
04-19-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پیتی(ا)
الدارمي:
پێشه‌وای حافظ فه‌رمووده‌ناسی به‌ڵگه، باوكی موحه‌ممه‌د عبدالله كوڕی عبدالرحمن كوڕی فه‌زڵ كوڕی به‌هرانی داره‌می، خاوه‌نی سونه‌ن، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (255)ك وه‌فاتی كردووه.
الذهبي:
پێشه‌وای (الحافظ) فه‌رمووده‌ناس -محدث-ی سه‌رده‌م و كۆتایینی حوففاظه‌كان و مێژوونووسی ئیسلام شمس ا‌لدین باوكی عبدالله موحه‌ممه‌دی كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی عوسمان قایمازی توركی پاشان دیمه‌شقی، خوێنه‌ر -المقريء-ی قورئان، له‌ساڵی (673) له‌دایك بووه، ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له‌ساڵی (748)ك وه‌فاتی كردووه.
الرأسمالية:
ڕژێمێكی ئابووریی خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ساسییه، له سه‌ر تێركردنی پێویستیه سه‌ره‌كی و ته‌واوكاریه‌كانی مرۆڤ وه‌ستاوه، وه گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌سه‌ندنی خاوه‌ندارێتی تاكی، به پشت به‌ستن به سیاسه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت، په‌یڕه‌وێكی ماددی چڵێسه، بێ ئاگایه له به‌هاو قیه‌مه ڕۆحیه‌كان له مامه‌ڵه‌كردنی له گه‌ڵ ماڵ و سامانداو به‌وه‌ش كه هه‌ردێ و ده‌وڵه‌مه‌ندان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بن و هه‌ژارانیش هه‌ژارتر، وه ئه‌مریكاش ده‌مڕاست و ڕابه‌ری ئه‌م مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وه‌یه.
الرافضة:
ئه‌وانه‌ن كه جێنشینایه‌تی شه‌یخه‌ین ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ریان ڕه‌فز كرد‌و وه‌ریان نه‌گرت، وه گومانیان وا بوو كه جێنشینی بۆ عه‌لی‌یه، په‌یوه‌ندیان هه‌بووه به بیروبۆچونه‌كانی عبدالله كوڕی سه‌به‌ئی جووله‌كه‌وه، ئه‌ڵێن كه ئیمامه‌ت پایه‌یه‌كه له پایه‌كانی دین، وه پێشه‌واكان مه‌عصوم و بێ تاوانن، وه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هاوه‌ڵه‌كانیان پێ كافرو بێ باوه‌ڕه.
الرسالة النظامية:
ناوی (الرسالة النظامية في الأركان الإسلامية)یه، وه ناویش ئه‌برێ به (العقيدة النظامية) ئی ئه‌بی المعالی عبدالملك كوڕی عبدالله‌ی جووه‌ینی‌یه، وه له كۆتایین دانراوه‌كانیه‌تی، كه تیایدا ناته‌واوی و ناڕێكی ته‌ئویلی بڕیار داوه.
الزيدية:
تاقمێكن له تاقمه‌كانی شیعه، ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای زه‌یدی كوڕی عه‌لی، وه له به‌ر په‌یوه‌ندی كۆنیان به موعته‌زیله‌وه كاریگه‌ر بوون به بیروباوه‌ڕیانه‌وه، ده‌ڵێن كه پێشه‌وایه‌تی هه‌ردوو شه‌یخه‌ین و عوسمانی كوڕی عه‌ففان خوا لێیان ڕازیبێ ته‌واوه، وه ده‌ڵێن له گه‌ڵ بوونی باشتر‌و ڕێزداریشدا پێشه‌وایه‌تی ڕێزبه‌سه‌ردادراو هه‌ر دروسته(صحة إمامة المفضول مع وجود الفاضل)، ئه‌مانه نزیكترین تاقمی شیعه‌ن له ئه‌هلی سوننه‌ته‌وه، وه سێ تاقم له زه‌یدیه‌كان جیا بوونه‌وه: جارودیه، صالحیه، به‌تریه.
السلف:
ئه‌وانن كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو و كۆمه‌ڵ و تایفه‌ی سه‌ركه‌وتوو تا ڕۆژی دوایی، پێشینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بوون كه سه‌قامگیر بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن -الاتباع-و دروكه‌وتنه‌وه‌و وه‌لانانی داهێنان -الابتداع- له بنه‌ماو به‌شه‌كانی دیندا، وه زاراوه‌ی (ئه‌هلی سوننه‌ت)یش له سه‌ده‌ی دووه‌مدا ده‌ركه‌وت، كاتێ خه‌ڵكانی هه‌واو ئه‌ره‌زوو بازو كۆمه‌ڵه‌كان زۆر بوون، جا ئیتر به‌و ناوه له جێگه له خۆیان پێی جیا كرانه‌وه.
السلف الصالح:
ئه‌وانن كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو و كۆمه‌ڵ و تایفه‌ی سه‌ركه‌وتوو تا ڕۆژی دوایی، پێشینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بوون كه سه‌قامگیر بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن -الاتباع-و دروكه‌وتنه‌وه‌و وه‌لانانی داهێنان -الابتداع- له بنه‌ماو به‌شه‌كانی دیندا، وه زاراوه‌ی (ئه‌هلی سوننه‌ت)یش له سه‌ده‌ی دووه‌مدا ده‌ركه‌وت، كاتێ خه‌ڵكانی هه‌واو ئه‌ره‌زوو بازو كۆمه‌ڵه‌كان زۆر بوون، جا ئیتر به‌و ناوه له جێگه له خۆیان پێی جیا كرانه‌وه.
السنن:
زاراوه‌یه‌كه مه‌بست پێی (سوننه‌تی ئه‌بی داوود، تیرمذی، نه‌سائی، ئیبن ماجه)یه.
السنة لابن أبي عاصم:
وه ناویشی ئه‌برێ به (كتاب السنة) دانراوی حافظ ئه‌بی به‌كر عه‌مر كوڕی ئه‌بی عاصمی الضحاك كوڕی مخلدی شه‌یبانی (278)ك، بابه‌تی كتێبه‌كه‌ش باسكردنی ئه‌و به‌ڵگه‌و ئاسارانه كه هاتوون له ته‌فسیركردنی ئایات و فه‌رمووده‌كان كه په‌یوه‌ندیان به عه‌قیده‌و بنه‌ماكانی ئاینه‌وه هه‌یه، عه‌للامه شێخ ئه‌لبانی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ته‌خریجی فه‌رمووده‌كانی كردووه.
الشيوعية:
په‌یڕه‌وێكی ئیلحادی بێ باوه‌ڕیه و وا دا ئه‌نێت كه مادده بنچینه‌ی هه‌موو شتێكه، وه مرۆڤ ته‌نها به ڕێكه‌وت هاتۆته ئه‌م ژیانه‌وه، وه هیچ مه‌به‌ستێك له دروستبوونی ئه‌م بوونه‌دا نیه، له ئه‌ڵمانیا له سه‌ر ده‌ستی كارل ماركس و ئه‌نجلس ده‌ركه‌وت، پاشانیش له شۆڕشی به‌لشه‌فی له ڕ‌وسیا له ساڵی (1917)ز به‌رجه‌سته بوو، ئینكاری بوونی خوا‌و هه‌موو نادیارێك ده‌كه‌ن
الشيعة:
یه‌كه‌م جار وته‌ی شیعه به سه‌ر ئه‌وانه‌دا دائه‌بڕا كه ڕێزی عوسمانیان ئه‌دا به سه‌ر عه‌لی‌دا خوا لێیان ڕازیبێ، له گه‌ڵ ڕێز‌و به گه‌وره‌زانینیان بۆ ئه‌بو به‌كرو عومه‌ر خوا لێیان ڕازیبێ، پاشان ئه‌م چه‌مك و تێگه‌یشتنه گه‌شه‌ی سه‌ند له سه‌ر ده‌ستی هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه له ژێره‌وه بێباوه‌ڕ بوون و له سه‌ره‌وه ئیسلامیان وه‌رگرتبوو وه‌ك عبدالله‌ی كوڕی سه‌به‌ئی جووله‌كه، ئیتر وای لێهات كه عه‌قیده‌كه‌یان بووه به ده‌ق و ڕاسپێری (النص و الوصیة) له ئیمامه‌تدا، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێشه‌واكان بێ‌تاوان و بێ هه‌ڵه‌ن، ئیتر شیعه‌گه‌ری بووه مۆڵگه‌یه‌ك بۆ هه‌ر كه‌سێك كه مه‌به‌ستی ڕوخاندنی ئیسلامی بێت به ناوی خۆشه‌ویستی ئال وبه‌یته‌وه، وه له ڕاستیدا شیعه جیابوونه‌ته‌وه بۆ چه‌ن تاقمێكی زۆر، له به‌ناوبانگترینیان: ڕافزیه‌كان، دوازده ئیمامی، زه‌یدی، باتنی و ئیتریش.
الشافعي:
باوكی عبدالله محمد كوڕی ٍئیدریس كوڕی عه‌باس كوڕی عوسمان كوڕی شافع، پێشه‌وای قوڕه‌یشی به ناوبانگ، یه‌كێكه له چوار پێشه‌واكه، په‌یڕه‌وی شافعی پاڵ ئه‌درێته لای ئه‌و، له ساڵی (204)م وه‌فاتی كردووه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ.
الصهيونية:
بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ڕه‌گه‌ز په‌رستی توند ڕه‌وه، مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جووله‌كه‌یه له فه‌له‌ستینداو له ڕێی ئه‌ویشه‌وه حوكم و فه‌رمانڕه‌وایی به سه‌ر جیهاندا بكات، ڕووی سیاسی جووله‌كایه‌تی جیهانیه، له هه‌موو دامه‌زراووه حكومیه‌كانی جیهاندا ده‌ستی باڵای هه‌یه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كاریان دێنێ، وشه‌ی زاێونیزمیش الصهيونية له ناوێ شاخی صهیۆن (جبل صهيون) له قودس وه‌رگیراوه.
الصوفية:
زوتنه‌وه‌یه‌كی ئاینیه له سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچی‌دا به جیهانی ئیسلامی‌دا وه‌ك خولیایه‌كی تاكه‌كه‌س كه بانگه‌شه بۆ دنیانه‌ویستی ئه‌كرد له جیهانی ئیسلامی‌دا بڵاو بۆوه، پاشان بیدعه‌ی سۆفیه‌تی په‌ره‌ی سه‌ند تا وای لێهات بووه مۆڵگه‌ی هه‌موو ناڕاست و درۆزن و زندیقێك تا وای لێهات ئیلحادو زه‌نده‌قه تیانا ناو بانگی ده‌كرد، وه هه‌ندێكیان بانگه‌شه‌و ئیعلانی تیا تواندنه‌وه و یه‌كبوون و یه‌كێتی بوون -الحلول والاتحاد ووحدة الوجود- یان كرد.
الصحیحین:
هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری و مسلم
الطائف:
شارێكی سعودیه له حیجاز كه‌وتۆته خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌ككه له‌سه‌ر كێوی غه‌زوان.
الطائفة المنصورة:
ئه‌وانن كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو و كۆمه‌ڵ و تایفه‌ی سه‌ركه‌وتوو تا ڕۆژی دوایی، پێشینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بوون كه سه‌قامگیر بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن -الاتباع-و دروكه‌وتنه‌وه‌و وه‌لانانی داهێنان -الابتداع- له بنه‌ماو به‌شه‌كانی دیندا، وه زاراوه‌ی (ئه‌هلی سوننه‌ت)یش له سه‌ده‌ی دووه‌مدا ده‌ركه‌وت، كاتێ خه‌ڵكانی هه‌واو ئه‌ره‌زوو بازو كۆمه‌ڵه‌كان زۆر بوون، جا ئیتر به‌و ناوه له جێگه له خۆیان پێی جیا كرانه‌وه.
الطبراني:
پێشه‌وای الحافظ و متمانه، فه‌رمووده‌ناسی ئیسلام، باوكی قاسم سوله‌یمانی كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی ئه‌یووب كوڕی مه‌طیری له‌خمی شامی ته‌به‌رانی خاوه‌ن هه‌رسێ فه‌رهه‌نگ -معجم- (گه‌وره‌و مام ناوه‌ندو بچووك)، جێی متمانه‌و ڕاستگۆ‌و بوو، زۆر فراوان بوو له له‌به‌ركردن و ده‌رخكردندا، شاره‌زا بوو به ناته‌واوی پیاوان و ده‌روازه‌كانی عیلم (كان بصیرا بالعلل و الرجال و الأبواب) له‌ساڵی (360)ك وه‌فاتی كردووه.
العراق:
كۆمارێكی عه‌ره‌بیه له ڕۆژئاوای ئاسیا كه‌وتۆته نێوان سوریا‌و سعودیه‌و كوێت و ئێران و توركیا، ڕووباری دیجله‌و فوڕاتی پێا ده‌ڕوات، له سه‌رده‌می جێنشینی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب خوا لێی ڕازیبێ موسڵمانه‌كان فه‌تحیان كرد، به‌غداد پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|