خودایه ژیانم ناوئ مه‌رگ بکه به خه‌ڵاتم
خودایه ژیانم ناوئ مه‌رگ بکه به خه‌ڵاتم
دنیاله لام بوته دۆزه‌خ بۆ مه‌رگ زۆر به ئاواتم
. . . .
بۆچی بژیم ئێستا عه شق وه‌ک دارێکی بێ به‌روایه
چۆنکه خؤشه‌ویستی ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ مڵک‌و سامانایه
. . . .
ئه وه‌ی که تۆی زۆر خۆشه وێ خۆشی به‌قوربانت ده‌کا
ناوی هه‌نده‌رانی لا بێنن حاشا له ناسینت ده‌کا
. . . .
بۆ چی بژیم بێ وه‌فایی بووه به مۆدێل لای کچان
ته‌ڕووشک ناسوتێنم به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان ئاوان
خوای شاعرێک
که‌سێک بۆ نیه ده‌ستی من بگرئ
بڵێ له پای چ ئه‌م له خۆدانه
من خۆم ده‌زانم ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی
ده‌مکوژێ ئێشی ئه‌م دابڕانه
# # #
ته‌من به‌ره‌و دوا هه‌نگاو هه‌ڵدێنێ
منیش وام له نێو گوڵپه‌ی سووتانه
کچێ خۆ کفری خوام نه‌کردووه
ئاخر له پای چی ئه‌م ئازار دانه
# # #
بۆ ڕه‌حمی خودات له دڵدا نیه
دووریت وه‌کو مۆم دام ده‌گرسێنی
بۆ چی ناترسی خودای شاعرێک
ڕۆژێ دۆزه‌خت پێ بناسێنێ
# # #
مردم ئه‌وه‌نده کڕنۆشم هێنا
تۆ بۆ ئه‌وه‌نده بێ سۆز‌و هه‌ستی
من تازه ڕۆشتم به‌ڵام به هیوام
بتکات به‌خه‌ڵوز خوای خۆشه‌ویستی
.........................
سه فه‌ر
کتو پڕ بووئه‌م سه‌فره من تائێستاش بڕوا ناکه‌م
خۆتۆ وتت له دوری تۆ من چرکه‌یه کیش هه‌ڵناکه‌م
له‌گه‌ڵ لێدانی دڵدا ده‌جار ده‌بووی به قور بانم
ئه‌ی پێم ناڵێی بۆ چی ئێستا خه‌م و ژانت پێناسانم
# # #
بتوتایه به‌جێت دێڵم خۆ ڕێگه‌م لێ نه ئه‌گردی
هه‌ر هیچ نه‌بێ بۆ دواین جار ماڵ ئاواییم ڵی ئه‌کردی
هه‌موو ڕۆژێ وه‌کو شێتێ ده‌ڵێم نانا هه‌ر دێته‌وه
# # #
ڕۆژێ دادێ کۆرپه‌ی دڵم له باوه‌شیا ژیر بێته‌وه
له ئێستاوه تا ئه‌و کاته‌ی خاک به‌ناخی خۆیما ئه‌بات
نه‌ک ته‌نها خۆم بۆتۆ ده‌ژیم دڵیشم بۆتۆ لێده‌دا
.............
سووره ماچ
بگه‌ڕێوه په‌ردی ڕه‌شی
کینه له سه‌ر دڵت لابه
ده‌ڕه‌حمت بێ ئه‌ی خوای جوانی
دوای بێنه به‌م عه‌زابه
بڕوات هه‌بێ نه‌ک هه‌ر دڵم
ڕوحیش ده‌که‌م به قووربانی
گه‌ر بێیته‌وه وه‌کو جاران
ته نها جارێ لێم بڕوانی
بگه‌ڕێوه پرچی ڕه‌شت
بئاڵێنه به گه‌ردنما
ده‌با عه‌شق و خۆشه‌ویستیت
شرین تربێ له نێو دڵما
وه‌ره به سووراوی لێوت
ده‌مم پڕکه له سووره ماچ
له پێش ئه‌وه‌ی ده‌ردی دووریت
وه‌کو مه‌سیح بمدا له‌خاچ
................
دیلی ئه‌وین
مانگم کردۆته ئاوێنه
لێی ده‌ڕوانم هه‌موو شه‌وێ
به ئومێدی ته‌نها جارێ
ڕوخساری تۆ تیا ده‌ر که‌وێ
# # #
به‌ڵام زوو مانگ ئاوا ده‌بێ و
دیسان شه‌به‌ق هه‌ڵ دێته‌وه
تۆ هه‌ر نایه‌ی کۆرپه‌ی دڵم
له باوه‌شتا ژیر بێته‌وه
# # #
نه نیگایه‌کم پێ ماوه
به‌دوای تۆدا هه‌نگاو بنێم
نه ئه‌جنوم هێزی پێماوه
تاکو له ده‌ستی خه‌م هه‌ڵێم
# # #
تۆ به‌جۆرێ دێلت کردووم
له سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مێنه
نه ئه‌وه‌تا خه‌م بمکوژێ
نه ده‌ستیشم به تۆ ده‌گه‌ت
..............
عمران خمبار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 04-22-2012 در ساعت 07:05 AM
|