
04-27-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گریانه بێ فرمێسکه‌کانمان
گریانه بێ فرمێسکه‌کانمان
به‌بێ فرمێسك زۆر گریاین!
فرمێسکه‌کان له ناخ و گیان
ساڵانێکه ئه‌بارێ وه‌ك لێزمه‌ی باران
به‌ڵام دڵنیاین..
ڕۆژێ فرمێسکه‌کان ئه‌بن به لافاو، ئه‌بنە بورکان!
ڕائه‌ماڵێ ته‌خت و کورسیی فیرعه‌ونه‌کان
زۆر دڵنیاین..
له‌دوای هەر شه‌وێکی تاریک‌دا
هه‌ڵدێ ڕۆژی ڕووناك به‌دوایدا
گز‌نگ و موژده‌ی ئه‌م ئیسلامه
به موجاهیدێکی دڵ پڕ له ئیمان
سیماجوان و تفه‌نگله‌شان
خه‌مڕه‌وێن و سه‌بووریمه
هۆ تاغووت و فیرعه‌ونه‌کان،
ئێمه به‌درێژاییی مێژووی پاکمان
ڕاهاتووینه له‌سه‌ر گریان
به ماڵ، به خوێن و گیان
بمانکوژن، به‌ندمان بکه‌ن!
به ته‌وقی ئاسن له زیندان
قه‌ت قه‌ت ناهێڵین
باوه‌ڕ و تکه‌ی فرمێسك و گریان
له‌سه‌ر کوڵمه‌مان هه‌ڵوه‌رێ
چونکه ئێمه به‌خوێن ئه‌گرین
گریانێكیش به‌خوێن بێ،
سه‌رکه‌وتن و شه‌هیدی چاکترین به‌رهه‌م ئه‌بێ
ده‌ستبه‌ده‌ست نوێژ تۆڵه و گورزێ
مه‌چه‌کی هه‌زارهه‌زار
ئه‌بووله‌هه‌ب و قه‌میئه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌بڕێ
گریانه بێفرمێسکه‌کانمان
هه‌ڵئه‌قوڵێ بێ ده‌نگ و ڕه‌نگ له ناخمان
گریانه‌کان
کزه‌ی گڕی دڵی هه‌زاران دایکه شه‌هیده
ده‌نگی کپکراوی قورئان و گرمه‌ی ته‌کبیر و ته‌وحیده
پشتێنه خوێناوییه‌که‌ی عەبدوڵڵای قه‌سرێ و که‌یفی و مه‌غدیده
عه‌مامه پاکه‌که‌ی مامۆستا مه‌لا عوسمان و عه‌لی عەبدو‌لعه‌زیزه
ده‌نگی حه‌ق وده‌مانچه‌که‌ی نێوقه‌دی ئه‌حمه‌د کاکه‌مه‌حموودی عه‌زیزه
تاقم و تفه‌نگی خوێناویی شه‌هیدانی ڕابوونه
کاروانی مو‌جاهیدان و قه‌ڵای دین و ژین و بوونه
ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی کۆساری و ناڵه‌ی (مستضعفين) و فه‌قیره
سه‌دای بوێریی کرێکار، خامه‌ی ڕه‌سه‌ن و پشوودرێژییه‌که‌ی عه‌لی باپیره
ئازایه‌تییه‌که‌ی!!
دڵشاد که‌لاری و پێنووسی ڕاستگۆی هێمن عەبدولعه‌زیز‌ی ژیره
وا مه‌زانن بێده‌نگیمان به‌زینه!
یان جیاوازیمان ڕووخانی په‌رژینی دینه!
به‌کوێراییی چاوتان برای دینی یه‌ك هێز و لاشه و تینه
بێ گومانیش، له ئاسمانی فراوانی خودادا
هه‌وری ڕه‌شی ملهوڕان و تاغووتان
له پاکبوونه‌وه و بارینه
ئاسۆی ڕوونی ئه‌م ئیسلامه‌ش
شاخێکه و ڕه‌گی له ناخی زه‌مینە
عه‌لی هه‌ولێری فێرگه
١٤٣٣ی کۆچی به‌رامبه‌ر ١٣/٤/٢٠١٢ی زایینی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|