به‌چاو به‌خشنده ده‌بێت و ئه‌و ڕۆڵه‌یه‌ی كه ده‌شیبێ له دووا ڕۆژدا ده‌بێته گه‌وره و سه‌رداری میلله‌ته‌كه‌ی و ده‌ڵێ:
ژن ئه‌گه‌ر به‌حورمه‌ت بێ
بێ زیلله‌ت و زه‌حمه‌ت بێ
به‌ته‌ربیه‌و ڕه‌حمه‌ت بێ
دڵ گوشادو لێو خه‌ندان
كوڕی ده‌بێ وه‌كو شێر
ئاقڵ و دانا‌و دلێر!
به‌دڵ غه‌نی به چاو تێر
سه‌ردارو مه‌ردی مه‌یدان!!
دوا به‌دوای ئه‌مه شاعیر وه‌ك زانایه‌كی سایكۆلۆژیای ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌بڕێ كه دایك مامۆستای یه‌كه‌می منداڵه‌و كۆشی ئه‌و دایكه یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی ڕۆڵه‌كه‌یه‌تی و په‌روه‌رده‌كردنی له‌ئه‌ستۆی دایك دایه و باوك ئه‌وه‌نده ئاگای له په‌روه‌رده‌كردنی ساواكه‌ی نییه و له‌م ڕووه‌وه ده‌ڵێ:
ته‌ریبه له‌لای داكه
داك چابی ئه‌ولاد چاكه
باب له ئه‌سڵا بێ باكه فه‌رقێكی ناكا چه‌ندان!!
داڵه مامۆستای فیتریه،
ته‌شه‌كولت له ویه،
ماددی یا مه‌عنه‌وییه
ڕوشده یا له‌ڕێ لادان!!
ئینجا له دوا هه‌نگاوی هۆنراوه‌كه‌یدا دووباره له‌یه‌كسانی ژن و مێرد‌و (نێرومێ)وه ده‌دوێ و ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌بڕێ كه ئافره‌تیش وه‌كو پیاو وایه چاوپۆشی پێویسته و هه‌ردووكیان له ئاستی یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدان و ده‌ڵێ:
ژنیش وه‌ك موزهكهره
عه‌ینی ئه‌ویش به‌شه‌ره،
چاولادانی له سه‌ره،
هه‌ردووك له‌یه‌ك حوكمدان!
به‌م جۆره مه‌لای گه‌وره دوای حاجی قادری كۆیی یه‌كه‌مین مه‌لای شاعیر بووه ئه‌وه‌نده گرنگی به یه‌كسانی نێرومێ و مافی ئافره‌ت له ژیان و خوێندن و هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئابووری دا بێ و به‌شێكی دیوانه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كرد بێت.
http://www.xozga.com
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|