فه‌رهه‌نگۆک
فه‌رهه‌نگۆک
ئه‌م بشه بۆزانیاری پتری هاوریانی خۆشه‌ویست ته‌رخان کراوه
بهسپاسێکی زۆروه له سایتی ده‌نگی ئسیلام
www.dangiislam.org
ئهوبهشهتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین.
پیتی(ا)
اقتضا‌ء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم:
كێتێبێكی به نرخ و پیرۆزه شێخی ئیسلام ئه‌حمه‌د كوڕی عبدالحلیم ئیبن ته‌یمیه به درێژی باسی مه‌سه‌له‌ی خۆبهریكردن له كافران (البراء من الكافرین)ی تێدا باسكردووه.
الفلاسفة:
فه‌لسه‌فه وشه‌یه‌كی یۆنانیه به مانی حیكمه‌ت و دانایی دێت، خاوه‌نه‌كانی پێناسه‌ی ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی: كه تێڕوانینێكی ژیریانه‌ی ئازادله هه‌موو كۆت و ده‌سه‌ڵاتێك كه بسه‌پێ به سه‌ریدا، وه بڵاوكردنه‌وه بیر‌و ڕاكانی هه‌رچه‌ند له نێوان ئه‌وو ئاین یان خوو نه‌ریتی به‌رچاودا جیاواز بێ.. كۆمه‌ڵێكی بێ باوه‌ڕن و ده‌رچوون له هه‌موو ئاینه‌كان، نه باوه‌ڕیان به خوا‌و نه به فریشته‌كان و كتێبه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی و ڕۆژی دوایی هه‌یه.
الفاطمية:
ئه‌سڵ و بنچینه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسماعلیه، له سه‌ر ده‌تسی الحسن كوڕی حوشب ده‌ركه‌وت كه ده‌وڵه‌تی ئیسماعیلی له یه‌مه‌ن له ساڵی (266)ك دامه‌زراند، پاشان یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسماعلیان له تونس دانا پاشانیش له میسر، پاشان بوون به دوو به‌شه‌وه بۆ نه‌زاری ڕۆژهه‌ڵات و موسته‌علی ڕۆژئاوا، پاشان فاطمی موسته‌علی به یارمه‌تی صوله‌یحییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی گرت به سه‌ر میسر‌و حیجازو یه‌مه‌ندا.
الفتوحات المكية:
ناوی (الفتوحات المكية في معرفة الأسرار المالكية و الملكية)یه، كتێبێكه له ته‌سه‌ووف و زانستی ده‌رووندا، خاوه‌نه‌كه‌ی(محي الدين أبي بكر محمد بن علي بن أحمد الطائي الحاتمي) به ناوبانگ به (ابن عربي)یه.
الفتاوى الظهيرية:
كتێبێكه له سه‌ر فه‌توادان له سه‌ر مه‌زهه‌بی ئه‌حناف
الفخر الرازي:
موحه‌ممه‌د كوڕی عه‌مری كوڕی حه‌سه‌ن كوڕی حوسه‌ینی ته‌میمی به‌كری، فخر الدینی ڕازی، له پێشه‌وایانی ئه‌شعه‌ریه‌كانه، له ساڵی (554)ك له دایك بووه، كه‌سێكی قسه‌بێژ-متكلم-و فه‌قیه و ئوسوڵی بووه، له ساڵی (606)ك وه‌فاتی كردووه
الفرقة الناجية:
ئه‌وانن كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو و كۆمه‌ڵ و تایفه‌ی سه‌ركه‌وتوو تا ڕۆژی دوایی، پێشینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بوون كه سه‌قامگیر بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن -الاتباع-و دروكه‌وتنه‌وه‌و وه‌لانانی داهێنان -الابتداع- له بنه‌ماو به‌شه‌كانی دیندا، وه زاراوه‌ی (ئه‌هلی سوننه‌ت)یش له سه‌ده‌ی دووه‌مدا ده‌ركه‌وت، كاتێ خه‌ڵكانی هه‌واو ئه‌ره‌زوو بازو كۆمه‌ڵه‌كان زۆر بوون، جا ئیتر به‌و ناوه له جێگه له خۆیان پێی جیا كرانه‌وه
الفرقة الناجية المنصورة:
ئه‌وانن كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو و كۆمه‌ڵ و تایفه‌ی سه‌ركه‌وتوو تا ڕۆژی دوایی، پێشینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بوون كه سه‌قامگیر بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن -الاتباع-و دروكه‌وتنه‌وه‌و وه‌لانانی داهێنان -الابتداع- له بنه‌ماو به‌شه‌كانی دیندا، وه زاراوه‌ی (ئه‌هلی سوننه‌ت)یش له سه‌ده‌ی دووه‌مدا ده‌ركه‌وت، كاتێ خه‌ڵكانی هه‌واو ئه‌ره‌زوو بازو كۆمه‌ڵه‌كان زۆر بوون، جا ئیتر به‌و ناوه له جێگه له خۆیان پێی جیا كرانه‌وه.
القومية:
بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی هزری توندڕهوو ده‌مارگیره، بانگه‌شه‌ی پیاهه‌ڵدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زێكی دیاریكراو ئه‌كات به سه‌ر ڕه‌گه‌زه‌كانی تردا، ئه‌م بیرۆكه‌یه له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا ده‌ركه‌وت و هاته كایه‌وه، له‌وانه‌ش كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و (ئه‌وانی دیكه‌ش)، بانگه‌شه‌ی پیاهه‌ڵدان و به پیرۆزرڕاگرتنی عه‌ره‌ب و دانانی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووی ده‌كرد بۆیان، له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ده‌ركه‌وت، كه ئه‌ویش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی بیری نه‌ته‌وایه‌تی ڕۆژئاوایی بوو كه له‌وه‌و پێش له ئه‌وروپادا دروست ببوو.
القدرية:
پاڵدراوه بۆ لای قه‌ده‌ر، كۆمه‌ڵێكی كه‌لامین خاوه‌ن كۆمه‌ڵه چه‌مك و مه‌فاهمێكی هه‌ڵه‌ن له تێكه‌شتن له قه‌ده‌ر، به شێوه‌یه‌ك گومانیان وا ئه‌برد كه به‌نده سه‌ربه‌خۆیه له ویست و ئیراده‌ی و توانای خۆیداو خوا هیچ ویست و مه‌شیئه‌ت و دروستكردنێكی نیه له كرده‌وه‌كانیدا، ڕۆچووه‌كانیان ئنكاری ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه خوا علیم وزانستی له‌وه پێشی هه‌بێ، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش كه قسه‌ی له سه‌ر قه‌ده‌ر كرد‌و ده‌ری خست ( معبد الجهني) بوو
القسطنطينية:
بیزه‌نته‌ی كۆنه. قوسته‌نتینی گه‌وره له ساڵی (٣٢٤)ی كۆچی سه‌رله‌نوێ دروستی كردۆته‌وه و ناوی نا قوسته‌نتینییه. پایته‌ختی سیاسی و ئایینی ئیمپراتۆریی بیزه‌نتی بووه. (محمد الفاتح) له ساڵی (١٤٥٣)ی زایینی ڕزگاری كرد. ئیتر بووه جێی ئیمبراتۆریی عوسمانی و ناوه‌كه‌ی گۆڕا به ئاسیتانه و پاشانیش بووه به ئیستانبوول.
الكاثوليكية:
گه‌وره‌ترین كه‌نیسه‌ی نه‌سرانییه له جیهاندا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كات كه دایكی كه‌نیسه‌كان و مامۆستا‌و دهمڕاستیانه، لافی ئه‌وه لێ ده‌دات كهدامهزرێنهرهكهی (بطرس الرسول)ه، نوێنه‌رایه‌تی چه‌نده‌ها كه‌نیسه ده‌كات كه دان به گه‌وره‌یی و باڵاداستی بابای ڕۆمادا ده‌نێن به سه‌ریاندا، له به‌ر درێژبوونه‌وه‌ی ناو‌و و ده‌سه‌ڵاتی بۆ ڕۆژئاوایی لاتینی به تایبه‌تی ناو نراوه به كه‌نیسه‌ی ڕۆژئاوا یان كه‌نیسه‌ی لاتین
الكسیس كاریل:
فزیولوجی و نه‌شته‌رگه‌رێكی فه‌ڕه‌نسیه، ڕواندنی ئه‌ته‌م (نسیج)ی دۆزیه‌وه، خاوه‌نی كتێبی (الانسان ذلك المجهول)ه، (1873-1944).
اللالكائي:
باوكی قاسم هبةالله كوڕی حه‌سه‌ن كوڕی مه‌نسووری شافعی لالكائی، له كاتی خۆیدا سوودمه‌ند بووه بۆ خه‌ڵكی به‌غداد، فیقهی شافعی خوێندووه توانا‌و لێهاتویی تیدا په‌یدا كردووه، چه‌ند دانراوێكی هه‌ن له به‌ناوبانگترینیان:شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة، له ساڵی (418)ك وه‌فاتی كردووه.
الملاحدة:
ئیلحادو بێ باوه‌ڕی ڕێڕه‌وێكی فه‌لسه‌فیه له سه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی عه‌ده‌می دامه‌زراوه كه بنه‌ماكه‌ی ئنكاركردن و باوه‌ڕ نه‌بوونه به خوای په‌روه‌ردگار سبحانه‌وتعالی، مولحید‌و بێ باوه‌ڕه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه بوونه‌وه‌ر به بێ دروستكه‌ر هاتۆته بوون، وه مادده هه‌ر بوو هه‌تا هه‌تایه، وه له یه‌ك كاتا دروستكهرو دروستكراویشه، وه زۆرێك له وڵاته‌كانی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات ئه‌ناڵێنن به ده‌ست ڕه‌وت و ڕێبازی ئیلحادیه‌وه كه شیوعیه‌تی ڕووخاو عیلمانیه‌تی فێڵاوی تیانا به‌رجه‌سته‌ی كردووه.
المؤولة:
ئه‌و تاقمانه‌ن كه هه‌ڵئه‌سن به ته‌ئویلی سیفاته‌كان، یان هه‌موویان وه‌ك موعته‌زیله‌كان، وه یان هه‌ندێ له سیفاته‌كان وه‌ك ئه‌شعه‌ریه‌كان، مانای ته‌ئویلیش لای ئه‌هلی كه‌لام بریتیه له: لادانی وته له گریمانی په‌سه‌ندو شیاو‌و بۆ گریمانی نه‌شیاوو ڕێ تێنه‌چوو به بوونی به‌ڵگه‌و قه‌رینه‌یه‌ك.
الماتريدية:
تاقمێكی كه‌لامین و پاڵ ئه‌درێنه لای ئه‌بی مه‌نسووری ماتریدی، له سه‌ده‌ی چواره‌مه‌ی كۆچی‌دا له سه‌مه‌رقه‌ند پێگه‌یشتن و گه‌وره بوون، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی عه‌قڵیان به كار ده‌هێنا له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی موعته‌زیله‌و جه‌همیه‌كان و ئه‌وانی دیكه‌شدا، هه‌وڵیان ئه‌دا له نێوان ئه‌وان و ئه‌هلی سوننه‌تدا نێوه‌نێك پێك بێنن له عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕدا، جا ئیتر پله‌و پایه‌ی ژیریان له به‌رامبه‌ر نه‌قڵدا به‌رز كرده‌وه، وه وتیان به ته‌ئویل و ته‌فویض و مه‌جاز له قورئاندا، وه وتیان كه قورئان مه‌خلوقه، وه به هۆی ئه‌وه‌ی له په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی بوون ئه‌وه ڕۆڵ و كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاوی هه‌بوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی ماتریدیدا تا ئه‌مڕۆش.
المتكلمون:
مه‌به‌ست پێیان ئه‌هلی كه‌لامه كه له سه‌لماندن و جێگیركردنی بیروباوه‌ڕدا پشتیان به ژیری به‌ستووه، وه‌ك كه‌لابیه‌كان و ئه‌شعه‌ریه‌كان و ماتریدیه‌كان و جه‌همیه‌كان و موعته‌زیله‌كان.
المدينة:
شاره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره دروودی خوای لێ بێت كه كۆچی بۆ كرد له مه‌ككه‌وه، بووه پێگه‌ی بانگه‌وازی ئیسلام و له‌وێوه ئیسلام به دنیادا بڵاو بۆوه. له پێش كۆچی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێ بێت هه‌ردوو هۆزی ئه‌وس و خه‌زره‌ج و كۆمه‌ڵێك له جووله‌كه تیایدا نیشته‌جێ ببوون. له ناوه‌كانی دیكه‌ی مه‌دینه: یه‌سریب (یثرب).
المرجئة:
یه‌كێكن له تاقمه كه‌لامیه‌كان كه خاوه‌ن كۆمه‌ڵێ مه‌فاهیمی هه‌ڵه‌ن له مه‌سه‌لی عه‌قیده‌و ئیماندا، هیچ بوون و كیانێكیان نه‌ماوه، قسه‌و باسه‌كانیان له ناو زۆرێك له تاقم و كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه‌دا بڵاو بونه‌وه، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش كه له سه‌ر ئیڕجاء قسه‌ی كردووه: ذر كوڕی عبدالله‌ی مه‌ذحه‌جی بووه، وه توندترین جۆره‌كانی ئیڕجاء ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: ئیمان وباوه‌ڕ ته‌نها مه‌عریفه‌و زانیاریه، وه كوفر‌و بێباوه‌ڕیش ته‌نها نه‌فامی و بێ ئاگاییه به خوا‌و به‌س، وه له قسه‌ی ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌وه وه‌رده‌گیرێ كه ئیبلیس و فیرعه‌ون ئیمانداری ته‌واو بوون
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 04-19-2012 در ساعت 08:44 PM
|