
04-19-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پیتی(ا)
المسند:
ئی پێشه‌وا (ئه‌حمه‌دی كوری حه‌نبه‌ل)ه، وه له گه‌وره‌ترین و فراوانترین كتێبی فه‌رمووده‌یه، ئه‌حمه‌د به كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێ سه‌باره‌ت به‌م كتێبه: "ئه‌م موسنه‌ده بپارێزه‌و مه‌یفه‌وتێنه، چونكه له داهاتوودا ده‌بێته پێشه‌وای خه‌ڵكی".
المستدرك:
ناوی كتێبه‌كه (المستدرك على الصحيحين)، ئی پێشه‌وای الحافظ باوكی عبدالله موحه‌ممه‌د كوڕی عبدالله حاكمی نیسابووری له ساڵی (405)ك وه‌فاتی كردووه، دانه‌ر نزیكه‌ی (9000) فه‌رمووده‌ی بوخاری و مسلم ی بینیوه‌ته‌وه‌و چاك كردۆته‌وه (استدرك)، وه جگه له یه‌كێكیش له لێكۆڵه‌ره‌وانی فه‌رمووده فه‌رمانی ئه‌وه‌یان داوه به سه‌ر الحاكم دا كه له ڕاستكردنه‌وه‌ی زۆرێك له فه‌رمووده‌ی نادروستا ئاسانكار -متساهل- بووه.
المشبهة:
یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك كه لێكچواندنیان وتبێ به‌یانیه‌كان بوون، ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك بوون له ڕافزیه ڕۆچووه‌كان، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش له‌م ئوممه‌ته‌دا لێكچواندن (التشبیه)ی له‌م ئوممه‌تدا بڵاو كردبێته‌وه هیشامی كوڕی حه‌كه‌می ڕافزی بوو، وه لێكچوێنه‌ره‌كانیش دوو كۆمه‌ڵن: كۆمه‌ڵێك زاتی خوا ئه‌چوێنن به زاتی دروستكراوه‌كان، وه‌ك هیشامیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان، وه كۆمه‌ڵێكیش سیفاته‌كانی خوا ئه‌چوێنن به سیفاتی دروستكراوه‌كان، وه‌ك موعته‌زیله‌كانی به‌سره، به‌ڵكو هه‌موو ته‌ئویلچیه‌كان و په‌كخه‌ر(معطلة)كان له بنچینه‌دا لێكچوێنه‌رن، وه له تاقم و كۆمه‌ڵه‌كانی لێكچوێنه‌ره‌كان مه‌غیریه‌و كه‌رامیه
المصقول في علم المنقول:
ئی ئه‌بی حامد موحه‌ممه‌د كوڕی موحه‌ممه‌دی غه‌زالی‌یه، بابه‌تی كتێبه‌كه له سه‌ر زانیاری بیروباوه‌ڕه.
المعتزلة:
كۆمه‌ڵێكی ئیسلامین له كۆتاییه‌كان سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویدا دروست بوون، پشتیان به ژیری ڕووت به‌ستووه له تێگه‌یشتنیان بۆ عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕ ئه‌ویش به هۆی كاریگه‌ربوونیان به هه‌ندێ فه‌لسه‌فه‌ی هێنراوو، كه وای لێ‌كردن له عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕی سه‌له‌ف لابده‌ن، وه هۆی ناوبردنیشیان به موعته‌زیله ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌نارگیر بوونی واٍصلی كوڕی عطاء له كۆڕی ده‌رسه‌كانی حه‌سه‌نی به‌سری، له بیر‌و باوه‌ڕیان: ئینكاركردنی هه‌موو سیفاته‌كان، وه قسه‌ی ئه‌وه كه خاوه‌ن تاوانی گه‌وره نه كافره‌و نه باوه‌ڕداره، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه قورئان دروستكراوه، وه شتانی دیكه‌ش.
المعطلة:
ئه‌وانه كه نه‌فی به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌كانی كتاب و سوننه‌ت ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی پێیانه، وه له‌وانه‌ش نه‌فیكردنی ناو‌و سیفاته‌كان، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش له ئیسلامدا باسی له په‌كخستن وباوه‌ڕ نه‌بوونی به سیفاته‌كانی خوا كردبێ له ئیسلامدا جه‌عدی كوڕی درهه‌م بوو، وه جه‌همیه‌كانیش له به‌ناوبانگترین تاقمه‌كانی په‌كخه‌ره‌كان ده‌ژمێررێن، پاشان موعته‌زیله‌كان، پاشانیش ئه‌شعه‌ریه‌كان.
المغنی:
ئی ئیمام موفق ا‌لدین باوكی موحه‌ممه‌د عبدالله كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی قودامه‌ی مه‌قدسی جه‌ماعیلی دیمه‌شقی صالحی حه‌نبه‌لیه، ئه‌م كتێبه له فراوانترین كتێبه‌كانی فیقه ده‌ژمێررێت.
النووي:
یه‌حیا كوڕی شرف الدین‌ی نه‌وه‌وی شافعی، ئه‌بو زه‌كه‌ریاخاوه‌نی دانراوی زۆر، له دایكبوون و وه‌فاتی له نه‌وا بووه، له دیمه‌شق به دوای علیم وزانستا گه‌ڕاوه، له به‌ناوبانگترین دانراوه‌كانی شه‌رح و ڕاڤه‌كردنی(سه‌حیحی مسلم) و (المجموع) شه‌رحی (المهذب)ه، له ساڵی (631)ك له دایك بووه، وه له ساڵی (676) وه‌فاتی كردووه.
النسائي:
ئه‌حمه‌د كوڕی شوعه‌یب كوڕی عه‌لی كوڕی سینان، باوكی عبدالرحمنی نه‌سائی پێشه‌وای حافظ، خاوه‌نی السنن، له ساڵی (215)ك له دایك بووه و ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (303) وه‌فاتی كردووه.
النظام:
ئیبراهیم كوڕی یه‌ساری به‌صری، أبو إسحاق النظام، له پێشه‌وایانی موعته‌زیله‌كان بووه، مه‌له‌وان بوو له زانیاری فه‌لسه‌فه‌و كه‌لامدا، كۆمه‌ڵێ بیروڕای تایبه‌تی هه‌بوو، كۆمه‌ڵێك (النظامية) بۆ لای ئه‌و پاڵ ئه‌درێن، خاوه‌ن ژیاننامه‌یه‌كی خراپ بوو، له ساڵی (221) وتراویشه له (223)ك مردووه.
النعمان بن بشير:
نو‌عمان كوڕی به‌شیر كوڕی سه‌عد كوڕی ثه‌عله‌به‌ی ئه‌نٌصاری خه‌زره‌جیه، خۆی و باوك و دایكی له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم، خه‌ڵكی مه‌دینه‌یه‌و پاشان شام جێگیر بووه، پاشان فه‌رمانڕه‌وایی كوفه‌ی پێ درا، له حمص له ساڵی (65)ك له ته‌مه‌نی (64) ساڵیدا كوژرا. خوا لێی ڕازیبێ.
الهند:
وڵاتێكه ئه‌كه‌وێته خوارووی ئاسیاوه له سه‌ر ده‌ریالوشی هیندی له نێوان پاكستان و صین دایه، موسڵمانه‌كان له سه‌رده‌می جێنشینی وه‌لیدی كوڕی عبدالملك به سه‌ركردایه‌تی محمد كوڕی قاسمی ٌثه‌قه‌فی له ساڵی 098)ك ڕزگاریان كرد.
الوثنية: دائه‌بڕێ به سه‌ر جۆره‌ها بیروباوه‌ڕ كه خوا به تاكو ته‌نها ناگرن له یه‌كتاپه‌رستیدا، وه پاڵئه‌درێته لای به‌ندایه‌تیكردنی بت له داروو به‌رد، وه یۆنانیه كۆنه‌كان وه‌سف ده‌كرێن به بت په‌رست، هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵگه نه‌فامیه‌كانی پێش ئیسلامیش هه‌ر به بت په‌رست وه‌سف ده‌كرێن، وه بیروباوه‌ڕی بت په‌رستی چه‌نده‌ها شێوه‌و شێوازی هه‌یه له‌وانه: به خواگرتنی مرۆڤ، وه به‌ندایه‌تیكردنی پاشا‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و پیاوچاكان وقدیسیه‌كان.
اليهودية:
ئاینی عیبرانیه‌كان كه به نه‌وه‌و ئه‌سباطه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل ناسراوه، خوای گه‌وره موسای بۆ ناردن سه‌لامی لێبێ و به ته‌وراتیش پاڵپشتی كرد، ئه‌م ناوه‌شیان بۆیه لێنراوه چونكه پاڵ دراونه‌ته لای ( يهوذا )ی كوڕی یه‌عقوب سه‌لامی لێبێ، له بیروباوه‌ڕیان پاش شێواندنی ته‌ورات ئه‌وه‌ی كه: عوزه‌یر كوڕی خوایه، وه تۆمه‌تباركردنی مه‌ریه‌م به دۆرو بوختانی گه‌وره (كه زینای كردووه) وه كوشتنی پێغه‌مبه‌ران، بێ باوه‌ڕ بوون به ئایات و نیشانه‌كانی خوای گه‌وره و ئینكارو بێ باوه‌ڕیان بۆ موعجیزه‌و سه‌راسیمه‌ی پێغه‌مبه‌ران.
الآجري:
پێشه‌وا ئه‌بو به‌كر كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی حوسه‌ینی به‌غدادی، فه‌قیهی شافعی په‌یڕه‌و، فه‌رمووده ناس، خاوه‌نی كتێبی (الشريعة)، له ساڵی (360)ك وه‌فاتی كردووه
الآريسيين:
جوتیاره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵات و دار‌و ده‌سته‌ی هیره‌قلی گه‌وره‌ی ڕۆم بوون، یان شوێنكه‌وته‌ی ئاریۆس بوون كه بانگه‌شه یه‌كخواناسی و واز هێنان له بیروباوه‌ڕی سێ خوایی ئه‌كرد.
الألباني:
عه‌لامه‌ی فه‌رمووده‌ناس، موجه‌دید، شاره‌زای سه‌له‌فی، باوكی عبدالرحمن محمد ناصرالدین كوڕی نوحی نه‌جاتی بنه‌ڕه‌ت ئه‌لبانی، له وڵاتی ئه‌لبان له ساڵی (1334)ك له دایك بووه، له ژێر چاودێری باوكی كه یه‌كێك بووه له زانایانی ئه‌و كاته‌ی ئه‌لبانیا گه‌وره بووه، خێزانی شێخ له ژێر ده‌ستی عیلمانیه‌تی شیوعی ئه‌و وڵاته كۆچیان كردووه، فێری زانستی شه‌رعی بووه لای زانایانی سه‌رده‌می خۆی له وڵاتی شام و وازی له خوێندنی نیزامی هێناوه، خه‌ركی زانیاری شه‌رعی بووه خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه، تا خوای گه‌وره ده‌رگای لێكرده‌وه‌و بووه تاكه‌كه‌سی سه‌رده‌می خۆی، ئیتر كه‌وته نوسین و دانان و لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌وه‌ی كردی كه‌سانی جگه له‌و لێی بێ‌توانا بوون، به‌و عیلمانه ناوبانگی ده‌ركرد، پاش ئه‌وه‌ی نوسین و دانراوێكی ئیجگار زۆری له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه له پاش خۆی به جێ هێشت، به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (1419)ك وه‌فاتی كرد.
الأرثوذكس:
یه‌كێكه له سێ كه‌نیسه سه‌ره‌كیه‌كانی ئایینی نه‌سرانی، له ساڵی (1054)ز به شێوه‌یه‌ی كۆتایی و ته‌واو له كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی جیابۆوه، دان به ده‌سه‌ڵاتی بابای ڕۆما نانێت و باوه‌ڕی وایه كه ڕۆحی پیرۆز (الروح القدس) ته‌نها له باوكه‌وه هه‌ڵقوڵاوه‌و هاتووه
الأشاعرة:
تاقم و كۆمه‌ڵێكی كه‌لامی ئیسلامین. پاڵ ده‌درێنه لای ئه‌بووحه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری، كه له كۆتاییی ته‌مه‌نیدا گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر په‌یڕه‌وی سه‌له‌ف. سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنیش لای ئه‌مانه كیتاب و سوننه‌یه له‌سه‌ر خوازیاریی بنه‌ماكانی زانیاریی كه‌لام و له بیرباوه‌ڕیان جێگیركردنی هه‌موو ناوه‌كان و هه‌ندێك له سیفه‌ته‌كان (حه‌وت سیفه‌ته‌كه).
الأعماق:
شوێنێكه له نزیكی دابق له نێوان حه‌له‌ب و ئه‌نتاكیه‌دا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|