
04-25-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ب)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ب) 1
بلال:
بلالی كوڕی ڕه‌باحی حه‌به‌شی، باوكی عبدالله، بانگبێژی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، وه به‌رپرسی گه‌نجینه‌ی پێغه‌مبه‌ر له سه‌ر بیت المال، له له پێشه‌كانی بوو له ئیسلامدا، له ساڵی (20)ك وه‌فاتی كردووه.
بلال بن رباح :
بلالی كوڕی ڕه‌باحی حه‌به‌شی، باوكی عبدالله، بانگبێژی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، وه به‌رپرسی گه‌نجینه‌ی پێغه‌مبه‌ر له سه‌ر بیت المال، له له پێشه‌كانی بوو له ئیسلامدا، له ساڵی (20)ك وه‌فاتی كردووه.
بلالی حه‌به‌شی :
بلالی كوڕی ڕه‌باحی حه‌به‌شی، باوكی عبدالله، بانگبێژی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، وه به‌رپرسی گه‌نجینه‌ی پێغه‌مبه‌ر له سه‌ر بیت المال، له له پێشه‌كانی بوو له ئیسلامدا، له ساڵی (20)ك وه‌فاتی كردووه.
بلاد الشام :
ئه‌و وڵاته‌یه كه ئه‌كه‌وێته سه‌رووی دوورگه‌ی عه‌ره‌به‌وه، وه له ناو نانیشی به شام وتراوه كه: له ده‌ستی شوومه‌وه كه ده‌ستی چه‌په‌وه وه‌رگیراوه، وه وتراوه: پاڵدراوته لای سامی كوڕی نوح، چونكه یه‌كه‌م كه‌سێك بووه كه نیشته‌جێ بووه تیایدا، وه شتی تریش وتراوه
به‌ڵته‌جی :
به‌ڵته‌جی (بلطجي) وشه‌یه‌كی باوی ناو خه‌ڵكی میسره، كه بریتییه له به‌كارهێنانی هێز و تۆقاندن بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌قی خۆت یان هه‌قی كه‌سێكی تر. ئەم وشەیە لە بنەڕەتدا توركییە و لە دوو بڕگەی (بەڵتە) و (چی) پێكهاتووە و بە واتای هەڵگری بەڵتە دێت؛ بەڵتە واتا (قەمە، تەور، تەشوێ) كە ئامێری سەربڕینی گیانلەبەر و وردكردنی گۆشتن.`لە میسر دەیخوازن بۆ ڕژێمی پێشووی حوسنی موبارەك و دەزگا ئاسایشییە جۆراوجۆرەكانی، کە تاوانكارە پێشووەكان -فرۆشیار و بەكارهێنەری ماددە هۆشبەرەكان یاخود بەکرێگیراوەكان- بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران و بەرهەڵستكاران لە گۆڕەپانە گشتییەكان و تەنانەت لەناو زانستگاکانیش بەرامبەر بە بەخشینی بڕەپارەیەك پێیان.
به‌رنابا :
له‌وانه‌یه كه: گوێبیستی مه‌سیح بووه‌و له سه‌رده‌ستیدا پێ گه‌یشتووه، جیاوازی له گه‌ڵ پۆلسدا ده‌ركه‌وت و ئینكاری قسه‌و بانگه‌شه‌ی پۆلسی كرد كه عیسا سه‌لامی لێ بێت كوڕی خوا بێت-خوا بانتره له‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن- ئه‌مه‌شی له ئینجیلێكدا نووسیوه كه پێی ده‌وترێت ئینجیلی به‌رنابا.
به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی ئیسلامیی مۆرۆ :
به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی ئیسلامیی مۆرۆ: دەستەیەكە تێده‌كۆشێت بۆ ڕزگاركردنی گه‌لی مۆرۆی مسوڵمان به سه‌رۆكایه‌تیی حاجی موراد ئیبراهیم، كه له‌دوای مردنی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و بزووتنەوەیە (سه‌لامات هاشم) له ساڵی (٢٠٠٣)وە بووە به سه‌رۆكی ئەو بەرەیە. به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی ئیسلامیی مۆرۆ كه كاریگه‌ره به بیری ئیخوان له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌لامات هاشم لە ساڵی (١٩٧٧)دا دروست بووە.
به‌ریتانیا :
وڵاتێكه له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، له‌نده‌ن پایته‌خته‌كه‌یه‌تی، به شانشینی یه‌كگرتوو (المملكة المتحدة) ناو ده‌برێت، بریتییه له كۆمه‌ڵێك دوورگه كه ئه‌كه‌وێته نێوان ئه‌تڵه‌سی و ده‌ریای سه‌رو و ده‌ریای ئێرله‌نده‌وه، دوورگه‌ی به‌ریتانیان چه‌ند كه‌رتێك له خۆ ده‌گرێت: ئینگلته‌را، ویلز، ئوسكوتله‌ندا، ئیرله‌نده‌ی سه‌روو.
به‌ریتانا :
وڵاتێكه له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، پایته‌خته‌كه‌ی (له‌نده‌ن)ه، ناو ئه‌برێت به مه‌مله‌كه‌تی یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵێ دوورگه‌یه ئه‌كه‌وێته نێوان ئه‌تله‌سی و ده‌ریای سه‌روو و ده‌ریای ئیرله‌نده‌وه، دوورگه‌ی به‌ریتانیا چه‌ند هه‌رێمێك ده‌گرێته خۆ: ئینگلته‌را، ویلز، ئیسكتله‌ندا، ئیرله‌نده‌ی سه‌روو.
به‌غداد :
پایته‌ختی عێراقه ئه‌كه‌وێته سه‌ر ڕوباری دیجله،ئه‌بو جه‌عفه‌ری منصور له ساڵی (145)ك درووستی كرد و كردیه پایته‌ختی جێنشینی عه‌باسی.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|