
04-19-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پیتی(ا)
الإمام أحمد:
پێشه‌وای شاره‌زاو حافز‌و موجته‌هید ئه‌حمه‌دی كوڕی موحه‌ممه‌دی كوڕی هیلاله، پاشكره‌كه‌ی ئه‌بو عبدالله‌ی شه‌یبانیه، پێشه‌وای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته، یه‌كێكه له چوار پێشه‌واكه، له ساڵی (٢٤١) كۆچی وه‌فاتی كردووه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ.
الإباضية:
ده‌سته‌یه‌كن له ده‌سته‌كانی خه‌وارج، پاڵ ئه‌درێنه لای عبدالله كوڕی ئیبازی ته‌میمی دامه‌زرێنه‌ریان، خۆیان ده‌ڵێن كه ئێمه له خه‌وارج نین، وه له ڕاستیدا له خه‌وارجه ڕۆچوو زێده‌ڕۆكان نین، به‌ڵام له كۆمه‌ڵی مه‌سه‌له‌دا هاوڕان له گه‌ڵ خه‌وارجدا له‌وانه: په‌ك خستنی سیفاته‌كان، وه به دروستگرتنی ده‌رچوون له سه‌ر ئیمام و پێشه‌وا سته‌مكاره‌كان، ئیبازیه‌كان ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیان له عومان پێك هێنا له ڕابوردودا، وه به‌رده‌وام تا ئه‌مڕۆی ئێمه‌ش بوونیان هه‌یه.
الاشتراكية:
په‌یڕه‌وێكی ئابووری و سیاسیه، له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ماركس بانگه‌شه‌ی بۆ كرد، وه تیۆره‌كانیشی له سه‌ر كۆمه‌ڵه یاسایه‌ك دانا‌و ناوی لێ نان حه‌تمی و هیچ كه‌سێك بۆی نه‌بوو پێچه‌وانه‌یان بوه‌ستێته‌وه، وه ئیشتراكی علیمیش به ماركسیه‌ت ناو ئه‌برێت، دیموكراسیه‌ت و ئیشتراكه‌یتی سه‌ندیكایی و ئیشتراكیه‌تی مه‌سیحی به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌م ئیشتراكیه‌ته بوون.
الباطنية:
تاقمێكن خۆیان له به‌رگی شیعه‌گه‌ری و خۆشه‌ویستی ئال و به‌یتدا داپۆشیبوو،به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا كافری ته‌واو بوون، وه بۆیه‌ش ناو براوون به‌وانه چونكه وا ده‌بینن كه هه‌موو شتێك ڕووی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌یه، ڕووی ده‌ره‌وه ئه‌وه كه موحه‌ممه‌د صلی الله علیه وسلم پێی هاتووه، ڕووی ناوه‌وه‌ش زانستی ته‌ئویله كه خۆیان نه‌بێت كه‌سی دیكه نایزانێت، ئه‌وه‌ش كرۆكی بانگه‌وازه لای ئه‌وان، وه وا ده‌بینن كه فه‌رزو سوننه‌ته‌كان بریتین له چه‌ند ئاماژاو هێمایه‌ك و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یان نیه.
البخاري:
پێشه‌وای حافز، موتقین، محه‌ممه‌دی كوڕی ئیسماعیل كوڕی ئیبڕاهیم موغیره‌ی كوڕی بردزیه، باوكی عبدالله بوخاری، پێشه‌وای ئیماندارانه له فه‌رمووده‌دا، خاوه‌نی سه‌حیحی به ناوبانگه، له ساڵی (194) كۆچی له دایك بووه‌و له ساڵی (256) وه‌فاتی كردووه.
البداية والنهاية:
ئی پێشه‌وا ابی الفداء الحافظ ئیسماعلی كوڕی عه‌مری كوڕی كه‌ثیر به ناو بانگ به ئیبن كه‌ثیره، وه كتێبه‌كه‌ش دانراوه له مێژووی ئاده‌مه‌وه تاكو سه‌رده‌می دانه‌ر.
البروتستانت:
كۆمه‌ڵێكی نه‌سرانین، به ناوی ئینجیل و ژیرییه‌وه ناره‌زاییان ده‌ربڕی له سه‌ر كه‌نیسه‌ی ڕۆژئاوایی، ڕه‌خنه ئه‌گرن له هه‌موو شتێك پێچه‌وانه‌ی كتێبه‌كه‌یان و ڕزگاربوونی خۆیان بێت. ناویشیان ئه‌برێت به ئینجیلیه‌كان چونكه ته‌نها شوێن ئینجیل ئه‌كه‌ون و به‌س، وه جیاوازییان نییه له سه‌رجه‌م كه‌نیسه‌كانی تر جا له بیرباوه‌ڕی سێ خواییدا بێ یان بیرباوه‌ری له خاچ دان و به پیرۆزڕاگرتنی خاچ دا، مارتن لۆثه‌ر دامه‌زرێنه‌ری بووه.
البريلوية:
كۆمه‌ڵێكی سۆفین له نیوه كیشوه‌ری هیندی پاكستانی له شاری بریلی له ویلایه‌تی أوترابرديش له هیندستان له ڕۆژانی ئیستیعماری به‌ریتانیدا دروست بوون، ناوبانگیان به خۆشه‌ویستی و ته‌قدیس كردنی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان به گشتی و پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم به تایبه‌تی ده‌ركردبوو، ئه‌حمه‌د رضا خان دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م كۆمه‌ڵه بوو.
الترمذي:
موحه‌ممه‌د كوڕی عیسا كوڕی سورة كوڕی مووسا، كوڕی ضه‌حاكی سوله‌می تیرمذی، باوكی عیسا، خاوه‌نی (الجامع) یه‌كێك له شه‌ش سه‌رچاوه‌كه، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (297)ك وه‌فاتی كردووه.
الجهم بن صفوان:
جه‌همی كوڕی صفوان، ئه‌بو محرزی سه‌مه‌رقه‌ندنی، گومڕای داهینه‌ر-مبتدع-، سه‌ری جه‌همیه‌كانه، له ساڵی (1289)ك كوژرا.
الجهمية:
یه‌كێكن له‌و ده‌سته‌و تاقمه كه‌لامیانه‌ی پاڵ ئه‌درێنه لای ئیسلام، له سه‌ر بیدعه‌ی كه‌لامی و بیرورڕای پێچه‌وانه به بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت دامه‌زراوه، كاریگه‌ر بووه به بیروباوه‌ڕی جووله‌كه و صابئه‌و فه‌یله‌سووفه‌كان، پاڵدراونه‌ته لای جه‌همی كوڕی صفوان، وه له عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕیان ئینكارو باوه‌ڕ نه‌بوونیان به هه‌موو ناو‌و سیفاته‌كان، وه قسه‌كردن به ئیرجاء له كاره‌كانی مرۆڤدا، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه قورئان دروسكراو -مخلوق-ه، وه جگه له‌مانه‌ش.
الجعد بن درهم:
جه‌عدی كوڕی درهه‌م، له سه‌رده‌می تابعیندایه، زه‌هه‌بی ده‌ڵێ: بیدعه‌چیه‌كی گومڕایه، گومانی وایه كه خوا ئیبڕاهیمی نه‌كردۆته خه‌لیلی خۆی، وه به قسه‌كردنیش قسه‌ی له گه‌ڵ موسادا نه‌كردووه، جا له سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی له ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا له عێراق كوژرا.
الحلولية:
ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: خوا ده‌چێته ناو هه‌ندێ له كه‌سانی نه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه، وه ئه‌م بیرۆكه‌یه له ئاینی نه‌سرانیه‌تدا ناسراوه به بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنی لاهووت به ناسووت، كه وا گومان ده‌به‌ن كه خوا چۆته ناو مه‌سیحه‌وه‌و حه‌ل بووه تیایدا! وه سۆفیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان و نوصه‌یریه‌كان و باطنیه‌كانیش پێی كاریگه‌ر بوون.
الحلاج:
ئه‌لحوسه‌ین كوڕی مه‌نسور ئه‌بو موغیث، خه‌ڵكی (بیضا‌ء)ی وڵاتی فارس بوو، له شاری (واسط) له عێراق گه‌وره بووه، بێباوه‌ڕێكی زندیقی له دین ده‌رچوو بوو، باوه‌ڕی به (وحدة الوجود) هه‌بوو، ڕۆژی سێ شه‌ممه (209)ك له به‌غداد له (باب الطاق) كوژرا.
الحافظ ابن رجب:
(الحافظ عبدالرحمن) كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی ڕه‌جه‌بی به‌غدادی، پاشان نیشته‌جێی دیمه‌شق، حه‌نبه‌لی مه‌زهه‌ب، بیروباوه‌ڕو ڕێگه‌و په‌یڕه‌وو سه‌له‌فی، له ساڵی (736)ك له دایك بووه، وه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (795)ك وه‌فاتی كردووه
الحاكم:
محمد كوڕی عبدالله كوڕی حمدویه كوڕی نه‌عیم كوڕی الحاكم، پێشه‌وای حافز عه‌للامه‌ی ڕه‌خنه‌گر، شێخی فه‌رمووده‌ناسان، خاوه‌نی كتێب و دانراو، له ساڵی (405) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
الحداثة:
ڕێڕه‌وێكی بیری ئه‌ده‌بی عیلمانیه، له سه‌ر پوخته‌ی ئه‌فكاری بیروباوه‌ڕی ڕۆژئاوا وه‌ك ماركسیه‌ت و ئه‌وانی دیكه‌ش پێك هاتووه، مه‌به‌ستی وه‌لاخستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاینه، وه ڕوخان و له ناوبردنی هه‌موو به‌هایه‌كی ئاینی و ڕه‌وشتی و مرۆییه نه‌ك تازه‌گه‌ری بێ له هۆنراوه‌و په‌خشاندا، كورته‌ی چه‌ند مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وێكی ترسناكی بێ باوه‌ڕه كه له ئه‌وروپادا به دیار كه‌وتن، وه ئه‌م مه‌زهه‌به له نێوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له پاریس ده‌ستی پێ كرد.
الحسن البصري:
باوكی سه‌عید حه‌سه‌نی كوڕی یه‌ساری به‌سری ئه‌نساری، به‌نده‌ی زه‌یدی كوڕی سابیت بووه. گه‌وره‌ی شوێنكه‌وتووان -التابعین- بووه له به‌سره‌دا و شاره‌زا و زانای زه‌مانی خۆی بووه. فه‌رمووده‌ناس، له به‌ناوبانگه‌كانی متمانه‌پێكراوان و گه‌وره دنیانه‌ویسته‌كان بووه. له مه‌دینه له‌دایك بووه و نیشته‌جێی به‌سره بووه. له ساڵی (١١٠)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
الحسن بن علي:
باوكی موحه‌ممه‌د كچه‌زاو ڕێحانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره سوڵح و ته‌بایی پێ خسته نێوان موسڵمانانه‌وه، نه‌رمونیانترین و شاره‌زاترین و لێچواوترینی خه‌ڵكی بوو به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ خه‌لافه‌تی گرته ده‌ست و پاشان له به‌ر پاراستنی خوێنی موسڵمانان لێی هاته خوارێ و وازی لێ هێنا، له ساڵی (58)ك وه‌فاتی كردووه.
الخوارج:
یه‌كه‌م تاقمێك بوون له مێژووی ئیسلامدا ده‌ركه‌وتن، ده‌رچوون له سه‌ر ئه‌میری باوه‌ڕداران عه‌لی كوڕی ئه‌بی طالب خوا لێی ڕازیبێ و هه‌نێ له هاوه‌ڵانیان كافر كرد، له بیروباوه‌ڕیان: پێویست بوونی ده‌رچوون به سه‌ر پێشوایانی موسڵمانان كه سته‌م و فسقیان تیا بێ، وه به كافركردنی بكه‌ری تاوانی گه‌وره، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه به نه‌مری ئاگردا ئه‌مێنێته‌وه، وه ئینكاركردن و باوه‌ڕ نه‌بوون به شه‌فاعه‌ت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|