
04-19-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پیتی(ا)
ابن سبعين:
عبدالحق كوڕی ئیبراهیم كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی نه‌سر كوڕی سه‌بعینی مرسی ڕه‌قوطییه، له‌ساڵی (614)ك له‌دایك بووه، سه‌رقاڵی فه‌لسه‌فه بووه‌و له‌ویشه‌وه قسه‌و بیرۆكه‌ی (وحدة الوجود)ی بۆ دروست بووه، له مه‌ككه ماوه‌ته‌وه‌و وه‌ك لێی ده‌گێڕنه‌وه هه‌ندێ جار به ئومێدی ئه‌وه‌ی چۆن وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هاتووه بۆ ئه‌میش بێت چۆته ئه‌شكه‌وتی حیرا‌ء و ماوه‌ته‌وه تێایدا، ئه‌میش له‌سه‌ر ئه‌و بیرباوه‌ڕه‌ی كه ده‌یگوت وه‌حی شتێكی به‌ده‌ستهاتوو-مكتسب-ه‌و هه‌موو كه‌س هه‌وڵی بۆ بدات ده‌توانێت به ده‌ستی بێنێت، وه وه‌حی فه‌یزێكی ده‌ڕژێته سه‌ر عه‌قڵ و ژیری كاتێك پاك و بێگه‌رد ده‌بێت، چه‌نده‌ها شتی گه‌وره‌ی له قسه‌و كرده‌وه‌دا لێ نه‌قڵ كراوه، له‌ساڵی (669)ك مردووه.
ابن عمر:
عبدالله كوڕی عومه‌ر كوڕی خه‌طابی قوڕه‌یشی عه‌ده‌وی، ئاماده‌ی شه‌ڕی چاڵه‌كه (خه‌نده‌ق)و دوای ئه‌وانیش بووه، له‌وانه بوو كه ڕیوایه‌تی زۆر له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلىالله علیه وسلم گێڕاوه‌ته‌وه، وه له هه‌موو كار‌و بارێكی ژیانیدا شوێن پێی پێغه‌مبه‌ری هه‌ڵده‌گرت، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی (73) یان (74)ك وه‌فاتی كردووه.
ابن عباس:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز عبدالله كوڕی عه‌باس، ئامۆزای پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم، حیبری ئه‌م ئومه‌ته‌یه، وه‌رگێڕو ته‌رجومانی قورئان، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی(68) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
ابن عبد البر:
یوسف كوڕی عبدالله كوڕی محمد كوڕی عبدالبری نومه‌یری، باوكی عه‌مری قورطبی،پێشه‌وای عه‌للامه‌ی كارامه‌و شاره‌زاو وردكار، متمانه‌دار بوو، به دین بوو، خاوه‌نی سوننه‌ت و شوێنكه‌وته‌ی سوننه‌ت بوو، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (463)ك مردووه.
ابن عربي:
محی ا‌لدین باوكی عبدالله موحه‌ممه‌د كوڕی عه‌لی ناسراو به ئیبن عه‌ره‌بی تائیی ئه‌نده‌لووسیی، له‌و سۆفییه ڕۆژچووانه بوو كه باوه‌ڕیان به (وحدة الوجود) هه‌بووه، سۆفیه‌كان له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێن: شێخی هه‌ره‌گه‌وره‌و كبریتی سووره -الشیخ الأكبر و و الكبريت الأحمر-، له ساڵی (638)ك مردووه.
احمد بن حنبل:
پێشه‌وای شاره‌زاو حافز‌و موجته‌هید ئه‌حمه‌دی كوڕی موحه‌ممه‌دی كوڕی هیلاله، پاشكره‌كه‌ی ئه‌بو عبدالله‌ی شه‌یبانیه، پێشه‌وای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته، یه‌كێكه له چوار پێشه‌واكه، له ساڵی (٢٤١) كۆچی وه‌فاتی كردووه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|